کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆماری ئیسلامی دەڕووخێ؟

Monday, 02/08/2021, 8:29


تاقە وڵاتێكی ئیسلامیم بۆ ناو بەرن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە دەسەڵاتەکەی بەشێوەی دیکتاتۆڕییی بەڕێوە نەچێ؟
لەو دەوڵەتانە تاقە وڵاتێکیی رۆژهەڵاتی ناوەڕآستم بۆ بدۆزنەوە کە دەسەڵات بە هەڵبژاردن هاتبێتە سەرکورسیی دەسەڵات؟
ناوی وڵاتێکم بۆ بنووسن کە دەسەڵاتی بە توانا و هێزیی خەڵكەکەی بەرەنگاریی دەسەڵاتی ناوەندیی بووبێتەوە و دەسەڵاتی رووخاندبێ.ئەوەی کە رۆژهەڵاتی ناوەرآست پێی دەگووترێ شۆڕشی گەلانی سەرئەوخاکە بە دوورە لە راستیەکان.لە پشتیی سەری شۆڕش وسەرهەڵدان گەلی وشیاردەژی.وشیاریی سیاسیی،کۆمەڵایەتی،هزریی،رێكخستنیی وئۆپۆزیسیونێكی خاوەن ستڕاتیژیی بوێروپشت بەستوو بەگەلەکەی دەتوانێ سەرهەڵدان وشؤڕش بخوڵقێنێ.
نموونەی هەرە بەرچآودوووڵاتی ئێڕان وعێڕاقە.مرۆڤ بە ڕآشکاوی دەتوانێ بڵێ لە هەردووک وڵات زۆرینەی گەلەکەی پەژیوانن بۆ ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە بەفیتی بیانی لەسەرحیسابی دانیشتوانی سەرزەوی ئەو دوووڵاتە پێکهات.دوای ڕادانی سەددام وشآی ئێڕان ئەوە بارودۆخێکە لە نێوان ١٨ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕآست وکە تووشی ئەو دوووڵاتە بووە.لە هەردووک لا ئۆپۆزیسیون وێنەی دۆلمەی هەڵوەشاوە کە تازە یەکترناگرنەوە.جگە لەوانەش ئێڕان وێنەی عێڕاقیش نییە کە لەدوونەتەوەی کوردوعەڕەب پێکهاتبێ.وڵاتی ئێڕان لە کوردوئازەری وتورکمەن وعەڕەب وبلووچ وفارسی وبەهایی ودەیان ئایین وکەمە نەتەوەی دیکە پێكهاتووە.

کۆنفڕآنسی گوادولۆپ!

لە رۆژی ٤تا ٧ی ژانویەی ساڵی ١٩٧٩،کۆنفڕآنسێک لە نێوان ٤ دەوڵەتی زلهێزێی وەک ئامریکا،ئینگلستان،فەڕانسە،ئاڵـمانی رۆژئاوایی لە دووڕگەی گوادلۆپ پێکهات.لەو کۆنفڕآنسەدابڕیار درا کە ئیدی پشتگیریی لە / شآی / ئێران نەکەن! بۆیە داوایان لە شآی ئێڕان کرد هەرچی زووترە وڵاتی ئێران بە جێ بهێڵێ!لەوپەیوەندیەدا سەران وگەورەبەرپرسانی نیزامیی وەفاداربە شآی ئیڕان زۆریان تکا لە شآ،کرد کە ئیزن بدا خەڵك سەرکوت بکرێ وکۆتایی بە ئاڵؤزیەکانی ناو ئێڕان بهێنرێ.
شآ،نەیدەخواست بەرآشکاوی پێیان بڵێ: نەفامینە بۆ تێناگەن،ئامریکاوهاوپەیمانەکانیی ئیدی رێگا نادەن کە من لەسەر تەختیی دەسەڵات بمێنمەوە!وابووشآ ،هەڵات وکۆماری ئیسلامی جێگای گرتەوە.مرۆڤ بەڕاشکاوی دەتوانێ بڵێ.هەر ئەو ٤ زلهێزە پشتگیریان لە مانەوەی شآی ئێڕان کردبایە بارودۆخ بەڕێڕەوێکی دیکە دەشکایەوە.نزیکەی ٤٣ ساڵە نەتەوەکانی دانیشتووی جوغڕآفیای ئێڕان بۆ ساتێکیش رووی ئاسایش وخۆشیی ژیانیان بە خۆیانەوە نەدیتووە،بەشی رۆژهەڵاتی کوردستانیش پشکی زیاتری بەرکەوتووە.
هەشت ساڵ شەڕ،بوومەلەرزە،گرانیی، گیرۆدە بون بە ماددە هۆشبەرەکان،زیاد بونی لەشفرۆشیی،هێرشیی کووللە، ،سێڵاو،تۆفانیی خۆلە وردە، ڕێگەنەدان بە هاوردەکردنی واکسێنی کڕۆنا بە فەرمانی خامنەیی ،وێرانکردنی ژینگە ،زیندان،شکەنجە،بەفارس کردنی نەتەوەکانی دیکە،دزیی،تاڵانیی،ناردنی سەروەتوسامانی ئەوخەڵكە بۆ حەماس،بۆ حیزبوڵڵا،بۆ یەمەن،بۆ وێنزۆوێللا، دەستتێوەردانی راستەوخۆ لە کاروباریی عێڕاق  ولوبنان ویەمەن وئەفغآنستان وتڕۆڕی دژبەرانی خۆی لە دەرەوەی وڵات،رفاندن،بە دیل کردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوکەمپەکاندا،کوشتنی کۆڵبەرانی سەرسنوورودەیان گرفتیی دیکە،رێگای پشوودانی لە خەڵك بەستووە.سەردەمی شآی ئێڕان لەسەتا دەی ئەو کارەساتانە بوونیان نەبووە،بەڵام دونیای بێ ویژدانی دەرەوەی چون هیچ ئیرادەیەک لە خۆی نیشآن نادا لە ئاست ئاڵوگۆڕەکانی ئێڕان،ئەوە دەبینین کۆماری ئیسلامی هەر لەسەر جێگای خۆیەتی وهەڕەشەش دەکا!

ئایا گودالۆبێکی دیکە پێویستە؟

پێش ئەوەی جوابی ئەو پرسیارە بدرێتەوە،پێویستە ئاماژە بە خاڵێکی مەزن بکرێ،بۆ رووخاندنی هەر دەسەڵاتێک چەند فەکتەریی ناوخۆیی ودەرەکی گرینگە.دەسەڵات کاتیك لە ناوخۆیداکڵؤڵ دەبێ ودەڕزێ،بەمەرجێک رووخێنەریی دەسەڵات خاوەنیی ئاڵترناتیوێکی بە هیزو سەردەمیانە بێ.سەرهەڵدانی هەر نەتەوەیەک دژی دەسەڵاتی ناوەندیی هاسان نابێتە شۆڕش دژی دامەدەزگای سەرکوتگەریی دەسەڵات.زۆر جار نەتەوەیەک لەناوخۆی وڵاتدا سەری هەڵداوە،بەڵام چون جێگرەوەی دەسەڵات ئەو توانایەی نەبووە جومگەی دامودەزگاکانی وڵات بە دەستەوە بگرێ،سەرهەڵدانەکە تووشی شکست هاتووە.ئەوبارودۆخە ڕیک ئێستێی ئیران دەگرێتەوە.خەڵک وەزاڵەهاتوون،بێزارن،بەڵام هیچ ئاسۆیەکی روون لە پێش خۆیان بەدی ناکەن.چون ئۆپۆزیسیونی ئێڕانی پەرش وبڵاوە وتەنانەت بۆ دەرکردنی بەیاننامەیەکیش دەگەڵ یەکتر ناسازێن!لەناو ئۆپۆزیسیونی ئێڕانیش ماڵی کورد لە هەموویان وێڕانترە!لێرەدایە بەرگیی براوەی کۆماری ئیسلامی دەردەکەوێ،ئەویش سەرکوتکردنی نەیارەکانی خۆیەتی لە ناوخۆی ئێران ودەرەوەی ئێڕان.
گوادلۆبێکی دیکە هاسان ناڕەخسێ.زلهێزەکان بە بێ بڕیاریی هەڵە خۆیان تووشی خەساریی سیاسیی ناکەن.لە سەردەی سەرهەڵدانەکانی ئێران کۆمەڵگای دەوڵەتانی خاوەن هێزدەیانزانی خومەینی زۆر وەستایانە رێبەرایەتیی سەرهەڵدانەکانی ئێڕان دەکا،بۆیە بڕیاریاندا شا،دەبێ ئێڕان بەجێ هێلێ.من گومانم لە رۆڵی خومەینی نییە لەسەر لادانی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی،بەڵام ڕۆڵی مەزنترلە لایان ئەو ٤ دەوڵەتەی کە ناویان براوەهەبووە.ئەوکاتیش ویستبایان کە نابێ شآی ئێڕان بڕوا،دەیانتوانی درێژە بە دەسەڵاتەکەی بدەن.
وڵاتی ئێڕان وەک تورکیە وسووریە وعێڕاقیش نییە کە تەنیا دوونەتەوەی کوردوعەڕەب یان کوردتورک تێیدا بژین.پێکهاتەی ئێران لە کورد وفارس وئازەری وعەڕەب وبلووچ وتورکەمەن و،،،دەیان ئایین وکەمینەی دیکە پێکهاتووە.دونیای بەرژەوەندیی خوازهەروا هاسان بڕیار نادا کۆماری ئیسلامی بڕووخێنێ.چاو لە بارودۆخیی ئۆپۆزیسیونی کوردوئێرانی بکەن؟لەوپەڕیی لاوازییدادەژین.
لە حاڵی حازردابەرێوەبردنی کۆنفڕانسێکی دیکەی وێنەی گوادلۆپ بە پێویست نازانرێ.کۆماری ئیسلامی وەک دیاردەیەکی ئیلاهیی دەچێ بۆ ئامریکاودۆستەکانی تا وڵاتانی ناوچەکە ووڵاتە عەڕەبیەکانی پێ بترسێنن.رووخانی کۆماری ئیسلامی بە بێ ئۆپۆزیسیونی کورد ونەتەوەکانی دیکە رۆژگارێک دروست دەبێ کە خەڵک ئاوات بۆ سەردەمی رابوردوو بخوازێ.دونیای بەرژەوەند خوازیش بە وردیی هەست بەومەترسیە دەکا،چون عێڕاق ولیبیاویەمەن ولوبنانی لە بەر چاوانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە