سەپاندنی سیستەمی بنەماڵەیی لەژێر دروشمی پارتی پێشڕه‌و
Friday, 30/07/2021, 21:58
له ته‌واوی فه‌رهه‌نگی پارتی و یەکێتی هه‌میشه و به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی و پێشڕه‌وی و پارتی پێشڕه‌و ده‌بینه‌وه . دروشمه ناسراوكه‌ی پارتی "پێشڕه‌وی كورد پارتی یه"، وه‌كو یه‌كێ له فه‌ڕزه بنچینه‌ییه‌كان ده‌بێت هه‌میشه و به‌رده‌وام بووترێ و بوترێته‌وه. پێشڕه‌وی پارتی یان هه‌ر لایەنێکی تر بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌میشه درووشمێكی نادیموكراتیانه و بنچینه‌یه‌كی كۆمۆنیستانه و دكتاتۆری هه‌یه. (پێشڕه‌وی كورد پارتی)یه له‌و ساڵانه‌وه هاتۆته ناو پارتیه‌وه كه رٍاسته‌وخۆ بیر و ئایدۆلۆژیای كۆمۆنیستانه‌ی (حیزبی شیوعی ئێراقی) كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر پارتی هه‌بوو.
ئه‌و دروشمه‌ی كه هه‌میشه كۆمۆنیسته جیهانیه‌كان به‌رزیان كردۆته‌وه، دروشمی پێشڕه‌وی كردنی چینی كرێكار كه پارتی كۆمۆنیست نوێنەرایەتیان دەکات و پێویسته له‌سه‌رده‌می شۆڕشی سۆسیالیستی‌دا پارتی كۆمۆنیست و كرێكاران پێشڕه‌وی ته‌واوی جه‌ماوه‌ر و حیزبه‌كانی تر بێت (ئەگەر بونیان هەبێت).
فاشیزمی جیهانی و ڕەفتار فاشیە ناوچەییەکانیش بەردەوام به‌یت و بالۆره‌ی پێشڕه‌وی و حیزبی پێشڕه‌ویان بڵاو كردۆته‌وه. هه‌ر له هیتله‌ر و مۆسۆلینی و فرانكۆ وه كه حیزبه نازی و فاشستییه‌كانی خۆیان به پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌دا و جه‌ماوه‌ر بۆی نه‌بوو جگه له‌وانه كه‌سی تر به پێشڕه‌و بزانێ و ڕێگای پێشڕه‌ویش به‌هیچ حیزب و لایه‌نێكی تریش نه‌ده‌درا.
له عێڕاق و سوریای به‌عسیه‌كانیشدا، پارتی پێشڕەو (حیزب القائد) به سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌وه و به‌سه‌ر حیزبه كارتۆنی یان لاوازه‌كانی تره‌وه هه‌میشه باڵا ده‌ست و بڕیارده‌ر بون، ئه‌و باڵادەستی و پێشرەویەی خۆیان به خوێن و ئاگر و ئاسن پاراستووه.
له كوردستانیش پارتی لەسەردەمانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە لەپاڵ باڵی بارزانی و لە دەرەوەی ئەو باڵە خۆی به پێشڕه‌و زانیوە. باڵی جه‌لالی له ١٩٦٦ وە دا گۆڤاره‌کەیان ناوی "پیشڕه‌و" بوو.
یەکێتی و کۆمەڵەی ڕەنجدەرانیش له فه‌رهه‌نگی سیاسیاندا هه‌میشه هه‌وڵی پێشڕه‌ویان داوه و لە فەرهەنگی سیاسیاندا پروپاگەندە و کاریان بۆ کردووە.
له كوردستانی باکور (پ.پ.ك.ك) (پارتی پێشڕه‌وی كرێكارانی كوردستان)، بە سەرکردایەتی عەبدوڵا ئۆجەلان، لەسەرەتای دروستبون و لاوازی‌دا پێشڕەوی وەکو بەشێك لە ناوەکەیان و ڕەنگدانەوەی فەرهەنگی سیاسی کاریان بۆ کردووە. ئەگەرچی پاشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (پ. ك. ك.)(پارتی کرێکارانی کوردستان) و ووشەی پێشڕەویان لێدەرهێنا، بەڵام تاکو ئەمڕۆ به مسقاڵێ له دروشمی پێشڕه‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد دانابه‌زێ و سەرۆك ئاپۆش لە ناو زینداندا بێت یان ئازاد تەنها سەرۆکی نەتەوەیی تێیدەڕوانرێت.
له كوردستانی ڕۆژهەڵات (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) بە هۆی مێژوی ڕابوردویەوە پێشڕەوی خۆی دەسەپێنێت و جێگای مشت‌ومڕ نیە!. كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ناوی ئۆڕگانی مه‌ركه‌زیه‌كه‌یان "پێشڕه‌و"ە و لە کوشتاریان لەگەڵ حیزبی دیموکرات‌دا بەردەوام لە ئیبرازکردنی پێشڕەویدا بون.
به گشتی پارتە کوردستانیەکان له‌سه‌ر هه‌ر شتێ ئاماده‌ی ڕێکەوتن بن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی "پێشڕه‌وی" مامه‌ڵه ناكه‌ن. ئه‌م هه‌موو پێشڕه‌وانه‌ش كارێكیان كردووه كه ده‌یان و سه‌دان ڕۆڵه‌ی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان ببێته قوربانی ئه‌م دروشمه و ئاگری جه‌نگی ناوخۆی كورد دژ به كورد بیانسوتێنێ.
له كوردستانی باشوور دوای ڕاپەرینی ١٩٩١ هه‌لومه‌رجێ هاتبووه پێشه‌وه كه ده‌كرا لایه‌نی كه‌می دیموكراسیه‌ت پیاده بكرێت. خەڵکی چاوەڕوان بون کە لایه‌نه سیاسیه‌كان و به تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی پێشڕه‌ویدا مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه و دوور له ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وانی چه‌پ یان ڕاستڕەوە توندڕەوەکان بکەن. هیوای خەڵكی و پێشکەوتنخوازان و خاوەن هزری مۆدێرن ئەوە بو کە پارتی و یەکێتی دروشمی پێشڕه‌وی ڕێژەیی و کاتی بەرزبکەنەوە و جه‌ماوه‌ر به هه‌ڵبژاردنی ئازاد و نهێنی پارتی ده‌سته‌ڵاتدار دیاری بكات و بۆماوه‌ی دیاری كراوی یاسایی حوكمی پێشڕه‌وی بداته ده‌ست.
بەپێچەوانەوە هەر لە ساڵانی یەکەمی دوای ڕاپەڕین حیزبه‌كان به‌زۆری ئاگر و ئاسن و هه‌ریه‌كه‌یان له ناوچه‌یه‌كی خۆیدا پێشڕه‌وی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا چەسپاند و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به كڕینی ویژدان و تۆقاندن دەبرانەوە.
مه‌سه‌له‌ی بیری پێشڕه‌وی پێویستی به نووسین و لێكدانه‌وه و تاووتوێ كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مێژوویی و سه‌رده‌م هه‌یه و به چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی كه‌م ناتوانرێ له لایه‌نه سلبییه‌كان بدوێین. ئه‌گه‌ر ڕیالیستانه و دوور له هه‌ست و سۆز سه‌یری مه‌سه‌له‌كان بكه‌ین ده‌بینین چۆن هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ سەرباری تەزویر و کڕین و ترساندن نزیكه‌ی له سه‌دا په‌نجای جه‌ماوه‌ری به‌شداربوو ده‌نگیان بۆ پارتی و سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌دا. گه‌رچی ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه له گۆڕاندایه و له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌ر حیزبێكدا و ئەگەر هەڵبژاردەکان لە ژێر کاریگەری هەرەشە و بەخشینەوە و ساختەکاریدا نەکرێن، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی خزمه‌ت گوزاری دا له‌به‌رز بوونه‌وه و نزم بوونه‌وه‌دایه. جه‌ماوه‌ر بڕیارده‌ره و هیچ حیزبێك ئه‌گه‌ر خۆی به دیموكرات نیشان بدات نایه‌وێت پێشڕەوی حیزبه‌كه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی جه‌ماوه‌ردا بسه‌پێنێ و بە هەرەشە و ڕێگای نایاسایی و نا ئەخلاقی سیاسی پێشڕەوی بکات.
ئەگەرچی ئەمڕۆ بە پارتی و یەکێتی بە شێوازێکی راستەوخۆ سەبارەت بە پێشڕەوی نادوێن و ئیبرازی ناکەن، بەڵام هێشتا ئەو بیرە لە کردارەکانی هەردو پارتەکەی دەسەڵاتدا زاڵە و لە مامەڵەیاندا لەگەڵ یەکتری و خەڵکدا پیادەی دەکەن و لە نەوەی پێشوترەوە بۆ نەوەی نوێی بنەماڵەکان ماوەتەوە.
مەخابن بەندەش لەو ئەقڵیەتەوە ناو نراوم پێشڕەو، بۆیە لە ناخی دڵمەوە حەزم دەکرد نەخوازترین ناوم لێبنرایەو لەو ناوە تاوانکار و بکوژەی گەلەکەم و مرۆڤەکان بەدوربومایە!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست