ئاڵاکەی بارزانی و بیرکورتی ناسیۆناڵیسمی دەسەڵاتی پارتە کوردییەکان
Sunday, 08/08/2021, 18:15
رۆژی ۲۶/۲/۲۰۱۷(٠٨/١٢/١٣٩٥ ( مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیا و بە ھەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە پێشوازی لێكرا، ھەمان رۆژ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە
تەنیا پێنج ڕۆژ دواتر:
سەرلەبەیانی(٠٣/٠٣/٢٠١٧ ( (١٣/١٢/١٣٩٥) هێزێکی پارتی (پێشمەرگەی ڕۆژ) بە پشتیوانی توركیا هێڕشیان کردە سەر شارۆچكەی خانەسوری سەر بە شەنگال.
شەڕ لەنێوان و چەكدارانی بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژ) ی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) ، دەستیپێكرد و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بەردەوامبوو.
لە ئاکامی ئەم شەڕە دا زیاتر لە دە شەڕوانی یەکینەکانی بەخۆدانی شەنگاڵ گیانیان لە دەست دا.
دوو گریلا کە بۆ پێشگیری لە کارەساتی براکوژی وەک قەڵغانی زیندوو، هاتبونە پێش سەیارەکانی هێرشبەر، کەوتنە بەر دەسڕێژی پێشمەرگە و گیانیان لە دەست دا. ئەمەش وێنەکە:
لە 5 / 8 / 2021 (١٥/٠٥/١٤٠٠) نێچیروان بارزانی بۆ بەشداری لە دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری تازە گەییشتە تاران و بە هەڵکردنی ئاڵای باشوری کوردستان پێشوازی لێکرا.
دەستبەجێ ، شایەرانی دیوەخانی کوردایەتی، دەستیان دایە دەهۆڵ و زوڕنا و بە بەژن و باڵای نێچیریان هەڵکوت ؛ کە سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی، ئێرانی ناچار کردوە ئاڵای کوردستان بە ڕەسمی بناسێ. خەڵکانی ساویلکەش وەک هەمیشە باوەڕیان پێکردن و دەستیان کرد بە شایی و چەقڵە سەما و ...
چاوەڕوان دەبین بزانین ئەم جارە بنەماڵەی بارزانی لە بەرانبەر ئەم ئاڵا تەزویرە چ قیمەتێکی دیکە پێکێش بە ئاغاکانی دەورەی قیادە موەقەتیان دەکەن...
بۆ وەبیرهێنانەوە:
بەشێک لە خزمەتەکانی بنەماڵەی بارزانی بە داگیرکەرانی کوردستان:
١- تیرۆر کردنی سهرکرده پێشکەوتنخوازەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وانە سەدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری و دڵشاد ڕەسوڵی لە دەیەی شێشتی زایینی دا
٢-لە مانگی سیپتەمبەری 1967 دا مەلا ڕەحیمی وەرتێ، ناسراو بە میرزا ئەحمەد ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن چاەکدارانی مەلا مستەفاوە دەگیرێ و دەیانەوێت بە زیندویی تەسلیمی بکەنەوە بە ساواک، ئەویش ناڕەزایەتیەکی زۆر دەردەبڕێت و هەر لەوێدا گولە بارانی دەکەن.
٣- دەستەی ساڵح لاجانی نۆ کەس بوون، لەپاش کوشتنی مەلا ئاوارە هاتبوونە ژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا، بە فەرمانی بارزانی ساڵی ١٩٦٨ گیران و درانەوە بە ئێران و هەمویان گولە باران کران.
٤- گرتن و ڕاسەت کردنەوەی ٥٥ ئەندام و پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە دەوڵەتی ئێران لە ساڵەکانی ١٩٦٨ و ١٩٦٩. دیارترینیان ئەمانە بون: سوارەی سەکری، ئەسکەندەر علی، محەمەد موئمینی، حەبیب ئەبابەکر، جەعفەر ئەبا بەکر و مونتەقیمی قازی.جیا لە مونتەقیمی قازی کە حەوت ساڵ لە زیندان مایەوە، هەمویان ئیعدام کران.
٥- مانگی ئایاری ساڵی 1968 هەردوو سەرکردەی شۆڕشگێر سڵێمان موعەینی و خەلیل شەوباش لە دێلمان لەلایەن دەزگای پاراستنی بارزانی دەگیرێن، خەلیل شەوباش لە ڕیگا دەکوژن کاک سلێمان سجن دەکرێت و لە سەر داوای مەلامستەفا، هەژاری موکریانی لە زیندان، سەردانی سلێمان موعینی دەکات و سوکایەتی زۆری پێ دەکات کە لە چێشتی مجێور دا خۆی بەشێکی باس کردوە. دوایەش شەهیدی دەکرێ و تەرمەکەی درایەوە بە ساواکی ئێرانی.
٦ ـ هاوکاری ڕاستەوخۆی شا و ساواکی ئێران بۆ سەركوتكردنی جوڵانەوەی رۆژهەڵات لەساڵەکانی و ١٩٦٨ 1967دا بە پێشەنگایەتی سلێمان موعینی، مەلا ئاوارە و ئیسمائیل شەریف زادە .
٧ ـ بۆ ڕازی کردنی دەوڵەتی تورکیا، دەسگای پاراستی بارزانی ساڵی ١٩٧٢ یەکێک لە دو ڕێبەری پارتی دیموكراتی كوردستانی باكوور بە ناوی سەعد ئاڵچی، تیرۆر دەکەن. دوایە ڕێبەرەکەی دیکەی ئەم پارتە بە ناوی دوکتور شوان لە گەڵ ٢ پێشمەرگەی هاوڕێی دەسگیر دەکەن و بە تاوانی درۆیینی کوشتنی سەعید ئاڵچی هەر سێکیان ئیعدام دەکەن.
٨ ـ کارەساتی هەکاری بە هاوکاری تورکیا و ئیران لە ساڵی ١٩٧٨ شەهیدكردنی ٧٥٠ پێشمەرگە و دەیان سەركردەی وەكو عەلی عەسكەری ، د . خالید سەعید ، حسێن بابا شێخ .
٩ ـ هاوكاریكردنی ئێران بۆ تێكشكانی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (١٩٨٥-١٩٧٩)
١٠ ـ هاوكاریكردنی دەوڵەتی توركیا بۆ لێدانی PKK لە ساڵانی، 1992، 1995، 1997، 2000.
١١ ـ داگیر کردنی هەولێر بە هاوکاری ڕژێمی بەعس 31/8/1996 .
١٢ ـ هێرشكردنە سەر بنكەی یەنەدەكە و رۆژنامەی وڵات و چەندین رێكخراوی مەدەنی لە 16/5/1997دا و شەهیدكردنی زیاتر لە ( 14 ) رۆژنامەنووس و ( 80 ) چالاكی سیاسی ومەدەنی و گریلای بریندار و شوێنبزركردنیان كە هەتا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە .
١٣- دژایەتی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی شۆڕشی رۆژئاوا وپێشەنگەكەی كەPYDیە لەساڵی 2011وە هەتا ئێستا.
١٤- ڒادهست كردنی شهنگال و زومار و ڒهبیعه له گهڵ ههمو گوند و ناوچهكانیان به چهتهكانی داعش له ٣ی ئابی ٢٠١٤ كه بۆ هۆی كوژرانی ٥٠٠٠ كوردى بێ چهك و بە کۆیلەچونی ٦٣٠٠ کچ و ژنی ئیزەدی و ئاواره بونی 5٠٠ ههزار کەس و له دهست چونی ٢٥٪ی خاكی كوردستان.
وێنەکان دەدوێن:
|
بارزانی چی بە رۆژنامەنووسە تورکەکان وت؟
رۆژنامەکانی تورکیا شتی سەیر دەڵێن:
دێلی نیوزی تورکی دەڵێت: بارزانی وتی ژیانی 3000 پێشمەرگەمان کردە
قوربانی بۆ دژایەتیکردنی پەکەکە، لەوە زیاتر چیترتان دەوێت تا متمانەمان پێبکەن؟!
|
|
بیل کلینتۆن: ئەوەی بارزانی بە گەلەکەی کرد لە 31ی ئاب، من بمکردایە پێش ئەوەی گەلەکەم بمکوژێت پاسەوانەکانم دەیانکوشتم |
بیل کلینتۆن: ئەوەی بارزانی بە گەلەکەی کرد لە 31ی ئاب، من بمکردایە پێش ئەوەی گەلەکەم بمکوژێت پاسەوانەکانم دەیانکوشتم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست