فه‌ره‌نسا و هه‌یمه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه!
Monday, 30/08/2021, 20:10
لووتكه‌ی عێراق، یا به‌شێوه‌یه‌كی تر و به‌ناوی تر، لووتكه‌ی وڵاتانی دژ و دژبه‌ر له‌عێراق به‌رێوه‌چوو، هه‌ندێك به‌وتاره ئاگرینه‌كانیان خۆیانیان هه‌ندێكی تر به‌سه‌ر عێراق و عێراقیه‌كاندا هه‌ڵكێشا، و هه‌ندێكی تریش ده‌ستیان به‌هه‌ڕه‌شه و گۆڕه‌شه كرد و رایانگه‌یاند كه، كێشه‌ی عێراق ئه‌مریكا و په‌كه‌كه‌یه. توركیا په‌كه‌كه‌ی وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ناكۆكیه‌كان له‌عێراق نیشاندا و ئێرانیش له‌رێگه‌ی وه‌زیری ده‌وه‌ره، عه‌بدوڵاهیان ئه‌مریكای وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه له‌عێراق و مه‌نته‌قه‌كه"هه‌رێمه‌كه"یان دا ناسین. ماكرۆنیش له‌سه‌رووی ئه‌مریكا و هه‌موو ئه‌ۆروپاوه ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی یه‌كپارچه‌ی عێراق هه‌م له‌ده‌ستێوه‌ردانی توركی ـ ئێران و هه‌میش له‌مه‌ترسی داعش رزگار بكات و عێراقێكی نوێ بۆنیاد بنێته‌وه، وه‌كو میراتگه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه هه‌وڵی له‌سه‌رپێ هێشتنه‌وه‌ی عێراق ده‌دات، به‌ڵام دیار نییه ئاخۆ جه‌وله‌كانی مه‌كرۆن له‌سه‌رناوی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ۆروپایه یا به‌ته‌نیا ده‌یه‌وێت ئه‌م ئه‌ركه له‌سه‌ر شان هه‌ڵگرێت.
كازمی دوابه‌دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌ئه‌مریكا بیرۆكه‌ی به‌رێوه‌چوونی لووتكه‌ی عێراقی خسته رۆژه‌ڤه‌وه. له‌و سه‌ردانه‌ی دا بۆ ئه‌مریكا گوایا باس له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كراوه و پاش دیداره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆنفرانسێكی راگه‌یاندنیدا ئاماژه به‌كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا كرا تا كۆتایی ساڵی 2021. له‌ئێستاشدا كه فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوه هاتووه‌ته ناو ململانێیه‌كانی عێراق و سوریاوه، ده‌بێت هۆكارێكی ئه‌وه‌ش پاشه‌كشی ئه‌مریكا بێت له‌پاش ئه‌فغانستانه‌وه له‌عێراق و سوریاش و ئه‌مه‌ش زۆر دوور نییه، هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان له‌ناوكاو له‌عێراق و سوریاش بشكێته‌وه. له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق و سوریا و هه‌ڵكشانی ململانێیه‌كان له‌م دوو وڵاته و قووڵبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كان، ئه‌وه‌ی له‌پێش هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكه‌وه گۆشاری بكه‌وێته سه‌ر وڵاتانی ئه‌ۆروپایی و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه فه‌ره‌نسا ده‌بێت.
بۆچی فه‌ره‌نسا؟
ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی فه‌ره‌نسا خۆی وه‌كو به‌میراتگه‌ری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێت و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش پشتی هه‌ر دوو شه‌ڕی عاله‌می"جیهانی"یه‌كه‌م و دووهه‌مه‌وه هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن كاریگه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و زه‌به‌لاحن. پشتی لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه له‌ئه‌ۆروپا و به‌تایبه‌تی له 1680كاندا و به‌تایبه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه. ستاتۆی هاوچه‌رخ، یا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئیداری، سیاسی، ئابوری، سنور و زمان و ... له‌دایكبوو. له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ره‌وته ئه‌م ده‌وڵه‌تۆكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش له‌وانه سوریا و توركیا و ئێران و عێراق ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بیركردنه‌وه و داڕشتنه نوێیه‌ی وڵاتانی ئه‌ۆروپایه به‌تایبه‌تیش فه‌ره‌نسا. شوێن گۆڕكێ یان رۆڵ بینین له‌جێگه‌ی یه‌كتردا له‌سیاسه‌تی نێوان ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له‌شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیشدا روویدا، كاتێك ره‌زا شاه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كێشرایه‌وه، فه‌ره‌نسا خۆمه‌ینی برده لای خۆی و ئاماده‌ی كرد و پاشانیش ره‌وانه‌ی ئێرانی كرد و شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی خسته ژێر چه‌پۆكی خۆی و دوابه‌دوای ته‌سفیه‌كردنی میللی ـ مه‌زهه‌بیه‌كان و چه‌په‌كان و كه‌مایه‌تیه‌كان"كورد و ئازه‌ری، به‌لۆچ و عه‌ره‌ب و ..."، ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی شێعه‌ی ته‌شه‌یوع"دوازده ئیمامی"بۆنیاد نا. ئێستاكه‌ش كه ئه‌مریكا هه‌ندێ ته‌نگاوكراوه و ته‌نگاوبووه، فه‌ره‌نسا جارێكی تر هاتووه‌ته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه و ده‌یه‌وێت رۆڵی مێژوویی خۆی بگیڕێت. جا به‌نیسبه‌ت هاتنیشی بۆ هه‌رێمی باشوری كوردستان، فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت ئه‌و باله لاساره‌ی له 1992 بۆ كوردی ره‌خساندووه، راست بكاته‌وه. چونكه له‌و كاته‌شدا به‌زه‌بری وڵاتی فه‌ره‌نسا بوو كه هێڵی سی و شه‌ش و ناوچه‌ی دژه‌فڕین بۆ كوردان دیار كرا و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه پێش زه‌مینه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا. واتا فه‌ره‌نسا له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئێدی با كه‌س دڵی خۆی زۆر به‌ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نساش خۆش نه‌كات و ته‌عریف و ته‌مجیدی نه‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بێت، نه له‌به‌رچاوه گه‌شه‌كانی خه‌ڵكی عێراق به‌هه‌زاران میلی نه‌بڕیووه یا سه‌رباز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی زیاده‌ی و نه‌ش بوودجه‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره‌ی نییه كه به‌دووده‌ستی پێشكه‌شی عێراقیه‌كان و له‌ناویشیاندا كورد بكات.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، مه‌كرۆن هاوشێوه‌ی پاپای واتیكان، سه‌ردانی مووسلی كرد و ئه‌و جیگایانه به‌تایبه‌ت كه پاپا سه‌ردانی كرد، مه‌كرۆنیش به‌زانابوون سه‌ردانی كرد و هاوبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دینی"مه‌عنه‌وی"كه‌نیسه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌ره‌نسای پێكه‌وه به‌سته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی تر، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش له‌ئێراق بكشێته‌وه، ئه‌وا خه‌ڵك و لایه‌ن سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌كان و مه‌راجع، چونكه ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا له‌عێراق قه‌بووڵ ده‌كه‌ن، مه‌گه‌ر جیاوازی فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا بۆ عێراقیه‌كان له‌چیدایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست