کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیخورێكی پاراستن خولێك بۆ مه‌لبه‌ندی هه‌ولیری كۆمه‌لی دادگه‌ری ده‌كاته‌وه‌

Sunday, 29/08/2021, 22:59


ئه‌مرۆ هۆگر چه‌تۆ سه‌رۆكی ریكخراوی شه‌مس كه‌ له‌لایه‌ن پاراستنی سه‌ری ره‌شه‌وه‌ پالپشتی ده‌كریت و، كه‌سوكارو بنه‌ماله‌كه‌شی پارتی یه‌، هه‌موو هه‌لبژاردنێك خۆی ده‌كاته‌ چاودیری هه‌لبژاردنه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ پاراستن ده‌یویت و، پارتی به‌ درێژی هه‌موو هه‌لبژاردنه‌كان پیشه‌نگی ته‌زویرو ساخته‌كاری بووه‌، بۆیه‌كجار هۆگر چه‌تۆ ره‌خنه‌و ئیدانه‌ی كاره‌كانی پاراستنی نه‌كردووه‌و، مانگانه‌ی 3000 دۆلاره‌ له‌سه‌ر ده‌زگای پاراستن ، وه‌ك هه‌ندرینی سه‌رۆكی كۆمیسۆنی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی له‌ هه‌ولیر، كه‌ ئه‌ویش سیخوریكی گه‌وره‌ی پاراستنه‌وه‌، تا ئیستا 6 ئۆتۆمبیلی مۆدیلی نویی  له‌ هه‌لبژاردنه‌كان وه‌رگرتووه‌و، گه‌وره‌ترین خیانه‌تی له‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژارجن كردووه‌و 4 جار پارچه‌ زه‌وی پیدراوه‌.
هۆگرچه‌تۆ  به‌ناوی ئه‌وه‌ی شاره‌زای بواری ده‌نگدانه‌ ، ئه‌مرۆ خولێكی بۆ مه‌لبه‌ندی هه‌ولیری كۆمه‌له‌ی دادگه‌ری عه‌لی باپیر كردۆته‌وه‌!.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆگر چه‌تۆ  دوای ئه‌وه‌ی مه‌لبه‌ندی كۆمه‌لی دادگه‌ری داوای لی ده‌كه‌ن خولێكیان بۆ بكاته‌وه‌، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگای پاراستن به‌ریگه‌ی وه‌یسی بارزانی  كردووه‌ تا ره‌زامه‌ندی بده‌ن و، به‌مه‌رجیك راپۆرتی خۆی ئاماده‌ بكات.
عه‌لی باپیر  به‌ خۆی و شه‌ریڤی كوری ده‌لیت ئاگاداری هه‌موو شتیكین، به‌لام  نه‌یانزانیوه‌ كه‌ هۆگر چه‌تۆ پیاوی پاراستنه‌.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە