هەولێر لە گرفتی بێ ئاوى سلێمانی بۆ گرفتی بەنزین .
Thursday, 12/08/2021, 15:05
لەهەولێرى هۆلاکۆبەزێن ئاو لەکەمى داوە دەسەڵاتى زۆنى زەرد زۆر بێخەمن لەنەبونى ئاو ساڵانێک بو پڕوپاگەندەى هەولێری دوبەى دەستە خوشکى وڵاتان هەولێری هۆلاکۆ بەزێن هەولێری ......هتد مێشکى سەرى دانیشتوانى ئەو شارەو کوردستانى بردبووئیستەلەسایەى سەرى دەسەڵاتى پارتیەوە هەولێر بۆتە بیابانى بێ ئاوى هەولێری دەستە خوشکى پاریس و دوبوى دەبەیەکى ئاوى 20 لیتری نیە دەسەڵاتى حاکمیش لەوێ ئەوکابرایەیان بەرداوەتە ئەو خەڵکەو لە سۆشیال میدیادا دەستى کردوە بەجنێو دان بەخەڵکى هەولێر بەڕاست و چەپیدا نوکتەکە لەوەدایە وادەى هەڵبژاردن نێزیک بوەتەوە موچە بەفولی ئەدرێت ،بەڵام ئاو نیە بیخۆنەوە ئاوەکەى شاسواریش تادەگاتە ئەوێ وشک دەکات پرسیارەکە لێرەدایە ئەو دەسەڵاتەى لەوێ حاکمە هەولێری کردوەتە قەڵاى باستیل کردویەتیە بەندى خانە لەباتى دوبەی وپاریس و هەروەها .بابێینە سەر شارى هەڵمەتو قوربانى لێرەش حاڵى خەڵک لە هەولێر باشترنیە لێرە بەنزین بۆسودى قاچاخ چى و بازرگانە کانى حیزب ڕۆژبەڕۆژخێرو خەیرى زیاتر دەبێت لیتری بە 1000شوێنى نەخۆش نیەلەخەستە خانەى حکومى پەروەردە لەکەنارى هەڵوەشاندن نێزیک بۆتەوە بەڵام ئەوەى باشە خەڵکى دەستى بە ئاوەکەى خۆى گرتوە سەربارى ئەم هەموو نەگبەتیە شەڕی ئامۆزاکانیش بەردەوام دڵە خورپەى دروست کردوە لەناو خەڵکى لەشارى هەڵمەتو قوربانیدا بەردەوام خەڵکى لژیانى لەمەترسیدایە بەهۆى شەڕی ئاموزاکانەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست