ده‌وڵه‌تی تورك له‌ئاوی لێڵدا راوه ماسی ده‌كات!
Saturday, 04/09/2021, 23:15
له‌ئێستادا ده‌وڵه‌تی عێراق، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتی سه‌رقاڵی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنن و له‌م كاته‌شدا هه‌ر جۆڵهیهكی سیاسی، لێدوان و قسه‌وباسێك له‌هه‌ركه‌س و لایه‌نێكه‌وه، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ده‌نگی كه‌سه‌كه و لایه‌نه‌كان ده‌بێت، واتا راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆش بێت، هه‌ر هه‌ڵوێستێكی ئیجابی و سلبی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ده‌نگه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت، بۆیه‌ش له‌ئێستادا زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان، چه كورد، و چه شێعه یا سووننه خۆیان له‌بابه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی توركیا و بۆردۆمان كردنی كوردان به‌دوور ده‌گرن و نایانه‌وێت خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌م كاته، كاتێكی هه‌ستیاره بۆ هه‌موو لایه‌ك و ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك به‌پێ ئه‌م بارۆدۆخه هه‌ڵسوكه‌وت بكات. واتا ده‌وڵه‌تی تورك ته‌وقیتێكی باشی بۆ خۆی دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین زه‌بر له‌كوردان به‌تایبه‌تی ئه‌و كوردانه لهسهرنگهرهكانی به‌رخۆدان و تێكۆشانی ئازادیدان بوه‌شێنێت. له‌وانه كامپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م، شه‌نگاڵ، چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان"هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا".
بوشاییهكی سیاسی له‌ئێستادا باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه. كێ توانی ئه‌م بوشاییه به‌شێوه‌یه‌كی لێزانانه پڕ بكاته‌وه ئه‌وا ده‌توانێت له‌م ته‌وقیته زه‌مه‌نیه‌دا باشترین سوود و قازانج له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و وڵاته‌كه‌یدا ده‌سته‌به‌ر بكات. ئێستاكه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌له بۆ خۆی بقۆزێته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاكه‌په ـ مه‌هه‌په باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر بێت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ئه‌نجام بگات و حكومه‌تێكی به‌هێزی لێبكهوێته به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت له‌چواچێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی هێزه بیانیه‌كان له‌عێراق، ده‌وڵه‌تی توركیا پێش هه‌موویان خاكی عێراق به‌جێ بهێڵێت و ده‌ست له‌پێ درێژتر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ماڵی خۆی. ئه‌م مه‌ترسییه وای له‌ده‌وڵه‌تی تورك كردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دروستبوونی حكومه‌تێكی به‌هێز له‌عێراقدا نادات. ئه‌و هێرشانه‌ش له‌ئێستادا ده‌كرێته سه‌ر شه‌نگاڵ، مه‌خمور و هێزه‌كانی گه‌ریلا پێش هه‌ر شتێك هێرشه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م وڵاته.
شه‌خسه‌ن گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقیه‌كان بیانه‌وێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و میلله‌تی عێراقدا كار بكه‌ن، ده‌بێت پێش هه‌ر شتێك له‌دژی چاوچنۆكیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له‌سه‌ر خاكی عێراق ببنه‌وه؛ چونكه ئه‌وه‌ی به‌راستی له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌لی عێراق و ده‌وڵه‌تی عێراقه، ده‌وڵه‌تی توركه. هه‌ر چۆن ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا خۆی بهمیراتگهری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه ده‌زانێت، ده‌وڵه‌تی توركیش خۆی به‌خاوه‌نی به‌شێكی مه‌زن له‌خاكی عێراق به‌تایبه‌تی ویلایه‌تی موسل و كه‌ركوك ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری لهستاتۆی عێراقدا بێته كایه‌وه، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی تورك پشكی شێری به‌ركه‌وێت و ئه‌و دوو ویلایه‌ته"كه‌ركوك و موسل"بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا. فۆبیای كورد"نه‌خۆشی كورد، یا ترس له‌پرسی كورد"وای له‌ده‌وڵه‌تی تورك و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته كردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت كوردان ببنه خاوه‌ن ماف و ئازادی. هه‌ر بۆیه‌ش كوردی هه‌ره باش و ئازاد، ئه‌و كورده‌یه كه مردووه و ته‌سلیمی ئیراده‌ی تور‌كان بووه.
هێز و لایه‌نه سیاسییه عێراقیه‌كان ده‌بێت ئه‌وه باش بزانن كه پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سه‌وه‌ری و پێگه‌ی عێراق له رێگای پێشخستنی دیموكراسی، به‌هێزكردنی حكومه‌ته خۆجیهكان"هه‌رێمه‌كان" و كه‌م كردنه‌وه‌ی ناوهچێتی به‌دی دێت و له‌هه‌مانكاتیشدا، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ببێته خاوه‌ن رۆڵی خۆی مێژوویی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی به‌تایبه‌تی توركیا و ئێران و زلهێزه‌كانی ده‌ره‌وه بێده‌نگ نه‌بێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه له‌كاروباری عێراق ره‌د بكه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست