کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بێدەنگبن چاکسازی بەرێوەیە

Saturday, 07/08/2021, 20:03


دوای دووساڵ لە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زاراوەی چاكسازی كۆی میدیاكانی گرتۆتەوە، چاكسازی بۆتەئەو مەنزڵگایە كە هەموانی لە چاوەروانیدا ئەژێنێ، چاكسازی ئەو خەونەیە، ئەو ئومێدەیە كە كۆی دەنگەكان ئەیبەخشنەوە بە سەرماندا.
هەمووان وا دەرئەخەن كە ئەم كابینەیە كابینەی چاكسازییە، وامان لێكرا كە بە جۆرێك تێ بگەین كە ئەم كابینەیە دابڕاوە لە كابینەكانیپێشوو، بە جۆرێك دەریانبڕی ئەڵێی سی ساڵە ئەمان حوکمیان نەکردووین و تازە راپەرین کراوە و کابینرکانی پێشوو ئەم حیزبانەی تێدانەبووە، یان ئەمان لە هەسارەیەكی ترەوە هاتوون و نە كەسەكان نە حیزبەكان ئەوانەی پێشوو نین، هەموان رۆژانە نان و چاكسازییانئەداینێ، بەس دەر ئەنجام نان بڕا و ئاو و کارەبا نەما و مووچەش چاومان لە بەغدایە بەس دەی قەینا وا چاكسازی بەردەوامە !
ئازارت بوو ئەوە چاكسازی بەڕێوەیە؟، گیرفانت مووچەی نەدی بەرگە بگرە چاكسازی بەڕێوەیە؟، كۆرۆنا بڵاو بووەوە، گوێ مەدەرێچاكسازی بەڕێوەیە؟؟، كارمەندانی تەندروستی شەوو رۆژ لەبەرەی پێشەوەی بەرگریدان، چەند گیرفانیان بەتاڵ بوو ، ئەبێ بەردەوام بن ،ئەوان چاوەڕێی چاكسازین، هێزەكانی ناوخۆ بەتایبەت هاتوچۆ سەر شەقامیش نەبیت ئەوان خەونی چاكسازی ئەیانبەن بەڕێوە ،خانەنشینان لە سەرەی مووچە گیانیان لەدەستدا چاکسازی بەرێوەیە !.
هەر قەڵەمێك پرسیاری كرد دەربارەی كێشەو گرفتەكان ، بە كەسی خیانەتكار باس ئەكرێت ئاخر چاكسازی بەڕێوەیە، گومان لەسەر كابینە وكەسەكان خیانەتی نیشتیمانیە؟، ئەم چاكسازییە دەرمانی هەموو دەردێكە، ئەم چاكسازیە ئومێدە بۆ هەموو خەونەكانمان، ئەوەی گومانبكات لەم پرۆسەیە، ئەوە بەدەرە لە هەستی نیشتیمانی .
چاكسازی پاشەكەوتی موچەی كردە كورتهێنان و بڕێك موچەی بری لە موچەخۆران، چاكسازی لە هەموو شوێنێكی وڵاتدا بەردەوامە تەنهابۆی نییە باس لە داھاتی نەوت و  دەروازە سنوریەكان بكات، ئەوێ بۆ دەرباری سوڵتانەكان بەردەوامە.
نەوت ئەو وەهمەیە كە ئەبێت هەر شاراوە بێت و چاكسازی نایگرێتەوە،ئەم هەرێمەی ئێمە خەڵك هەژار، حكومەت قەرزار ، حیزب دەوڵەمەند،كەسە باڵا دەستەكان زیا دەوڵەمەند، چاكسازیش ئەو وەهمەیە كە ئەیانەوێت بكرێتە ئومێدی گشتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە