کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆسیه‌ بۆ فه‌ریق بابه‌كر زیباریش كرایه‌وه‌

Saturday, 21/08/2021, 22:29


دوای ده‌ست گیركردنی فه‌ریقی روكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین
هه‌فته‌ی رابردوو له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كان له‌ ره‌سافه‌ی به‌غداد، بریاری ده‌ستگیر كردن بۆ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی پیشووی هیزی ئاسمانی عیراقی فه‌ریق روكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین ده‌رچووه‌، دوای ده‌ستگیر كردنی و هه‌لهاتنی پاشان دەستبەسەر کرایەوە، ئیستا له‌ زیندانی ئه‌بو غریبه‌ له‌ به‌غداد، شایانی باسە بەدوایدا ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ گریبه‌ست و كرین و لیژنه‌كاری و له‌ بندیوار و ، گریبه‌ستی چه‌ك و فرۆكه‌ و مووشه‌ك  له‌ 12 ولاتی بیانییدا .
له‌لایه‌ن حیزبی ده‌عوای مالیكی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و حه‌یده‌ر عه‌بادی یه‌وه‌ 23 دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار  كراوه‌.
فریق روكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ده‌مین له‌ رابردوودا سه‌ربه‌ یه‌كێتی بووه‌، دواتر بۆته‌ پارتی و به‌خۆی و براكانی ئیستا ماله‌كه‌یان له‌ گه‌ركی خه‌ونه‌كانی شاری هه‌ولیره‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه‌ كه‌ جارێكی تر داوكاری گشتی و ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عیراقی، له‌ هه‌وڵی زیندوو كردنه‌وه‌ی چه‌ند دۆسیه‌كی به‌پرسانی پێشوتری وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقدان !
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، کە بەنیازن فریق بابه‌كر زیباری سه‌رۆك ئه‌ركانی پیشووتری وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی، كه‌ زیاتر له‌ 500 ملیۆن دۆلاری له‌سه‌ر بۆته‌ مال به‌گه‌نده‌ڵی و، بروسك نوری شاوه‌یس له‌ رابردوودا به‌رپرسیكی بالای وه‌زاره‌تی به‌رگری بووه‌، كه‌ ئه‌ویش زیاتر له‌ 500 ملیۆن دۆلار و داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ ، له‌گه‌ل حازم شه‌علان وه‌زیری به‌رگری پیشووتری عیراق، كه‌ ماله‌كه‌ی له‌ گه‌ره‌كی وه‌زیرانی هه‌ولێره‌. هەموو ئەمانەش دۆسییەکانیان زیندو کراونەتەوە.
حه‌مید سورچی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە