کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامادە بوون بۆ کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق و کوردستان

Thursday, 02/09/2021, 14:00


پاش کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە ئە فغانستان لە ریک کەوتنیکی پیش وەختە لە گەل  تالیبان بە ئاگاداری وەڵاتانی ڕۆژئاوو  وەڵاتانی عەرەبی سوننی و پاکستان لە ماوەیەکی کەما کابول  رادەستی تالیابان کرا بئ هیچ بەگریەک وە سوپای ئەفغانسناتییش بۆ تۆڵە لە  فەرمان رەوایان و بەرپرسە گەندەڵ و  هیچ لە بارانەبوەکانینا ئامادە نەبوو رووبەورووی  تالیبان ببیتەوە، بە  هەمان شێوەی سوپای عێراق کە  چۆن موسڵ وناوچەکانی  تری بێ بەرگری بۆ داعش چۆل کرد لە ۲۰۱٤. سەرەنجام وە ك بینرا وئە بینین  چ درامایەکی تراجیدی لە فرۆکەخانەی کابوول لە ئارادایە ، کە بە راستی پەیامیکە بۆهه موو ئەوانەی کە پێیان  وایە هیزی دەرەکی ئەبیتە پشتیوانی هه میشەیی بێ ئە وەی  کۆلەکەی  خۆیی لە پاڵ پشت بە ستن بە خۆ دروست بکرێ .
هه رکاتیک ،چ لە سەر ئاستی هه رتاکئ ،دە سەڵاتئ یا گەلئ ، کە لەخۆیی خۆیا رەگەزو ئامرازی پشت بەخۆ بەستنی ون کردوو نەی بوو، ناتوانێ سە ربە خۆیی کارو قە وارەی خۆی هه بێ وە هه میشە کە وتن ئەگەریەتی وە ئەنجامەکای ئەم تراجیدیا بە ئازارە ئەبێت کە لە ئەفغانسان ئەی بینین.
دوای بیست ساڵ روخانی تالیبان وە گەرانەوەیان بەم چۆرەی کە  بینرا بۆ گە لی ئەفغانی شۆک و لە دەست دانی بیست ساڵ شانس بوو، بۆکۆمە ڵگەی ناودەولەتی بی ئومیدی بوو وە بۆ ئایندە بی هیوا بوونە لە  گۆرانکاری ریشەی بەروە سەروەری و مافی چارەنووسی تاک و ژیانیکی شەرەف مەندانە کە تییا دادوشکۆوو ئاشتی تیا فەراهەم بێ بۆ گەلى ئەفغانى وگەلانی ناوچە تا داهاتوویەکی دوور.
پاشە کشە ی ئەمریکا لە ئەفغانستان وە دەنگۆی پاشە کشەی ئەمریکا لە کوردستان وعێراق، هه م لە سەرئاستی دەسالات دارانی ئێستا کە بە هاوکاری ئەمریکا گەیشتوونەتە سەر دەسەڵات، وە هه م لە سەرئاستی جەماوەرکە لە سەردەستی دەسەلات پێ دراوەکانی ئەمریکا سالانیکە  تووشی ستەم و تالان کردن بوونەتەوە خۆ ئامادە ئەکەن بۆ ڕۆیشتنی ئەمریکا . هه رچی جەماوەرە دلخوازە وێنەکانی فرۆکەخانەی کابول لە عێراق ببینێ کە چۆن بەرپرسەکان لە ترسی تۆڵەی جەماوەر خۆیان بە دەرەوەی فرۆکەکان هه لئەواسن، وە هه م بەرپرسان خۆیان ئامدە ئەکەن  چۆن خۆیان دەرباز بکەن چونکە وێنەکانی فرۆکەخانەی کابولیان لە بەر چاوە ، هه ربۆیە لە ئێستاوە وەک دەنگۆهه یە بەرپرسە تاوان کارەکان لە عێراق لە ترسی تۆڵەی جەماوەر دەستان  کردوە بە هه ڵاتن وخۆ پیچانەوە  بۆ ڕاکردن .
لە گریمانەی کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق ، سوريا وە  کوردستان  کۆمەڵیک پرسی  گرنگ دروست ئەبن وەکو:  ئایا هیزیکی تۆکمەی ئۆپۆسزیون هه یە وەک تالیبان لە ماوەیەکی کورتاکۆنترلی رەوش بکات ؟  ، ئایا سوپاو دەسەلات دارانی ئێستای عێراق ئەتوانن بێ بوونی هیزەکانی ئەمریکا بەرگری بکەن بەرامبەر هێرشی هیزیکی وەک داعش ،قاعیدە وە یان بە عسیەکان ، یان ئەوانیش وەک دەسەڵات داران و سوپای ئەفغانی خۆیان رادەستی هه رهیزیکی جەنگاوەری جددی ئەکەن؟. وە لە گریمانەی نەبوونی بەرگری لە لایەن سوپاوە ، ئایا حشدی شعبی هه ڵ ئەسێ بە  کودەتا وە بە هاوکاری ئێران ،سوریا ، روسیا وە حیزب اڵلەی لوبنانی ئەتوانێ  بەرگری بكات بەرامبەر هیزە سوننیەکان کە لە سەرەوە  ناوبران ؟ 
لە سەروی هه موو ئەمانەشەوە ،ئایا ئەمریکا لە عێراق ، سوریا وە کوردستان ئەکشێتەوە پێش ئەوەی کە هیزیکی ئامادە نەکردبێ تا بۆشایی هیزپڕبکاتەوە وەک چۆن لە ئەفغانستان ئەم بۆشاییەی بە تالیبان پڕکردەوە لە ریک کەوتنیکی پێش وەختا ئە گەرسوپای عێراق وەک سوپای ئەفغانی بە سەربیت؟
لە گەڵ کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق وسوريا و کوردستان ئەگەربۆشایی هێز وە پاڵشتی بۆ دەسەڵاتی ئێستێای عێراق و کورد دروست ببیت ، هه ریەکە  لە ئێران و تورکیا وەک دووهیزی ئامادی ناوچەیی و رکابەری بە هیزی یەکترلە سەر ناوچەیەکانی نفوزی مەزهەبی ،مێژوویی ، ئابووری وە سیاسی و ستراتیجی هه وڵ ئەدەن ئەم بۆشاییە پربکەنەوە  . هه ڵبەتە  ئێران شەڕی مان و نەمان ئەکات تا لە عێراق پیگەی خۆی بپارێزێ و لاواز نەبێ،  چوونکە  ئەگەر لە عێراقیش وەک ئەفغانستان هێزێکی سوننی دەسەڵات بگریتە دەست ئە وا ئێران ئە کەویتە ناو دوو بەرداشەوە ، وە ئەبێ چاوەڕێێ هارین بکات ، بۆیە هه موو هه وڵ و توانای بەکاردێنی بەرداشێکی تری وەک  تالیبان لە عێراق دروست  نەبێ.  وە ئەگەر توریاکیاش پێ داگری بکات بەشیک لەم بۆشاییە پربکاتەوە لە ناوچەی نفوزی ئێران، ئەوا ئێران کارتی بە هێزی بە دەستە کە تورکیا توشی نائارامی جددی بكات وەک ئەم رەوشەی لە یەمەن ،لیبیاو  سوریا .عێراق وە لوبنان هه یە لە ڕیگەی هاندانی ئەرمەنیەکان ، یونانیەکان ،عەلەویەکان وە هه تا کوردەکان، بۆیە شیمانەی ئەوە ئەکرێ  کە ئێران و پرۆ ئێرانیەکان بۆشایی دوای ڕۆیشتنی ئەمریکا لە عێراق پڕ بکەنەوە بە پاڵ پشتی سەرەکی روسیا  وە ک چۆن ئێستا پشت گیری ئە سەد ئەکات بە هه مان جۆریش پشت گیری دە سەڵاتی یان حکومەتی حشدی شعبیش ئەکات ئەگە ڕۆژێ راستەو خۆ یا نا ڕاستە وخۆ بە هه ڕیاگایەک بیت بۆ نمونە بە کودەتا دەسەڵات بگرێتە  . ئەمجار لە سەرئاستی جەماوەری کە  زۆرینەی عێڕاق شیعەن وە دەسەڵاتی ئێستای عێراق بە دەست شیعەوەیە زەمینە و شانسی ئێران زۆرترە لە چاوهه رهیزیکی ترکە بیەوێ بۆشایی دوای کشانوەی تەواوی ئەمریکا لە عێراق پڕ بکاتەوە ،هه لبەتە ئەم باڵا دەستییە ی ئێران لە عێراق لە سەر  رەوشی ناوخۆی ئێران وە گرژی نیوان ئێران و ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمريکاوئیسرائیل بەندە بە هۆی کێشەی ناوکی.  .
هه رچەندە لە ۲۰۰۳  وە  ئێران بریاردەر بووە  لە عێراق ،  بەڵام لەکاتی کشانەوە ی ئەمریکا رکابەری زۆرترو توند تر  ئەبێ بەرامبەر تورکیاو هیزە سونیەکان.  بۆیە لە راستی دا، تا ئێستا  بوونی ئەمریاکا لە عێراق ئەرکی لە خزمەت دا بوونی ئێران بووە  بە چەک وسەربازوهه موو توانایەکەوە، هه روەک  چۆن بوونی رووسیا لە سوریا لە خزمەت دا بوونى ئێران وئامانجەکانی ئێراندایە ، بەڵام  پاش کشانەوەی ئەمریکا،ئەبێ ئێران بۆ خۆی ئەم ئەرکە بگریتە ئەستۆی خۆی بەرامبەر هیزە نەیارەکانی.هه رەها گریمانەی ئە وەش هه یە لە ریک کەوتنیکی پشت پەردە لە نیوان ڕۆژئاواو رووسیا بۆ نە هێشتنی وەک خۆیان ئەڵێن هه ڕەشەی ئيسلامی شیعی کە لە ئێران و حیزب اڵلە دا بەرجەستە ئەبێت بەرامبەرئيسرئیل و ڕۆژئاوا وە هه ڕەشەی ئيسلامی سوننی ئيخوانی کە لە تورکیا و گروپە سونیەکانی وەک  قاعیدەو داعش وخوراسانی ونەسرەو ..هتد  بەرجەستە ئەبێ بەرامبەر روسیا ئەوروپا کە تورکیای ئيسلامی بە هه ڕە شە ئەزانن  لە ئێستاو داهاتوودا ، هیزیکی سوننە ی سکولار /عیلمانی وەک بەعسیەکان بێننەوە سەردەسەڵات بە پاڵپشتی تکنۆلۆجیای سەربازی یا لە ناوسوپای ئێستای عێراق لە لایەن چەند ئەفسەریکی شیعەی بە مەیلی عیلمانی بە هاوکاری سوننە وبە عسیەکان کودەتا  بکرێ بە سەرناوچەی سەوزا، تا وا لە ئێران بکەن تە واو خۆی ڕادەست بکات و وازلە خەونی بوون بە هیزی ناوکی /ئەتۆمى و فراوان خوازی بێنێ و بە مانەوەی بە لاوازی و لە ناو نەچوونی مەمنون بێت. بە هه مان جۆریش ، سنوریک  بۆ توکیا دابنرێ تا ئەبیتە وە پیاوە نەخۆشەکە وە بۆهه میشە لە توانای بخەن ، وە نەتوانێ ببێتە هه ڕەشە بۆ ڕوسیا و وەڵاتانی تر لە ڕێگەی گروپە ئیسلامیە پرۆ اخوانیەکان وداعش و قاعیدەو خوراسانی ئێستا وە چەند گرووپی تری هاوشیوەی ئەمانە  وە توند رەوترى سبەی .
لە سەرئاستی ناوچەیی ، پاشە کشەی ئەمریکا لە کوردستان وعێراق وە سوریا هاوپەیمانیە لۆکالیەکان یا ناوچەییەکان لە سەر ئاستی مەزهەبی و نەتەوەیی بە هێزترئەبن ، بۆ نمونە ئێستا  ئیسرائیلى جوله كه و وەڵاتانی سوننەی عەرەبی لە هاو پەیامانیەکی نا رەگەیانراوا کۆ بونەتەوە بە هۆی ترسى هاوبەشیان لە ئێران ، وە توکیا لە گەل گروپە پرۆ خوانیەکان و قەتەڕو حکومەتی هه ریمی کوردستان  لە یەک بەرە دان دژی هه ژمونی وە فراوان بوون سنوری دەسەڵاتی شیعە. هه ڵبەتە حکومەتی هه ریمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە وەک هاوپەیمانی بەریز ئەژماری بۆ ناکرێ بەڵکو وەک گو ێ ڕایەڵی فەرمانەکانی تورکیا ، هه ربۆیە تورکیا هه ریمی کوردستان هه روەک باکوری عێراق ناوئەبا ، وە بە ئارەزوی خۆی گرێ بەستی٥۰ ساڵە ى نه وتى  واتە هه میشەی بە سەربە ناو حکومتی هه ریما سەپاندوە ، وە دەستی بە سەرهه موونە وت گازو بازاروهه تا مووچە و بودجەشا گرتوە لە گەل کردنەوەی دەیان بنکەی سەربازی و سيخورى ، وە ئێرانیش لە گەل عێرا ق وسوریاو یەمەن لە بەرەیەکی تران وەک هاوپەیمان بە پاڵپشتی رووسياو چین دژی دە سەڵاتی سوننە وئیسرائیل کە بە هه ڕەشەیان ئەزانێ بۆ سەربەرژەوەندیکانی و ناوچە کانی نفوزی خۆی لە ئەفغانستانە وە تا سوریاو کەنداوو باکوری ئەفریقا.
ئێستا،  بەرەی جولەکە و دەولەتانی عەرەبی سوننە ، بەرەی  تورکیاو گروپە  ئيخوانیەکان و ئیسلامیەکان لە گەڵ حکومتی هه ریمی کوردستان ، کە وەک خزمەت کاروپارە دەرى تێچوەکانی   ئەجەندای تورکیاو ئيخوانیى بە سامان وموچەو قوتی خەڵکی کوردستان، وە بەرەی شیعە و ئێران بونەتە سێ کوچکەی دژ بە یەک لە ڕۆژهه ڵاتی ناوەڕاست ، كه ئەشێ لە هەرکاتیکدائەم دژ بە یەک بوونە  بگۆردريت بۆ شەریکی ناوچەیی ونیمچە  جیهانی بە هۆی دروست بوونی ناهاوسەنگی وبۆشایی هێزەوە لە ئەگەری کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق، کوردستان وە سوریا.
ئەوەی پەیوندی بە پرسی کوردەوە بێ ئەم پرسیارەیە ، ئایا کوردیش وەک ئە فغانیەکان چۆن۲۰ ساڵ بوارو شانسیان لە دەست دا وە قەدری شانسیان نەزانی ، ئایا کوردیش بە تایبەت لە عێراق ۳۰ساڵ شانس و بوارلە دە ست ئەدات بە هۆی حکومەتی هه ریم و پارتە بەشداربوە کانی؟.
وە ئایە لە بەرەی تورکیا بوون ئەنجامەکەی ئاش بەتاڵێکی خێرا  نابێ، بە لە بەر چاوگرتنی ئەزموونی مێژوویی ئەم ٥۰۰  ساڵەی رابردو ، کە هه رکاتی کورد لە بەرەیەکی ناوچەیی هاوپەیمانی کردبێ ئەنجامەکای ئاش بە تاڵ بووە ، نمونەش ئاش بە تاڵەکانی ۱۹۷٥،  ۱۹۸۸ وه 1991.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە