بەرەو ژیانێکی شایستە تر بۆ کۆمەڵگاکەم
Saturday, 14/08/2021, 20:33
خەبات لەپێناوی میلەتا ڕازی کردنی خۆتە وەک کوردبوون ! وەچە ڕۆشت و وەچەی کوردایەتی نوێ هات دەرئەنجام تێکڕای خەباتەکان مایە پووچی بوو کەنەمان توانی ببینە دەوڵەت! بەڵام بزنسێکی سەرکەوتوو بوو بۆ ئەو چین و توێژە کەمینەیەی خۆیان کردبوو بە خاوەنی کوردایەتی. شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە هەرگیز نابێتە سەرمایەدار نووسینی کتێب وچەواشەکاری بۆ پاکانە هێنانەوە لەسەرەمەرگیشا بێت ناوەڕۆک هەر دەرئەکەوێ! هەموو ئەو تێکۆشەوانەی لەو زروفە ترسناکە کەی هەلگیرسانەوەی شۆڕش بەبیرو باوەڕێکی پۆڵاینەوە ڕێ ی خەباتیان ئەگرتە بەر ! بەهای خۆیانیان پێ نەدراوە تائێستا
ئەوەی کەمن لەماڵی خۆمان و چەندین خێزانی نیشتمان پەروەری ئەو شارە دیم کە ئەمڕۆ ١٥\٨یادی تێپەڕبوونی چل وچوار سال بەسەر شەهیدی کاکم ڕێبواری ئەحمەدی تاپۆ ڕۆحی شاد بێت لەتەمەنێکی کورتی بیست بەهارەی ژیانیا بەشداری دوو شۆڕش و بیست ساڵ زیندانی بینی تا ڕۆژی شەهید بوونی بێ گوێ دانە ژیانی خۆی و خێزان و سەرچاوەی بژێوی لەساڵانی ١٩٧٦-١٩٧٧ باوکم نوسینگەی چاپی نەخشەو ئامێری ئیستنساخی هەبوو تێکڕای بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی بەو ئامێرە لەچاپ ئەیا لەگەڵ هاوڕێ یەکی خۆش بەختانە لەژیانا ماوە کەخێزانەکەمان وەک چەندین خێزانی نیشتمان پەروەری ئەو شارە زیندانی کران و ڕەوانەی بەندی خانەی سەماوە کران ! هەوڵمان زۆر دا لەڕێگای هاوڕێیانی کەوەک ڕێز لێنان لەخەبات و ماندووبوونی لاوێکی شۆڕشگێڕو و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان باخچەیەک بکرێت بەناوی نەک هەر نەیان کرد تەنانەت ئەوانەی مێژووی کۆمەڵەشیان نووسیوەتەوە بەکەمووکورتی و بەدوای سەرچاوەکانا نەگەڕاوون ئەو مافە نەدراوە بەچەندین پیاوی قارەمان کەشەهید بوون و ئەیان ناسم هەر وەک پێمان بڵێن بۆیە باسیان ناکەین ئەبێ مۆڵەت لەشەهیدەکان وەرگرین لەخۆمانەوە باسی کەس ناکەین
بۆ دڵنیایی هەموو لایەک تەنها کۆمەڵگای کوردەواری یە کە جۆرێک لەجوانی هەڵسوکەوت وپێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی بێ بەرژەوەندی گرێ ی دراوون بەیەکەوە کەلەناو هیچ میلەتێکا نەم دیوە! ئەو سیفاتە هەتا توانرا ئیستغلال کرا بەناوی کوردایەتی یەوە و ئێستا ووردە ووردە خەریکە ئەپوكێتەوە
خەبات بۆ ئەوە نەکراوە کەکۆمەڵێک وەک مشەخۆر لەسەر حسابی جوانی داب ونەریتی کوردی بلەوەڕن ئەو چینە هەڵتۆقیوەی ئەمڕۆ بەدزی سەرانەو بازرگانی نا مەشروع پەلاماری تێکڕای سەرچاوەی ئابووری ئەو ووڵاتەیان داوە نازانن کاریگەری زۆر خراپی دەروونی لەسەر تێکڕای کۆمەڵگا درووست کردووە بێ هیوایی وبێ متمانەیی لەپاشەڕۆژ و ناعەدالەتی ڕێگای سەرهەڵگرتنیان پێ هەڵئەگرێت بەرەو هەندەران! گەنجانیان توشی جۆرەها نەخۆشی دەروونی کردووە کە دیاری ترینینا ((Histrionic personality disorder)) پیاهەڵپژان و دەمارگری و کەسایە تی یەکان بەهای خۆیان لەسەر زارووی ولەناو چاوی خەڵکا ببیننەوە بۆ ئیستغلال کردن کوردستان موڵکی هیچ عەشیرەت و هیچ تایەفەو کەسایەتی یەک نی یە کەکوردایەتیمان پێ بفرۆشێتەوە چونکە هیچ مەبەستێکی نەتەوایەتیمان نەپێکاوە
ئەوەی جێگای سەرسورمانە کەم مرۆڤی شایستەم دی لەشوێنی شایستە بێت حیزبەکان وەک پێمان بڵێن ئێمە تانجیمان ئەوێ بۆ ڕاو ! هەر وەک بەرێوبەری دایرەیەکی باج فەرمانبەرە خاوەن ئەزمونەکەی لابرد کەبرایەکی شەهید بوو ووتی "من نازانم تۆ سەر بەچ حیزبێکی ئەو شوێنە بۆ یەکیکە کە لەخۆمان بێت" کێشە نەتەوایەتی یەکان لەبیر خەڵک براوەتەوە لەبری سەرنجەکان چوونەتە سەر کۆمەڵێک بازرگان کەخۆیان کردۆتە ئەستێرەی درەوشاوە سۆزو ڕقی خەڵکیان لکاندووە بەبژێوی ژیانی سەدان کەسایەتی نیشتمان پەروەرو بەهەڵوێست گەر تاوان باریش بێت لەبیری خۆیانیان بردۆتەوە, کەسایەتی شۆڕش گێڕی ڕاستەقینە بەوەیا ئەناسیتەوە کەوەک مامۆستا کاریزما و ڕاستگۆ بێت و کەمترین وا بەست بی بەستێتەوە بە خۆشی و ئارەزووەکانی! ئەم ژیانە عەنتەری و خولەچەخماخەیەی ئەگوزەرێ یەکێکە لەو ڤایرەسە کوشندانەی کەمیلەتانی پێ پۆڵێن ئەکرێن بە ناشارستانی کە جیل لەدوای جیل ماوەتەوە بەردەوام کارەساتی دل تەزێنی لێ ئەکەوێتەوە! یەکێک لەو دیارەدە قێزەوەنانە کەبۆتە بزنس کۆمەڵێک بەشی خەڵک ئەخۆن هەر بە گوندەیی کۆمەڵێکیش بەناوی سوڵحی عەشایری بەپارە ئەی گێڕنەوە بۆ خاوەنەکەی ئەو فلیمەی شارلی شاپلی بیر هێنامەوە کە خۆی جامی ماڵانی چاک ئەکردەوە مناڵەکەی فێر ئەکرد بەبەرد پەنجەرەی ماڵەکان بشکێنێ هیواخوازم ئاواتەکانی کوردایەتیمان تێکڕا دەستەبەر بن.
هاوڕێ ئەحمەد تاپۆ . شیکاگۆ-ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست