وەڵامێکی دۆکیۆمێنتاری ھونەری بۆ مەلا بەختیار

Tuesday, 24/08/2021, 5:50

5053 بینراوە


لە زووە وە گەلێک ھونەرمەندی بەتوانا ھەندێکیان لەژێر سایەی داگیرکاری حیزبی بەعسیش بوون. بەڵام گەورەترین داھێنانیان دەکرد، کە بوونە پارتی ئیتر کوژانەوە
بۆنموونە:-

• ئەحمەد سالار

لە بواری بواندن لە دراما شانۆییەکان، لەگەڵ بوونە پارتی و دواتریش وەزیری پارتی.، بەتەواوی لەھێلکە چۆوە و ناوی نەما.

• مەکی( عەلیە فەندی)

ئەوەندە بەسە کەلە ھەڵات ھەڵاتەکەی دوای ڕاپەڕین گەیشتە ڕۆژھەڵات لەئێران. لەبەر ئەوەی خەڵکە سادەکەی ئەوێ لە سەر سنوو کە تەلەڤزیۆنی کەناڵی کەرکوکی عێراقی دەکێشا. ھێندەی ھەموو سەرکردەکان ڕێزی لێ گیراو کەوتە ناز و نیعمەتی دەعوەت و دەعوەتکاری. جگە لەناسراوی وەک ڕەخنەگرێکی کۆمەڵایەتی ژیانی دواکەوتووی کوردەواری لە حەفتایەکان. لەگەڵ ئەوەی ئارم و ئاڵای پارتی لەھەڵبژاردنەکان بەرز کردەوە و لەناو سلێمانی لایەنگری پارتی کرد. 
دواتریش لەبەردەم زوومی کامیرا لاڵایەوە کە پارتی پارەی ناداتێ بۆ کڕینی دەرمان. ئیتر سەرەتا لەناو شارەکەی خۆی کووژایەوە!

• عومەر چاوشین

لەو ھونەرمەندە دەگمەنانەی کوردستان بوو لەکولتوری کوردەواری بەتاڵایی ژنی لە شانۆ پڕ کردبۆوە.
لەبرسان بێ یا لە بێ کەسی کەھاتە ژێر دەسەڵاتی پارتی لەھەولێرێ. ئەویش لێرە دوای ئەوەی ناو و دەنگ و ڕەنگی نەما جگە لەوەی لەناو خەڵک مایەی دڵ پێسووتان بوو لەگوڵی زیاتریان پێ نەدەگۆت لەبەردەم جادەی باتا.

• لالۆ ڕەنجدەر

بە سروودی ئەی بەندیخانە دەیان لاوی بەدبەختی ھەڵخەڵەتاوی کورد پێش لەسێدارەدانیان ئەو سروودە وێردی سەر زمانیان بوو. کەچی لەگەڵ بوونە پارتی. ناوی لە کودیلەی وشکیش نەما.

ھاوتا ئەسعە( کاکە ڕەش)

مەقامی  شەو ڕاشکا لەشیعری پەشێو بوو وێردی سەر زمانی ھەموو ھەموو گەنجە بێدارەکانی شەو. لەگەڵ بوونە پارتی و چڕینی سروودی ھۆیھا نەفرەت لە بیرو باوەڕتان لەدەمی گەرم کردنی شەڕی نێوەخۆی براکوژی یەکێتی و پارتی کە دەیەویست بەو فێڵە لەپارتی نێزیک بێتەوە و جێگای فەرھەنگ غەفوور و سالار عوسمان و ھەڵکەوت زاھیر بگرێتەوە ئیتر ئەوە بوو لەناو کۆنگرەی پارتی لەبەردەم مەسعود بارزانی کە ویستی ناماقوڵی بکات پیلیان گرت و لەسەر تەختەی ھێنایەنە خوارەوە.

زاھیر عەبدوڵا(عومەر چاوچنۆک)

لەگەڵ ئەوەی تەرەف گیریەکەی لۆ یەکێتی گەورەترین زەڕبە بوو لەھونەری شانۆی ھەولێرێ لەدوای ٣١ی ئاب کەبووە مێوانێکی ڕەزاگرانی ناو مەکتەبەکەی میستەر و شەرم ھێنی ئاوارەکانی ئەودەم.
ئەویش لەپارتی بوونەکەی ھەموو توێی کتێبەکەی ھەر بە پیاسە تەیراوە بەھانای نەھات بەتایبەت کەلەگەڵ جەلال پەرێشانی کەونە ئیتیحاد بووە کۆرس و لەناو نافوورەکانی ناو شاری پارکی نیشتیمان گۆرانی لۆ ڕیفراندۆم گۆتەوە. ئەویش بەخۆی بووە عیزرائیلی خۆی و ئەجەلی ھونەری بەدەستی خۆی ھێنا.

حەمە دومبڵ( عیرفانی وەستا محەمەد)

یەک لەو ھونەرمەندە بەقابلیەتانەی شاری سلێمانی بوو لەکۆمیدیای دوای ڕاپەڕین کە سیدیەکانی نەک ھەر لە سلێمانی بەڵکو لەھەموو ماڵە ھەولێریەکیش ھەبوو. ئەویش کەبۆنی دۆلاری ھوڕی کرد لەبەرنامەی بەزمی بەزم لەگەڵ ئەو ناھونەرمەندانەی وەک گۆڤاری کەخێزانی کوردیان ھەڵەوشاندەوە لەگەڵ ژنە عارەب و ڕۆژھەڵاتیەکان. ئیتر ئەویش بووە بڵقی سەر ئاوو بەھەوای کەوت.

شڤانپەروەر

لەھەر چوار پارچەی کوردستان ئەمری ئیعدامی ھەبوو. کاسێتێکی کینە ئەم بەس بوو لۆ ئەوەی گەنجێکی کوردی سەرتاپای حیزبەکان بە پارتیەوەش پێی بچێتە بەر پەتی سێدارە بەعس. کەچی دەڵایەکەی بۆ ئەردۆغان لە ھەڵبژاردنەکانی ھێندە بەسۆ نەبوو لەھاتنە ژێر ڕکێفی پارتی و پارە بە وێنەی عوسمان ئۆجەلانی. ھەموو ھۆڕە ھۆڕە گریانەکەشی لەپەشیمان بوونەوەی جاشیێتیەکەی دادی نەدا و بەناشیرینی خۆری ئەو ھونەرە دانسقەی خۆی ئاوا کرد. ئەگەر پەکەکە ئەوەی کردبێ ڕاست ترین کاری نەتەوەیی کردووە کە لەخزمەت ھونەری پیرۆزی کوردەواری بێت.

سەرنج

ھەریەک لەوانە بۆ پارتی بە تۆزی حەمکۆش نەگەیشتن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە