کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ دزه‌كه‌ی نۆكان بریاری ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچووه

Tuesday, 03/08/2021, 23:57


هه‌واڵی بڕیاری ده‌ست گیر كردنی شیخ ئه‌حمه‌دی نۆكان ده‌رچووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ ده‌یان دۆسیه‌ی تاوانی دزی و گه‌نده‌لی و شه‌راكه‌تی ئاسۆ شیخ جه‌نگی و پۆلاد شیخ جه‌نگی. سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، کە شێخ ئەحمەدی نۆکان، پێشتر بۆ هەمان مەبەست پەیوەندیی بە پاڤێلەوە هەبووە، بەڵام دوای ئەوە سەنگەری دزێتی گۆڕیوەتەوە بۆ لای  براکانی لاهور شێخ جەنگی.
به‌پی زانیاریه‌كان شیخ ئه‌حمه‌د ده‌ستی هه‌بووه‌، له‌ هینانی سه‌دان لۆی دونگ و هیلكه‌ و خۆرما و جگه‌ر و ده‌رمان و مه‌وادی هۆشبه‌ر بێ ئه‌وه‌ی له‌ هیچ بازگه‌یه‌ك پشكنینی بۆ كرابیت و، له‌ نووسینگه‌یه‌كی بازاری دۆلاره‌كه‌ی سلیمانی، پاره‌ی هه‌موو ئه‌و بارانه‌ی له‌ خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگرتووه‌و، بۆته‌ خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلار و، ئاشكرابووه‌ له‌ توركیا و ئیمارات و ئه‌لمانیا و ئیسپانیا زۆرترین پرۆژه‌ی گه‌شت و گوزارو نیشته‌جی بوونی كریوه‌.
شیخ ئه‌حمه‌دی نۆكان گه‌وره‌ترین دزی كۆنی لێ ئاشكرابووه‌، له‌ هینانی تاكسی كوردستان و، به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئیداری نۆكانی پیشوو په‌روینی پشده‌ری شیخ ئه‌حمه‌د  به‌نهینی پشكی هه‌بووه‌ له‌و ئۆتۆمبیلانه‌و، خیانه‌تییشی لی ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ له‌ یابانەوە داخالی هه‌ریم نه‌كراوه‌، له‌ كۆریاوه‌ هینراون و فێلیان له‌ جۆری مواسه‌فاته‌كانیشیان كردووه‌.
شیخ ئه‌حمه‌دی نۆكان خه‌لكی ده‌ربه‌ندیخانه‌و ، مانگانه‌ 20 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌ پۆلاد و ئاسۆی شیخ جه‌نگی، کە پێشتر پەیوەندیی بە کوڕەکانی جه‌لال تالەبانییەوە هەبووە،  نه‌كردووه‌.

سیروان چوارباخی‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە