کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فرمێسکێک بۆ سروودی ئەی رەقیب!

Sunday, 29/08/2021, 19:13


جار هەیە مرۆڤ لە خۆشیان دەگری،جاریش هەیە لە بەر دڵتەنگیی وپەریشآنیی حاڵورۆژیی ژیانی خۆی دەگری.بۆ هەر دووکلا چاو وەدەنگ دێ ودڵۆپ دڵۆپ فرمێسک بە سەر گۆناکاندا شۆڕ دەبنەوە.کەم نەتەوەم دیوە بە ڕادەی کورد ئاشقی ئاڵاوسروود بێ.ئاڵاوسروود هێمانی شکۆی نەتەوەیەکن،بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد کە دابەشکراوە.ئەوە مافی خۆمانی بەسروودی ئەی رەقیب وئاڵا شآد بین / مەبەستی من ئەو ئاڵایەی نییە کە بنەماڵەی بارزانی لە باشووری کورددستان ساتوسەودای پێوە دەکەن ونانی لەسەردەخۆن /.
پرسیی گرینگ ئەوەیە کێ وکام دەسەڵات لە باشووری کوردستان رێز لە ئاڵاوسروود دەگرێ؟سی ساڵە خەڵکی داماوی دیلکراوی باشووری کوردستان بە چەنگ ئەو دووبنەماڵەیەوە دەناڵن.هیچ بێ بەختیەک نەماوە لە سەریان تاقی نەکرێتەوە.کاتیك رێز لە سروود وئاڵای وڵاتێک دەگیرێ کە بەڕێوەبەرانیی ئەو خاکە دز وگەندەڵ وخایین وخۆفرۆش وئازدی کوژ نەبن.سی ساڵی رەبەقە هەرچی ئازارە ومەینەتیە بە سەر خەڵك دەباڕێنن.زیندان وئەشکەنجەی ئەو دەسەڵاتە کێبڕکێیانە دەگەڵ زیندان وئەشکەنجەی سەردەمی سەددام!

فرمێسکێک بۆ سروودی ئەی رەقیب!

یونس رەئۆف / دڵدار/،دانەریی سروودی ئەی رەقیبە.ئەو سروودەی کە رۆژانە دووپاتی دەکەینەوە بەبێ ئەوەی کە لە هەڵە مێژووییەکانی تێبگەین.ئەو سروودە وئەو ئاڵایە بۆتە دوکان وبازاڕێکی گەرم وگەوجاندنێکی کورد بە تایبەت لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان.زۆرترین قازانجیی بازەرگانیی لە سەر ئەو سروودە بنەماڵەی دزسالاریی بارزانی لێی دەکەن.دونیای بێویژدانی ناونەتەوەییش لە بەرژەوەندیی خۆی دەگەڕێ.ئەوان باش دەزانن گەلی ئێمە بەرادەی پێویست هوشیار نییە.کاتێك ماکڕۆنی فەڕانسەوی ئەوڕۆ هاتە شآری هەولێڕنێچیروانی بارزانی پێشووازییەکی گەرمی لێکرد.مارشیی سروودی ئەی رەقیبیش لە لایان کۆیلەکانی سروود بێژلێدرا،کاتیك ئە مڕاسیمەم چاولێدەکرد بیرم لە / دڵدار/ دەکردوە ودەمگووت خۆزگە زیندووبایە وبە چآوی دیتبایەی کە چۆن دزوجەردەکانی باشوورکەڵک لەو سروودە وەردەگرن!
کاتی بیستنی ماڕشیی ئەوسروودە لە باڵەفڕخانەی هەولێر،وەبیر هەڵاتنی مەلامستەفاودزینی پارەی خەڵک وکەوتمەوە.قیادەمووەقەتم هاتە بەرچآو،٣١ی ئابم بۆ دووپات بۆوە، برینیی شەڕی ناوخۆییم کولاوە!شەنگالی کورد لە ژێڕدەنگیی ئەوسروودەم بیرهاتەوە کە بە کرێگیراوەکانی بنەماڵەی بارزانی چۆن هەڵاتن وداعشیان دەگیانی ئەو خەڵكە بەردا!دەیان وسەدان خەیانەتیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیم وەک پەردەی سینەما هاتە بەرچآووگووتم:خۆزگە دڵدار لە ناوگۆڕداهەستابایەوەو بە چآوی خۆی دیتبایەی کە چۆن ئەو سروودە بۆتە گەمەی سیاسیی بە چەنگ چەتەکانی باشووری کوردستان.
نەتەوەیەک کە رۆژانە خۆی بە ڕۆلەی کەیخەسرەو بزانێ ونەزانێ کەیخەسرەوکێیە،رێک ئاوای بەسەردێ کە لە باشووری کوردستان بەسەری هاتووە.ئیمـە فێر کراوین بەوبەرپرسانە هەڵابڵێن کە نۆکەریی داگیرکاریی خاکی کوردن.فێڕ نەکراوین کە لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەینەوە ودەرسیی لێ وەرگرین.

کەیخەسرەو کورد نەبووە، بەڵکو ودوژمنی کورد بوو!

کەیخەسرەو سێ‌هەمین پادشآی بنەماڵەی کەیانیانە ولە رەگەزیی کورد نییە وفڕی بەسەر دیرۆکیی کوردەوە نییە.ئەدی بۆ مامۆستا دڵدار ئاماژەی بەو دێرە شێعرە کردوە / ئێمە ڕۆڵەی مێدیاو کەیخەسرەوین /دەبێ لە خۆی ولێکۆلەروتوێژەریی ودیرۆکناسی کورد بپرسین./ شکور نیمانە چون دەبوایە تا ئێستێ دەیان وتاری وبۆچوونی لەسەر نووسرابایە / .ئەو کەیخوسرەوەی کە کورد شآنازیی پێوە دەکا تەنانەت ئێڕانیش نییە بەڵكوم دووڕەیە،لە باوکێکی ئێرانی ودایکێکی تورک هاتۆتە دونیا!باوکی کەیخەسرەو ناوی سیاوەش کوڕی کەیقوباد ودایکیشیی ناوی فەرنەگیس کە کچی ئەفراسیابە.نەمر دڵدار کەیخەسرەوی دوورەگەزیی چۆن پەیدا کردوە خوداش نازانێ! ئەو کەیخەسرەوە چۆن هاتۆتە پاڵ پێ خەفەیی دایکمان کە خۆمان بەرۆڵەی ئەو دەزانین بڕۆن مێژوومان هەڵدەنەوە.
سیاسەتی سەرەکیی بەرپرسانی وڵاتانی ئورووپایی وئامریکایی ئەوەیە تاسەر دەگەڵ هیچ نەتەوەیەک وهیچ دەسەڵاتێک نین.سارکوزیی کاتی خۆی لە فەرآنسە تا کاتی نزیک بوونەوەی رووخانی قەزافی،خۆی بە دۆستی ئەو دەزانی.لە ماوەیەکی زۆر کورتداوەرەق هەڵگەڕایەوەوقەزافی بە بەرچاوی هەموودونیای بەرواڵەت دێمۆکڕآسیی شآر بەدەرکراو پاتؤلی لێ داماڵدراوبە دەست خەڵك کوژرا.ئێوەش نۆرەتان دێ.تۆڵە بە سەبرە.

پێناسەیەکی کورتی کەیخوسرەو:

ئەو کەیخەسرەوەی کە دڵدار لە سروودی ئەی رەقیبدا باسی لێوەدەکا و دەڵێ: (ئێمەی کورد رۆلەی مێدیا و کەیخوسرەوین). مەبەست لە کەیخوسرەوی پادشایە، کە لە بنەماڵەی کەیانیان و ئاینی زەردەشتی . لە باوکەوە ئێرانی و لە دایکیشەوە تۆرانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە