بۆچی ده‌زگای پاراستن قاچێكی مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی یان بڕییه‌وه؟
Sunday, 29/08/2021, 23:09
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گشتی پارتی له هه‌ولیره‌وه، 4 مانگی رابردوو گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له گرتووخانه‌ی هه‌ولیر له نزیك كه‌سنه‌زان كراوە، ده‌رگای زیندانه‌كه شكینراو، هه‌رچی ئاسایش و پۆلیس بووه هه‌لهاتبوون، به‌لام دواجار لیوای تایبه‌تی مه‌نسور بارزانی و زیره‌ڤانیان بردووه تا كۆنترۆلی دۆخه‌كه بكه‌ن.
ده‌زگای ئاسایش به هۆی ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی كه پیان كرابوو، كاتیك مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی به ده‌نگی خۆی بانگی بارزان قه‌ساب و عه‌مید دیار مزوری و مقه‌ده‌م هۆزان برای سامان محمه‌د سه‌رۆكی پیشووی شاره‌وانی هه‌ولیر، لیوا محمه‌د مزوری و كردبوو، هه‌موویان ترسابوون و هه‌لهاتبوون.
پاش ئه‌وه‌ی زیره‌ڤانی كۆنترۆلی زیندانه‌كانیان كردبووەوە، ئاسایشی هه‌ولیر و دژه تیرۆری گشتی و ئاسایشی گشتی ئه‌و سێ ده‌زه‌گایه بریاریان دا كه مه‌لا ئیسماعیل سزا بده‌ن و، به ڕێگه‌ی برینه‌وه‌ی سربوون له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری به‌نهینی قاچێكیان بریوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ملازمیكی ئاسایش به ناوی هیمن عه‌باس و جومعه خۆرانی برای هیرشه ره‌ش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه زوڵمیكی گه‌وره له مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی كراوه، كه بارزان قه‌ساب و دكتۆر تاریق و لیوا دلشاد یوسف ئه‌و سێ به‌رپرسه زوڵمیان كردووه، كاتیك مه‌لا ئیسماعیلیان ده‌ستگیر كردبوو به‌ر له چه‌ند سال، ژنه‌كه‌یان هینایه ئاسایش و پیان گووت ئه‌گه‌ر ئیعتراف نه‌كه‌ی و بلێت من تیرۆرستم، ئه‌وا ده‌ستدریژی ده‌كه‌ینه سه‌ر ژن و منداله‌كانیشت.
هه‌روه‌ها یوسف ناویك كه مفه‌وه‌زی ئاسایشی هه‌ولیره و نزیك له بارزان قه‌سابه ئاشكرای كرد و وتی: تا 3 رۆژ خه‌وم لی نه‌كه‌وت كه ته‌عدایان له‌و مه‌لا ژن و منداله‌كه‌یان ده‌كرد.
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست