کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نمونەیەك لەو ماستاوە خەستانەی لاهور جەنگیان هەڵخلیسكاند

Saturday, 07/08/2021, 20:24


ئیریك لۆران-ی نوسەری ناوداری فەرەنسی لەئەنجامی بنكۆڵكاریی لەمەلەفی داگیركردنی كوەیت لەلایەن عێراقەوە، كۆمەڵێ زانیاری پڕبەهای كەوتە بەردەست كە چۆن پاشای كوەیت بەماستاو و مامەحەمەیی دەوروبەرەكەی هەڵخەڵەتاوە و هەرئەوانیش زانیاری گرنگیان بۆ داگیركردنی كوەیت بەسەدام بەخشیوە.
سكرتێرو سەرۆك و ڕابەرە موزەیەفەكانی كوردیش كە جگە پیاهەڵدانی كەسانی دەوروبەر و سێڵفی ماستاوچیان، هەرگیز ئامادەنین گوێ بگرن بۆ خەمو ناڵەی راستەقینەی جەماوەر هەتا قەیرانەكان ئەتەقنەوە و ئەویش بەپەشۆكاوی ناچارە وەك خانەقینی بڵێ یەچەس یا ئەمە چیە؟.  
ئەم سێلفیەی ئەیبینن وێنەی د. پۆڵای خانەقای سەرۆكی سەرۆکی دەستەێ کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی نمونەیەكە لەو دەیان ماستاوە خەستوخۆڵەی بۆ لاهور شێخ جەنگی و سەرۆكە موزەیەفەكانی تر ئەكرێ بەڵام عەیبەی ئەم پیاهەڵدانە ئەوەیە ئوستادێكی خاوەن بڕوانامەی باڵا باوەڕی بەدەستەواژەی زۆنی سەوز و زەرد هەبێ لەوەش شورەیی و عەیبتر گرتنی وێنەی بێ ئەتەكێتە هەر ئەڵێی یەكەمجارە كامێرا ببینێ!
جا ئەم مامۆستایانە كە خاوەنی هیچ بەرهەم و كتێب و دیراساتێكی ستراتیژی نین و بەو ماستاوانە لەو پلە و پۆستانە دانراون، هەر دەم ئەکەنەوە ئەڵێن حکومەت و حیزب وایە و حکومەتەکانی ئەمریكا و ئەوروپا وایە و فڵان و فیسار سەرۆكیان وا سادە ئەژی، بەڵام كە ئەچنە بەردەم مەسئولێ وا بەرزیان ئەكەنەوە و خۆیان بەم ئەندازەیە بچوك ئەكەنەوە كە بە ئاسانی تێئەگەین سەنتەرە ئەكادیمیەكان و بەرپرسەكانیان چەند ناوێكی زل و بێ ناوەرۆكن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە