کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆنى سەوز لەبەردەم شەڕى گلادیتۆرەکاندا

Monday, 02/08/2021, 7:47


گلادیتۆر بەو کەسانە دەگوترێت کە کاتى خۆى لەڕۆما لەبەردەم ئیمپرا تۆرەکاندا دەدران بەشەڕە یان لەگەڵ شێرو گیاندارە دڕندەکاندا دەدران بەشەڕ بۆچێژوەرگرتنى ئیمپرا تۆرە کان لەسەر شانۆى ڕۆمانى .ئەگەر ئەو دۆخە بچوێنین بەهەرێمى کوردستان وەکوردوستان ببێتە شانۆى ئەو شەڕە ئەوا پافڵ و لاهور ئەو گلادیتۆرانەن وە مەسعود دەوڵەتى تورکیش ئیمپرا تۆرنو لەدورەوە چاودێریان دەکەن ئەمە نیوەى وێنەکەیە نیوەکەى ترى شاراوەیەو لەپشت دیوارە تاریکەکانەوە نەخشەى بۆدانراوە ماڵباتى مام سلیمانیان کردوەتە گۆڕەپانى ململانێ پارتى و بارزانی و دەوڵەتى تورک دەورى سەیرکەرى ئەوشەڕە دەبینن کەلەنێوان ئامۆزاکاندا ڕودەدات تازەترین هەواڵ ئەوەیە کەلاهور سلیمانى جێ بهێڵێت چونکە لەلایەک دژى بەرژەوەندى تورکیا یارمەتى هێزەکانى پەکەکەى داوە لەلایەکى تریش ئەنتى بنەماڵەى بارزانیە ئەڵقە لەگوێی شیعەو ئێرانیەکانە بۆیە ئەمریکاش پشت گیرى باڵەکەى پافڵ و تورکیاو پارتى دەکات بۆ تێکشکاندى لاهورکەتەنها لەمپەر بوو لەبەردەم بەرژوەندیە کانى تورکیاو پارتیدا بۆیە ئەو گەلەکۆمەکیە چڕەى لەسەر ئەنجام درا وەدواتر بێدەنگى لاهور لەئاست ئەو گەلە کۆمەکیە ئیقلیمیە دا لەدوو ئەگەر بەدەر نیە یان ئەوەتا دەیەوێت کات لەبەرژەوەندى بێت بۆئەوەى هەستێتەوە بنەماڵەى مام و بنەماڵەى بارزانى تێکو پێک بشکێنێت یان ئەوەتا ئەو شتانەى لەسەرى دەگوترێت ڕاستن کلکى لەمستى بنەماڵەى مام دایە بۆیە بێدەنگەو چاوەڕوانە ئەنجامى یەکڵا بکرێتەوە بۆیە جوڵەى لەخۆ بڕى وە چۆتە سوڕى مت بونەوەکەخۆیشی چاوەڕوان نەبو ئامۆزانى ئاوا ئێسک و پروسکى بهاڕن وە ئیستەش یەکێتى کەوتۆتە خواردنى سەربازە کانى  وەک یارى شەتڕەنج هەرجوندى لاهورە ئەخورێت چوار دەورى بەتەواوى چۆَڵ دەبێت هەمو داشەکان دەکەون  تادواجار کش مەلیکى لێبکات باجەکەش هەرچى بێت خەڵکى سلێمانى و زۆنى سەو ز دەى دەن بزوتنەوەى گۆڕانیش تەنهاڕۆڵى تەماشاچى دەگێڕێت وەنەتیجە چاوەڕوانە کات یەکلاى بکاتەوە هەمو هێزە سیاسیەکانى تریش چاوەڕوانى ئەنجامى ئەو یاریەن کە کێشەکانى زۆنى سەوز یەکلادەکاتەوە لاهوریش تەنیا ئێرانو پەکەکە وهاوئاوازەکانیان پاڵپشتى دەکەن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە