(به‌په‌له) چراخان ره‌فیق له پیرمام هه‌ڵهات
Friday, 27/08/2021, 21:38
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك لە دەزگای پاراستن، ئەو هەواڵەمان پێ گەیشت کەوا چراخان ره‌فیق، هاوسەری پیشووی ئاشتی هه‌ورامی، پاش ئه‌وه‌ی به بریاری مه‌سعود بارزانی چوونه هه‌رێمی لێ قه‌ده‌غه كرا، له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه خرایه ژێر چاودێری کە نابێت لە ماڵی خۆی دەربچێت، ئەویش له ماڵه‌كه‌ی خۆی له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین( پیرمام ) و، چه‌ند پاسه‌وانیكی پاراستن له بارزانییه‌كان چاودێری كرابوو، به‌لام ئه‌مرۆ (27 / 08 /2021) پیش ئه‌وه‌ی بریاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی جێ بهجێبكریت و ره‌وانه زیندانی سه‌ری ره‌ش بكریت، له‌لایه‌ن كه‌سیكه‌وه به‌ناوی شوان خه‌لیل كۆنه شه‌ریكی چراخان ئاگادار كراوه‌ته‌وه،پێی وتووە، كه په‌له بكات، به هۆكارێك خۆت ده‌رباز بكه، چونكه مه‌سعود بارزانی ئه‌مرۆ هیز ده‌نێرنه سه‌رتان و ده‌ستگیرتان ده‌كه‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، لیهات بارزانی خاڵی مه‌سرور بارزانی زانیارییه‌كه پیش وه‌خت گه‌یاندراوه‌ته شوان خه‌لیل و پاشان چراخان هه‌ڵهاتووه بۆ ناو هه‌ولێر و، چه‌ند سه‌عاتیك له هۆتیل كریستال ماوه‌ته‌وه، دواتر گه‌یه‌ندراوه‌ته شوێنك بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌غداد به‌رێی بكه‌ن.
چراخان خاوه‌نی زیاتر له 500 ملیۆن دۆلاره، خاوه‌نی ده‌زگایه‌كی خیر خوازییه، له ئیمارات و توركیا و له‌نده‌ن خاوه‌نی ده‌یان پرۆژه‌یه.
چرا ره‌فیق به‌هۆی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل ئاشتی هه‌ورامی بۆته خاوه‌نی نیو ملیار دۆلار ، ده‌ستی دووه‌می گریبه‌سته نهینییه‌كانی بواری نه‌وت بووه له وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییه‌كان ، ده‌یان كاری نایاسایی و قاچاخچیتی و ساخته‌كاری ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ل شوان خه‌لیل و ئه‌حمه‌د ناویك و دلشاد ناویك لیوای ئاسایشه له هه‌ولیر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست