کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرتنەوە دەستی دەسەڵات وکۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبان

Tuesday, 17/08/2021, 12:30


گرتنەوە دەستی دەسەڵات وکۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە.. کێشەو قەیرانەکانمان لە بیرنابەنەوە:
 گرتنەوە دەستی دەسەڵات وکۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان و کێشەو شەڕەکانی ئەفغان :قەیرانەکان وکێشەی بێ ئاوی وبێ نەوت وغازو گرانبوونی نرخی بەنزین وشتومەکەکانمان..هتد لە بیر نابەنەوە ، با سەرکردەو بەر پرسەگەندەڵەکان پەندی لێ وەربگرن ..!!
لە بیرمان ناچێت ، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ، چەند ژنێکی ئازا هۆشداریان دا بەگوێی سەرکردەکانی پایتەختی هەرێمدا ...لە دژی نەبوونی ئاو و قەیران وکێشە یەک لە دوای یەکەکان ، ئەوە شۆرشێ بوو لە پایتەختی بێ ئاوی وبێ کارەباو بێ نەوت وبێ بەنزین وبێ غازو بێ مووچەو بێ ئازادیدا...هتد ئەنجامدرا ...!
خۆپیشاندانێکی مەدەنیانەیان بەرپاکرد ، هاتنە سەرشەقامەکان وپێش مایکەکان ...ناڕەزایەتی وناڵەو بێدەنگی هەزاران هەزار کەسیان دەربڕی وکپبوونی پایتەختیان شکاند ..!!
بێ ئەوەی سڵ لەهیچ کەس وهێزێک بکەنەوە ..وەک هەمیشە بوون بەسموڵی ئازایەتی وبوێری.. ڕووبەڕووی دەسەڵات و حکومەت بوونەوە ،بێدەنگی چەندین ساڵەیان شکاند وکۆت وبەندیان پچڕاند وهاتنە دەر لەماڵەکانیان ، لەپێناو مافە ڕەواکانی خۆیان پڕ بەگەرووی خۆیان هاواریان ئەکرد ، لەئاست ئەم زوڵم وستەمەی لێیان دەکەن..ئەی دەسەڵاتداران وفەرمانڕەوایان وەرن بمان کوژن ، بێ ئەوەی بترسن داوایان دەکرد بکوژرێن باشترە وەک بێدەنگ وبێ هەڵوێست بن.
وەلی مەرج نیە ئەو کەسە سەر بەحزب و دەسەڵات بێت ناڕازی نەبێت وە بەپێچەوانەشەوە ئەو کەسەی سەربەخۆ یان ئۆپۆزسۆن بێت ناڕازی بێت وداوای مافە سەرەتایەکانی خۆی بکات !!،
شۆرشی ژنان بەردەوام بوونی هەیەو دەورو کاریگەری هەبووە وهەیە ..جێگەی خۆی گرتووەو شوێن دەستایان دیاربووە ،کەڵە (ژن ) زۆرن بەڵام بوێرترو ئازاترش هەیە تیاندا !،
وەک لە ڕاپەرین وشۆڕشەکاندا ،دژی داگیرکەران وحکومەتە ستەمکارەکاندا پێگەیان هەبووە..
ئەم جارە بەشێوەیەکی مۆدێرن و بێ چەک وبێ تەقەوتۆق لە حکومەتی خۆیی داوای ئەوەیان ئەکرد لە خنکان ڕزگاریان بکەن و جیاوازی نەکەن لەنێوان گەڕەکە هەژار نیشینەکان وگەڕەکە فیرعەونیەکان ودەوڵەمەندەکان ..بەسە چ دی ئاوی بەخێرو خێرخوازیان ناوێت ..حکومەت کێشەکەیان چارە بکات .
خۆ کوردستان بەو شێوەیە ئاوی سەرچاوەکانی کەمی نەکردووە و لە ڕووی سەرچاوەی ئاوی و سامانی سروشتی و بەپیتی خاک وشوێنی گەشت گوزارو سروشتی دڵڕفێنی زۆر باشی هەیە ،کەچی لە دوای قەیرانی دارای وئابووری وکەمکردنەوەی مووچە وگرانبوونی نرخی شتومەکەکان بەگشتی و قەیرانی ئاویش دروستکرا .
ئەمەش وا لە خەڵک ئەکات تەواو بەڕانبەر دەسەڵاتداران تووڕەو پڕ بن دەڵێن کە (جام پڕبوو لێی ئەڕژێت) ، لە هەرێمی کوردستان دەمێکە جام پڕبووە و لێ ئەڕژێت!!،
بەس کاتی ماوە و چاوەڕوان ئەکرێت هەل ومەرج بڕەخسێت ..چونکە خەڵک بەدەمی خۆی هاوار ئەکات بێ منەت بن بێن بمانکوژن !!ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت میللەت هەمووی درکی بەوە کردوەو لەبەرچاو روونە ئەوەی ڕەخنەیان لێ بگرێت و باسی گەندەڵی وناعەدالەتیان بکات وخۆپیشاندانیان لەدژ بکات ..ئەوە دەسەڵاتداران ومافیاکانی خێڵە فەرمانڕەواکانی کوردستان بۆ مانەوەی خۆیان و درێژەپێدانی دەسەڵاتیان پەنا دەبەنە بەر کوشتن هەر جارەش مرۆڤە ناڕازیەکان وڕەخنەگران بەشێوازێکی جیاواز ..تیرۆر دەکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە