كێشه‌و شه‌رو ئاشوبه‌كانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ته‌قینه‌وه‌دایه
Thursday, 02/09/2021, 14:07
له راپۆرتە هەواڵ:
ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگه كیشه و شه‌ڕ و ئاشوبه‌كانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، له گوندی بارزان و سه‌ری ره‌ش و پیرمام له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، به‌جۆرێك ماوه‌ی زیاتر له 10 رۆژه مه‌سعود بارزانی سه‌ری ره‌شی جێهێشتووه و له دۆره‌ی نزیك بارزان نیشته‌جێه به‌تایبه‌تی له‌شه‌واندا.
ململانێكان و ئالؤزی و شه‌ری ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزان و كورانی مه‌لا مسته‌فا و ئامۆزاكانی مه‌سعود بارزانی و خوارزاكان و شیخانی ناو بارزان له‌سه‌ر پاره و به‌رژوه‌ندی و ده‌سته‌لات و پاوه‌نخوازییه، به چه‌شنێك مه‌سعود بارزانی راسته‌وخۆ كه‌وتۆته ناو به‌رگریكردن له كوڕه‌كانی و فەرامۆشکردن و په‌راویز خستنی برا و ئامۆزاكانی.
ململانێ یه‌كه‌م
یه‌كه‌م ملمڵانێ له‌ناو بنه‌ماله‌ی مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندی به نیهاد مه‌لا مسته‌فا بارزانییه‌وه هه‌یه، كه یه‌كیكە له كوڕەكانی مه‌لامسته‌فا و مافیا و داوینپیس و تالانچی و بەدڕەوشتی بنەماڵەکەیان، ئەم کوڕەی بارزانی نمونەی وه‌ها بوونی نه‌بووه، كه زیاتر له 120 سه‌رمایه‌دار و ده‌وله‌مه‌ندی ناو هه‌ولیر و بادینان پاره‌یان لیسه‌ندراوه وه‌ك خاوه و، هه‌روه‌ها زیاتر له 300 كیشه‌ی بۆ خه‌لك ناوه‌ته‌وه به‌ناوی چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی به‌تایبه‌تی بابه‌تی پاره‌خواردن له‌لایه‌ن كه‌سانیكه‌وه و، پاشانیش روویان له نیهاد بارزانی كردووه، پشکی خۆی به شه‌ق وه‌رگرتووه و كیشه‌كانیشی به‌زۆرداری چاره‌سه‌ر كردووه، تائیستا 5 سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن قه‌رز له‌سه‌ر كیشه‌كانیان به ده‌ست تیوه‌ردانی نیهاد بارزانی خۆیان كوشتووه، به‌تایبه‌تی حاجی هیمن و سه‌لاح هه‌ولیری.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف له‌لای نیهاد بوونی نیه، به گرته ڤیدیۆیه‌كان و وینه‌و ده‌نگیه‌كان نیهاد بارزانی، گه‌وره‌ترین به‌دره‌وه‌شتی ئه‌نجام داوه، به‌ریگه‌ی چه‌ند كه‌سیكی وه‌ك هه‌ڵكه‌وت زاهیر و سه‌ید محمه‌د ناسراوه به‌محمه‌دی حاجی قادر و سه‌عیده سمێڵ و سه‌نگه‌ری برای نه‌وزاد هادی و سه‌عد هه‌مه‌وه‌ندی برای هیوا سوعاد هونه‌رمه‌ند، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كرایه راویژكار له باره‌گای بارزانی.
نیهاد بارزانی به‌هۆی فشاره ده‌روونیه‌كان و سه‌رزه‌نشتكردنی له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی و خودی مه‌سعود بارزانی ماوه‌یه‌كه چۆته ئه‌لمانیا به‌ناوی پشوه‌وه، بەڵام زانیاری هه‌یه پاره‌ر زۆری بردووه هه‌ولی كوشتنی ئه‌و ریباز ناوه بدات كه گرته دەنگییەکانی بڵاو كردۆته‌وه.
ململانێ دووه‌م
سیداد بارزانی به‌رپرسی باره‌گای بارزانی و برای مه‌سعود بارزانیویرای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دوو هاوسه‌ره به‌رده‌وام خه‌ریكی بەدڕه‌وشتی و ده‌ست بۆ نامووسی ده‌یان كه‌س بردووه، تا ئه‌وه‌ی كچه شه‌هید و ژنه شه‌هید به‌ناوی دیدار و وینه‌گرتن له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانییه‌وه، ئەم دەستدرێژی کردۆتە سەریان.
سیداد بارزانی زیاتر له 3 ساڵه ئه‌و رۆڵه‌ی نه‌ماوه و ، دوای ئه‌وه‌ی كه ئاشكرابوو 4 ملیۆن دۆلاری لە خه‌زینه‌ی مه‌كته‌بی باره‌گای بارزانی به نهینی دزیی بوو، كیشه‌كه‌ی خستبووه سه‌ر سكرتیره‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (فه‌هری بارزانی)یەوه و دواتریش خه‌لكی تری له‌سه‌ر ریسوا كرا، سیداد بارزانی خاوه‌نی 2 ملیار دۆلاره و گه‌وره‌ترین باندی قاچاخچێتی نه‌وت و تلیاك به‌ریگه‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌ولێری ئه‌نجام ده‌دات ، له‌وانه سه‌عدی عه‌لی برنه‌و، برای نه‌جاتی عه‌لی برنه‌و، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی 25 كۆمپانیای جۆراو جۆری هه‌یه و، ده‌یان پرۆژه‌ی به به‌رتیلی زۆر بۆ خه‌لكی وه‌رگرتووه و، ئیستا به‌ته‌واوی ده‌سته‌لاته‌كانی سفر كراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش بۆ گوندی بارزان گه‌راوه‌ته‌وه.
ململانێ سیه‌م
شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی تا ئیستا مه‌سعود بارزانی و شیخ ئه‌ده‌هه‌م بارزانی به یه‌ك نه‌گه‌یشتوون ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ پیرمام ، فشاره‌كان له‌سه‌ر شیخ ئه‌ده‌هه‌م زۆربووه به‌ڵام كیشه و ململانێ كانی ناو بنه‌ماله‌ی بارزانی و شیخانی بارزانیش له زیاد بوونی زۆردایه، چه‌ند جارێك مه‌سرور بارزانی په‌یامی بۆ شیخ ئه‌دهه‌م ناردووه لێدوانی خراپ دژی توركیا نه‌دات، نه‌كا ماڵه‌كه‌ی ببیته ئامانجی مووشه‌كێكی فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كانی توركیا،جۆرێك له جوڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زانی ناو گوندی بارزانی و ده‌وروبه‌ری گرتۆته‌وه، مه‌سعود بارزانی داوای له ئه‌دهه‌م كردووه نابیت ماڵه‌كه‌ی به‌ریته‌وه سنووری بارزانی و ده‌بیت له پیرمام بمینیته‌وه.
ململانێ چواره‌م
شیخ راغب بارزانی زاوای پیشووی مه‌سعود بارزانی و مه‌حروس بارزانی خوارزای مه‌سعود بارزانی و، له‌یلای خوشكی مه‌سعود بارزانی ئه‌مانه ئیستا بوونه‌ته برینێكی گه‌وره‌ی ناو جه‌سته‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی و شیخه‌كانی بارزان.شیخ راغب بارزانی چه‌ند سالێكه كچه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ته‌لاق داوه و، كوڕ و كچه‌كانی لیسه‌ندراوه‌ته‌وه و بۆته گه‌وره مافیایه‌ك له دهۆك نیشته‌جییه و حساب بۆ مه‌سعود و كوڕه‌كانی بارزانییش ناكات ، یه‌كیك له‌وانه‌ی گومانی دزه پیكردنی زانیاریه‌كانی ناو بنه‌ماله‌ی بارزانییه و، زۆر جار هه‌ره‌شه‌ی له سه‌رمایه‌داران و به‌رپرسانی بادینان كردووه ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌ده‌نی ده‌یان كوژێت.
مه‌حروس بارزانی خوارزای مه‌سعود بارزانییه و ماڵی له دهۆكه و باندی سۆزانی و چه‌ندین یانه‌ی شه‌وانه و دیسكۆی هه‌یه، به‌ریگه‌ی هه‌لكه‌وت زاهیر له هۆتیله‌كانی رۆیال و دیڤان سه‌دانی پارچه سۆزانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، سه‌ره‌ك باندی قاچاخچی نه‌وت و چه‌ك و خاوه‌نی قورمارخانه‌یه، ئیستا ده‌زگای دژه تیرۆر به فه‌رمانی وه‌یسی بارزانی له دهۆك ده‌رگا و په‌نچه‌ره‌كانیان شكاندووه و، كۆمپیوته‌ر و 2 مۆبالی و 5 ملیۆن دۆلاریان له مالكه‌ی بردووه.
ململانێ پینجه‌م
یەکێکی تر کە بۆتە کێشەی بنەماڵەی بارزانی ریبین كوری وه‌جیه بارزانییە، کە به‌ئاشكرا داوای لیواكه‌ی باوكی ده‌كاته‌وه و مه‌سعود بارزانی هه‌ردوو لای تایبه‌تی گۆلان و تایبه‌تی یه‌كی خستۆته ژیر ده‌سته‌ڵاتی مه‌سنور بارزانی كوریه‌وه، ئاماده نییه ئه‌و لیوایه بۆ كوڕی وه‌جیه بارزانی بگرینه‌وه كه له‌پرۆسه‌ی ئازادی 2003 ئه‌مریكییه‌كان به عه‌ده‌ن لیان دا، چونكه نیازی هه‌بوو بچیته موسل بۆ كوشتنی ئه‌رشه‌د زیباری و دوژمنه‌كانی رابردوویان، به هه‌وڵی بنه‌ماله‌ی فه‌یسه‌ل میری برادۆستیان كورانی كه‌ریم خان، كه كوڕێكییان له مخابه‌راتی ئه‌مه‌ریكییه له‌ناو سوپا ئه‌و نهینیه‌یان دایه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانیش بۆردومانیان كرد. ئیستا ئیفلیجه له‌ماله‌كه‌ی خۆی.خیزانی وه‌جیه بارزانی هه‌ركییه و گه‌وره‌ترین كیشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌یران هاوسه‌ری مه‌سرور بارزانیدا هه‌یه، تا ئیستا به سه‌یاره دوو جار له‌ناو سه‌ری ره‌ش ده‌عمی یه‌كتریان كردووه.
ململانی شه‌شه‌م
ململانیه گه‌وره لیره‌وه‌یه، ئەویش له نیوان نیچیره‌ڤان بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی ، واته له نیوان جووت ئامۆزاكاندایه، ئیستا كوڕه‌كان و نه‌وه‌كانیشیانی گرتۆته‌وه، هه‌رچه‌نده مه‌سعود بارزانی هه‌وڵی داوه به ریگه‌ی زه‌واجی سیاسی كیشه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه، به‌لام شه‌ڕی پاره و نه‌وت و قاچاخچێتی تلیاك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌لته‌كاندووه. شه‌ری گه‌وره‌ی نیوان نه‌وه‌كان له نیوانی ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی و ئارین مه‌سرۆر بارزانییدایه و، هه‌ردوكیان بوونه‌ته خاوه‌نی 20 ملیار دۆلار و شه‌ری خۆ نمایشكردنه و له رقی یه‌كتری پرۆژه‌ی ووزه و سوته‌مه‌نی زێڕو ئه‌لماس و خانوو ڤیلا و شوقه‌ی نیشته‌جی بوون بۆته ململانی سه‌خت تا ئه‌وه‌ی دوو جار كوڕانی مه‌سنوور بارزانی و مه‌سرور بارزانی ته‌قه‌یان له ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی كردووه.
ململانی حه‌وته‌م
به‌هزاد سابیر لوقمان بارزانی و ململانێكه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانی، کە به بابۆ ناسراوه و، ئیستا ململانی ئه‌م جووت ئامۆزایه، گه‌یشتۆته ئاستی هه‌ره‌شه و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی سوپای بارزانی و سوپای تۆڤان کە له لایه‌ن بابۆ بارزانی كوره بچوكی مه‌سعود بارزانییه‌وه ماوه‌یه‌كه به‌رپرسیاریتی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی سنووری بارزانی پیسپیردراوه ،كیشه‌كانیان قوڵبۆته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ و نه‌وه‌كانیشیان كردۆته‌وه.ململانێ هه‌شته‌م
مه‌سعود بارزانی به‌فه‌رمی داوای كردووه، كه نه‌زهه‌ت حالی دۆله‌مه‌ری ، به‌رپرسی پیشووی پاراستن كه دوورخراوته‌وه، ماله‌كه‌ی له پیرمام بگوازیته‌وه بۆ هه‌ولیر و، ئیتر نابیت له پیرمان نیشته‌جی بیت و، دوا ئینزاریشیان داوه‌تێ نابیت له تۆری كۆمه‌لایه‌تی شتی حه‌ساس باس بكات و، كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌شی لی قه‌ده‌غه كراوه .ئیستا چه‌ند رۆژێكه به‌بریاری نیچیره‌ڤان بارزانی 20 پاسه‌وان دیاری كراوه بۆ پاریزگاری كردن له نه‌زهه‌ت حالی نه‌كا له هه‌ولیر تیرۆر بكریت.
ئه‌وه‌ی نه‌وتراوه شیخ جیهاد بارزانی و شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی ئاشكرایان كردووه، ئەوەشیانە یوسف مزۆری كه بنه‌ماله‌ی ئه‌نفاله و خۆی به خوارزای ریبه‌ری ئه‌حمه‌د بارزانی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ناسینیت، له په‌یجی بارزانییه توڕه‌كان بلاوی كردۆته‌وه كه مه‌سعود بارزانی ئه‌وكاته ناشرین بوو، كه په‌نای بۆ دۆلاری نه‌وت برد و ئیستا خاوه‌نی 60 ملیار دۆلاره، یوسف بارزانی، كه ئیستا له ولاتیكی سۆشیالیستی ده‌خوینیت باسی ئه‌وی كردووه، كه شه‌ری سه‌روه‌ت و سامانی حه‌مایل خان ده‌ستی پیكردووه، كه له‌بانكیكی ئه‌مریكی 4 ملیار دۆلار حه‌مایل خان له ژماره حسابی ماوه و كوڕه‌كانی داوای به‌شی خۆیان ده‌كه‌ن، مه‌سعود بارزانیش رایگه‌یاندووه ، تا سالی 2030 ده‌ستكاری ئه‌و پاره‌یه ناكه‌ین. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه نه‌یانداتێ!.
حەمید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست