کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەشتێك بەرەو کەناراوەکانی خۆرئاوای ووڵات.

Thursday, 29/07/2021, 14:53


سەرگوزەشتەی مرۆڤ هەمیشە خاڵێکی چارەنوس سازە بۆ ئەوەی پێگەی خۆت و نازناوەڪەت بە دونیای دەرەوە بناسێنیت، هەنگاو نانی ڪرداری و شەونخونی و ماندوو بوون و  گێرانەوەی بەسەرهاتی ژیان  ماڵ وێرانی دەرونی مرۆڤ ئاسودە ئەکات و تام و چێژێك ئەدات بە  ئەدای  خوێنەران، لە تەوەرەڪەم دا  ئەمەوێت گەشتیك به ناو بیرەوەریە سەرسەختەکانم  و ڪاتە ناخۆش و تەنگە چەڵەمەڪانم دا دا بکەم بەرەو ووڵاتی شام ڪە یەڪێڪە لە ناوچە هەرە ڪۆنەڪانی مێژووی  مرۆڤایەتی و لانڪەی (بیت و نەهرێن) ڪە لە نیوان هەردوو ڕوباری دیجلەو فورات دا خوڵقاوە، ووڵاتی شام ڪە دەڪەێتە باشوری خۆر ئاوای کیشوەری ئاسیاو باڪوری خۆر هەڵاتی وڵاتانی عەرەبی وگڵڪۆی سەلاحەدینی ئەیوبیە، ژمارەی هەبوونی كوردی نزیكەی ۱۷۰۰۰۰۰ هەزار ڪوردە، کە گۆڕی هەردوو ڪوڕەڪەی ئادەم  لە پایتەختی ووڵاتەڪەیە.      بەپێ سەرچاوە  مێژوویەکانیش ئارامیەڪان یەڪەمین ڪۆمەڵە بوون ڪە ڕوویان لە خاڪی ووڵاتی شام ڪردووە لەدوای ئەوانیش دا فینیقی و کەنحانیەکان لەووڵاتی شام دا نیشتەجێ بوون، میتانیەڪانیش ڪە بەئەسڵ و نەیسل ڪورد بوون  لە شاری عامودە داپایتەختەڪەیان (گردی مۆز)  بوو دەسەڵاتی خۆیان لەناوچەڪە فراوان ڪرد ڪەوتنە ململانێ لەگەڵ فیرعەونەکان و دواتر لە شەری (قادش ) کۆتاییان بەو ناکۆکی و مللملانێیە هێنا ڪەوتنە پلەی خزمایەتی و داوجار نەفەرتیتیان دا فیرعەونەڪان بوونە زاوای میتانیەڪان ، دواتر هەریەك لە ڕۆمانیەکان و یۆنانیەکان  بەسەر ووڵاتی شام داگرت، دوای شەرێکی سەخت ڕۆمانیەکان لەبەرامبەری سوپای عەرەبی ئیسلامی خاکەکەی ووڵاتی شام یان گرتە دەست و  بوو بەشێك لە خاکی خەلافەتی ڕاشیدی. دواتر ڪەوتە بەرشاڵاوی تەعریبی دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپڕاتۆرەڪەیان سوڵتان سەلیم و لە سەری مەرج دابیق دا کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەوانیش هات ، دوای ئەوە فەرەنسیە بەپی سایکس بیکۆ ئەو خاڪەیان خستە ژیر ڕکێفی خۆیان دەستیان بەسەر ئەو بەشەی ڪورستان داگرت، فەرەنسیەکان ئەو کات لەگەڵ مستەفا کەماڵ ئەتاتورک بۆ جیا کردنەوەی ناوچە کوردیەکانی سەرسنور پەیمانێکیان واژۆ ڪرد بەمەش فەرەنسا وازی لە ناوچەکانی حەران و کلسی هێنا بۆ دەوڵەتی تورك.    سیاسەتی فەرەنسیەکانیش کوشتن و تۆقاندنی تێڪۆشەرانی ڪوردی لەخۆ وەگرتبوو ، لەبەرئەم هۆکارەش ڪوردەکان ڕۆڵی سەرەڪیان گێرا لە دەرڪردنی فەرەنسیەڪان لە ساڵی ۱۹٤٦ دا . دواترین ساتەوەختیش بەعسیەڪانی هەرێمەڪە ڪەوتنە دروست ڪردنی زەمین سازیەك لە ژێر چەمڪی ڪەرامەی عەرەبی ڪەوتنە هەنگاونان و بە دڕندەترین شێواز ڕەشەڪوژی و ڪوشتن لێدانی مەرگی ڪوردەڪانیان ڪردە ئامانج. دواتریش حافز ئەسەد پەیوەندیەڪانی لەگەڵ سەرانی ئەو ڪاتەی عێراق تێك چوو باری نائاسایی لە سەر ڪوردەڪانی ناوچەڪە هەڵپەسارد.کاتێڪ ڪە حافز دەسەڵاتی گرتە دەست لە ساڵانی (۷۰ ) لە بەرنامەی سیاسی خۆی دا وای نیشان دەدا ڪە پشت  گیری سەرجەم ئۆپۆزیسیۆن و محارەزەی عێراق دەکات لە و  ڪاتە دا، لە لایەڪی تریشەوە ڪە تورڪیا هەمیشە ڪارتی فشاری ئاوی فورات و دجلەی بەکار دەهێنا بۆ مل ڪەچ ڪردنی دەسەڵاتی حافز ئەسەد وەڪو ڕەهینەیەك ئەی قۆستەوە بەڪاریان دەهێنا.باس  ڪردنێڪی جوگرافیك و مێژووی ووڵاتی شام و ڪەنارەوەڪانی خۆر ئاوای ووڵات ڕەهەندەگەلێڪی ڕەونەق دارە لە باسەكەم دا. لە بەهاری  ساڵی  ۲۰۱۱ ەوە لە شەوێڪی تاریك و باراناوی و ڕەهێڵ و تەم  و مژاوی دا ناچار ڪەناری  ڪەنارە ئاویەڪان و شەپۆلە بەرزە ڕۆح بەرەڪانی دەریاچەی دیجلەم لە گەڵ گروپێك هەڤاڵ بە یەختێڪی ڪۆنی  بچوك دەرباز كرد ، بەرەو ئەودیو ی ڪەناری خۆرئاوای ڕووباری سامناڪی دیجلە ڪات ژمێر یەک و بیست دەقەی شەو ڪەوتینەرێ خۆم و پێنج ڪەس ڪە دوویان ژن بوون بەمەبەستی هەنگاو نان بەرەو پاڵپشتی لە دۆخی ڕۆژئاوای ڪوردستان ڪە ئەوڪات بەهاری عەرەبی ڕووی لە ووڵاتانی ڕۆژ ئاوای ڪوردستان و خاڪی سوریا ڪردبوو، سنورەڪانی ڪەناری  دجلە  بەسێ هێزەوە  سەختی شەو ڕۆژ تەلبەندو پارێز راو بوون لە لایەک ژەندرمەی تورك هێزی ڕژێمی سوریاو هێزەڪانی دژە تیرۆری عێراق لە زنجیرە چیای( سپی) و چیایبێ خێر) ڪە ڪاتی خۆی لەسەردەمی حەزرەتی نوع شوێنی نیشتنەوەی ڪەشتی نوع بووە بۆ جاری یەڪەم دواجار  چیایی جودی بووە، لە هەردوو  شاخە سەختەڪە دا لەگەڵ ئەم گروپە هەڤاڵانەدا بە پێ بەڕێ ڪەوتین بەرەو دجلە تاڪو بتوانین خۆمان بگەینە خاڪی ڕۆژئاوای ڪوردستان و بەهانای خەڵڪی ناوچەڪەوە بچین ، شەوی دواتر بە هیلاڪیەڪی یەکجار زۆر خۆمان گەیاندە شوێنی مەبەست ، بە چەك و چەند نارنجۆڪێك و برسیەتیەوە سواری یەختەڪە بوون بەرەو ناوەڕاستی ئاوەڪە ڕۆیشتین و لە ڕۆخ  ڪەناری ئاوەڪە دا لەبەر  هەبوونی قامیشێڪی زۆر  ڕێگەمان لێ تێك چوو  ئەوەندە سەخت بوو باران بەلێژمە دەهات و شەپۆڵی دەریاچەڪە خوێنی دەڪرد چل و چوار ڪانیەڪانی فەرەشین و ئاوی خابوور هەموویان لە زهنیەتی من دا دەهاتنەوە ناو ئاوی دجلەوە ئەوەندە بەهیز بوون ڪەچەندین جار مەرگی دەیان ڪورو کچ ی ڕۆژ ئاوای لەگەڵ خۆی دا ڕاپێچی مەرگ  ڪردبوویەوە.شەپۆلە خوێناویە بەهاریەڪانی ڕوباری سامناڪی  دیجلە مەرگی دەیان تێڪۆشەری قارەمانی ئاوێتەی خۆین  کردبوو لەگەڵ خۆی دا، ئەوەندە سەختی ڕێگاڪە هەبوو ڪە لە مێژووی ژیانی شەخسی خۆم دا ئەم جۆرە هیلاڪی و ماندوو بوونەم نەدیتبوو ڪە سەخت ترین ڕوو بەڕوو بوونەوەو بوو لەگەڵ مەرگ لەلایەك دەریای خوێناوی دیجلە لە لایەڪی تریش چوون بۆ شەڕ و پاراستنی هاوڵاتیانی ڕۆژ ئاوابوو لە دژی گروپە چەڪدارە توندەڕەوەڪانی وەك( جەبهەت  النصر و بەرەی شام و کتیبەی ئەحفاز الرسول ، کەتیبەی غورباء الشام، ۷۲  ڪەتیبەی تر ڪە هەرهەموویان ئامادەڪاریان ڪردبوو بۆ داگیر ڪردن و هێرش ڪردنەو سەر خەڵڪی ڕۆژئاواو ڪوردەڪانی ناوچەڪە بە بێ ڕەحمانەترین شێواز بی پاراستن دەمانەوە.ڪاتێك گروپەڪەمان بەرەو ناوڕاستی ئاوەڪە بەڕێ ڪەوتین شەپۆلەڪان توند ترو مەرگ ئاسا تر دەبوون هەڤالانم دجلەو ڤیان ئاستی زانینی مەلەوانیان زۆر خراپ بوو خۆیان و کلاشینڪۆفێك و جانتاڪەیان و چەند نارنجۆكێك لەناو یەختەڪەدا زۆر سەرسام ببوون ڪەوتبوونە  ئاستێكی دەروونی ئێمەش تا ڕادەیەك هەراسان ببوین .هێدی هێدی وامان دەزانی دەریای دجلەو شەپۆلەڪانی دەمان بات بەرەو مەرگ هەڤاڵ دیجلە وا بیرم دەڪردەوە و دەم ووت نابێت ڕوباری دیجلە هەڤاڵ دیجلە لەگەڵ خۆی ببات چونڪە هەم ناوی دیجلە بوو هەمیش جیران و خزم و دۆستی ڕووبارەڪە بوو خەڵڪی جەزیرەی باڪور بوو ڪە ئاوی دیجلە  لەقوڵای شاری شاری جەزیرەوە هەڵدەقوڵاو دەڕژایە سنوری ڪەناراوەڪانی فیش خابورەوە، بەڵام هاورێ ڤیان ڪە ئەویش ڪوردی ڕۆژهەڵاتی ڪوردستان بوو بێ دەنگ و سامت بوو من و هەردوو هەڤاڵەڪەی تریش چاوەڕوانی نقوم بوون و مەرگمان دەڪرد باری سەر شانمان زۆر قورس بوو جلەکانمان و جانتاو سیلاح مان هەموو پڕ ببون لە ئاو لەناویەختەڪە دا، ڪە گەیشتینە نزیك دوسەد  مەتر لە لای كەنارەی  ڕۆژ ئاوا بە تاریکی شەوەوە بەلەمەڪە لای پشتەوەی بەرەو نقوم بوون  چوو پر بوو لە ئاو ڤیان و دجلە ڪەوتنە  ناو دەریاچەڪە بە هات و هاوار و ڕۆڕۆ ئێمەش كەوتینە ئاستێڪی  دەروونی خراپ هەم بارانێڪی سەخت دەباری و هەمیش جەوێڪی ساردی هەبوو ، دجلە یەک تۆز باشتر بوو ورەی بەرز تر بوو لە ڤیان بۆ مەلەوانتی و دەرونیەوە چونڪە ئەو چەند جار لە شاری خۆیان لە گەڵ ئاوەڪە ئاشنایەتی هەبوو، بەڵام زۆر ورەمان بەرز بوو بە هەبونی دوو هاوڕێ كە  پێشەنگمان بوون و ڕێبەری گەشتەڪەمان بوون و شارەزای وتەجرووبەیەڪی یەکجار باشیان هەبوو ڪە ماوەیەڪی درێژ بوو ئەم ڪارەیان دەڪرد و چەندین هاوڕێ و هەڤاڵیان  لە مەرگ ڕزگار کردبوو ،  بەلام خۆشبەخت بووین کە ئەم دوو هاوڕێیەمان لەگە ڵ بوون بە ناوەکانی سەردەم و جەسور بوون خێرا بە پشدێندەکەیان و لەگەڵ کندرێکیان  خۆیان بەردا ناو ئاوەکەو گەیشتنە مەرگی هەردوو هاوڕێ ژنەکان و بە خێرایەڪی نمونەییی مەرگی ئەم دوو هەڤاڵەیان ڕزگار ‌ڪرد ئێمەش بەهەموو هێزو تاقەتمانەوە ڪندرەڪەو پشدێندەڪەمان گرتبوو.ئەوەی جێگەی خۆش حاڵی بوو نزیڪ ببوینەوە لە کەناری ئەو ڵاتری ئاوەڪە ڪە زۆر قوڵ نەبوو بۆ ڪەسێڪی مەلەوان بەڵام سەختی ڪات و باران تەم و مژ هێزی لەبەر ئێمەوە بڕی بوو،نەمان دەتوانی وەڪو پێویست خۆمان بەهێز بگرین توانامان نەمابوو، پاش ڕزگار بونی هەردوو هەڤاڵەڪانمان خۆمان گەیاندە ئەو بەری ڪەناراوەڪانی زێی دیجلە بە هیلاڪیەڪی زۆرەوە بەرەبەیان گەیشتینە گوندێك كە نزیك سنوری ئاوەڪە بوو بە قاچاخ و نهێنیەوە بەم هەموو برسیەتی و هیلاڪی و ماندوو بونەوە خۆمان گەیاندە گوندەڪە ڪە زۆرترین سەگی هەبوو هەموویان بە ئێمەیان دەحەواند.خۆشبەختانە ئەهلی گوند ڪەسێك ئێمەی نەبینی بۆ ئەوەی شڪایەتمان لێ نەڪەن نەوەڪو هێزەڪانی ڕژێم بێنە سەرمان گوندەڪە شێوازێڪی زۆر سەرنج ڕاڪێش و سەیرو سەمەرەی هەبوو گوندێڪی ڪۆچەری بوو خاوەنی مەرو ماڵات بوو لە شێوەی گوندەڪانی مەغریبی ڪون و دەشتایەڪانی بیابانی عەرەبی ئەچوو، خۆمان گەیاندە ئەو ماڵەی ڪە  مەبەستمان بوو سەیری ڪارەبامان دەڪرد تەلەفزیۆن ڪەماوەیەڪی زۆر بوو پێی ئاشنا نەببوین و هەرلێێ دور كەوتبووینەوە، دوای بەخێرهاتن و ئیسڕاحەت ڪردن لەلایەن ماڵەڪەوە سفری بەیانیانیان ڕازاندبوەوە پێیان ووتین وەرن بۆ تەشتێ یانی نانی بەیانی، بە زاراوەی ڪورمانجی ڪاتێك بەرەو ژوری سفرەڪە ڕۆیشتین بەڕاستی دیمەنی ڕازاوەی سفرەڪە زۆر سەرنج ڕاڪێش بوو بۆ ئێمە چونڪە هەموو جۆرە میوەیەڪ و هەر هەموو جۆرە پەنیرێك و ماست و ژاژی و نڤیشك و ڕۆن و هەموو جۆرە عەلوایەڪی لەسەر بوو ڪە کۆچەرەڪانی ناوچەڪە دروستیان دەڪرد خواردنی بەیانیانیی  ئەو هەرێمەی ڪۆچەرات حەلاو واتە حەلووای سپی و زەیت و زاتر و جۆرەها بەرهەمی خۆماڵی دەستی خۆیان بوو دایان دەنا لەگەڵ نانی تەنور هەتاڪو ئێستا ئەم شێوازە سفرەیەی بەیانیانم بەرچاو نەڪەوت بوو پڕ ڕازاوەو ڕەنگین بوو دەوڵەمەند بوو بەهەموو ڤیتامین و ڪانزاڪان، ڪۆچەرەڪانی گوندەڪە زۆر دڵ ڪراوە بوون بۆ مێوان.دەستمان ڪرد بەخواردنی نانەڪە هەتا هیلاك بووم خواردم ، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ برسی نەبوومەوە چونڪە خواردنی بەیانی لای ئەوان بەبەهاو پڕۆتین ترین خواردنە ڪە ئامادەی دەڪەن.بۆ ماوەی دوو ڕۆژ خۆمان لە گوندەڪە و ئەو ماڵەدا حەشار دا لەبەر هۆڪاری ئەمنی و هەبوونی سیخور و بەڪرێ گیراوانی ڕژێم ڕوونەدانی شتێڪی نەخوازراو، چونڪە ناوچەڪە لە ڕووی ئەمن و ئاسایشەوە هێشتا هەر لەدەستی هێزەڪانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دا بوو، دەبوایە بە هیچ جۆرێك تەنانەت جیرانەڪانی ماڵەڪەش ئێمە نەبینن، تاخۆمان دەگەینە ئەو شوێنەی ڪە بۆی دەچین بەڕێگەی سەختی قاچاغی ڪۆچەرەكانی بەرئاڤێ لە هەرێمی دێرك زۆر تەداخولی مەسەلەی سیاسی و ئەوانەیان دەڪرد خەریڪی مەرو ماڵات و بژێوی  ژیانیان بوون لەبەر ئەوەش دەوڵەت زۆر تەرڪیزی نەدەڪردە سەریان بەڵام بێ سیخورو بەڪرێ گیراویشی نەدەهێشتنەوە، دەبوایە زۆر بە وردی و حەساسێەڪی ڪاری گەر لە بەر گروپەڪەمان ئامادەڪاری خۆمان بڪردایە،چونڪە ئەگەری پێڪ دادانمان زۆر هەبوو لە گەڵ هێزەڪانی ڕژێم و هێزەڪانی بەڪرێ گێراوانی لە هەرێمەڪە دا.ناچار دوای دوو ڕۆژ خۆمان حەشاردا و شەو بە سەیارەیەڪی ڤان ڪەوتینە ڕێگای خۆڵ بەرەو شاری قامیشلۆ بەڕێ ڪەوتین و ڪە ئەوڪات هێدی هێدی جەماوەر خۆی بەڕێڪخستن دەڪرد و گەرماو گەرمی شۆرش و بەهاری عەرەبی بوو لە سوریا شەو خۆمان گەیاندە ناوەڕاستی شارەڪە هیچ شارەزایەڪمان نەبوو بەڵڪو شوفێرەڪە شارەزای هەبوو بەڵام زۆر دەترسا لە ڕودانێڪی نەخوازراو، ئەو ڪات ڕێگای دێرڪ و تربەسپی وڕمێلان و گرڪی لەگ و چەندین بازگەی خەتەرناڪی ناخ هەژێنمان بە ڕێگای خۆل دەرباز ڪرد تا شاری قامیشلۆ، چوین بۆ ماڵێڪ ڪە ڪورد بوون.بەڵام ناوێران بە ڪوردیەڪی ڕەوان بپەیڤن و قسە بڪەن چونڪە ئەوسات خەلڪەڪەیان زۆر ئەزیەت وتاوان باروو ڕوو بەڕووی گرتن و لێدان دەڪردەوە هێزەڪانی فەیلەقی بەشار ئەسەد، بەشێڪی خەلك ناچار دەڪرا نڪۆڵی  لە ڪورد بوونی خۆی بڪات، شەو نانمان خوارد لە ماڵە ڪوردەڪەو دەستمان ڪرد بەئاخافت و دیاڵۆگ خەڵڪی قامیشلۆ بەشی زۆری ڪوردن زۆر گەرم و ڕۆحێڪی ڪورد پەروەریان لە ناخ دا هەیەو دەڪوڵا چونڪە شاری قامیشلۆ هەمیشە مەڵبەندی شاعیران و هونەرمەندانی دۆزی نەتەوەیی بووە وەك جگەر خوین و محمد شێخۆ و دەیان ڪەسایەتی سیاسی و نەتەوەیی بەیانی ڪە هەڵسام لە خەو چاوم ڪەوتبە  ئاڵایەڪی ڪوردستان ڪە لەسەر خانویەڪی بڵندی شارەڪە هەڵڪرابوو شارەڪە شڵەژابوو خەڵڪ ئامادەڪاری دەڪرد بۆ سەرهەڵدان و لێدان و تۆڵە ڪردنەوەی ڪۆن لە هێزەڪانی ڕژێمی سوریا كە ئاڵایەڪەم بینی خۆشحاڵ بووم ووتم ئەمەش كوردستانە، جەماوەری شاری قامیشڵۆ زۆر زۆر ورە بەرز بوون ڕۆژێك دواتر زەنگی و بانگی خۆپێشاندانیان دەڪرد هەندێك لە جە ماوەر لە هەبوون تانك و زرێپۆش و فڕۆڪە ترسیان هەبوو چونڪە پێشتر ڕژێم ئەمانەی بەسەر خەڵڪ دا تاقی ڪردبونەوە،چەندین شەهیدوو برینداری لێ ڪەوت ببویەوە.ئەوڕۆژە جەماوەر دەستی ڪرد بە خۆپێشاندان لە ژێر گەرمایەڪی زۆر بەتین دا خەڵڪە ڪە ورەی لە خەڵڪی شاری ڪۆبانێ گرت ڪە پشتر ئەوان دژی دام و دەزگاڪانی ڕژێمی سوریا سەرهەڵدانیان ڪردبوو توانی بوویان ئیدارەیەڪی دەمڪی و مەدەنی و سڤیل دروست بڪەن، و حاڪمیەتی ناوەڕاستی شار و هەندێك بازگە بگرن و ڪونتڕۆل بكەن و بەشێڪی شارەڪە بخەنە ژێر ڕڪێفی خۆیان. جەماوەری شاری قامیشلۆش بە هەموو هێزو چەڪی تاپڕو نوزڵ و دار لاستیق توانیان بازگەی خۆر ئاوای شارو هەندێك دام و دەزگای سەربەدەوڵەت لە ناوشاردا ڪۆنتڕۆل بڪەن. ئیرادەی جەماوەر ئەگەر بیەوێت شۆڕش بڪات دڵنیام هیچ هێزێك ناتوانێت بەربەستی بێت و ڕێگری لێ بڪات.جەماوەری شاری قامیشلۆ به هەموو گوڕ و تینێڪەوە بەرەنگاری هێزەڪانی ڕژێم دەبوونەوە بەگچڪەو به گەورەوە بە پیرو گەنجەوە سەرەنجام چەندین  ڪۆڵانی گەورە لە سەنتەری شارەڪە دا ڪەوتنە ژێر هەژموونی جەماوەر دواتر توانرا بە تاپرو نۆزڵ و دارلاستیڪ چەند هێزێڪی خۆپاێزی لە گەنجان دروست ڪران لە هەموو شارەڪان دەسەڵاتی هێزەڪانی ڕژێم بەرەو لاوازی دەچوو ، پێگەی جەماوەری ڪورد بە قوەت ببوو خەڵك بە هێزێڪی گەردەلوولی تۆلە لەبەعس ڕووبەڕوی هێزەڪەی دەوڵەت دەبوونەوە،بەم شێوەیە شۆڕشی گەل دور لە پێوانەی حیزب و لایەنی سیاسی دروستت ببوو واتە سەرهەڵداوانی گەڵ خۆڕسك و سروشتی جەماوەری بوون گەل بەهێزی خۆیەوە بە پێشەنگە گەنجەڪانیانەوە ئەم سەرهەڵدانانەیان بەڕێ دەڪرد.لە جوگرافیای ڪوردستانی ڕۆژ ئاوادا كە دەوڵەمەندە بە مادە ڪانزایەڪان و پەترۆڵ و بەرووبوومی دانەوێڵە دەوڵەمەندترین ناوچەی ووڵاتی شامە لە ڕووی نەوتی خاوو گازەوە بە تایبەت هەرێمەڪانی دێرک و تربەسپی و گرزیرۆ و ڕمێلان ناوچەی پیشەسازی کانزای و مهیم ترین بەرووبوومی نەوتی خاون لە ناوچەڪە دا،  بۆیەش دوڵەت بە  دژوارترین شێوە سیاسەتی تەعریب و سیخورو نۆڪەرایەتی خست بوو پیلانیەوە، چەندین هەزار بنەماڵەو خەڵڪی متووی سیاسەتەڪانی ڪردبوو.هەرلەو ساڵانەی شۆرشی جەماوەری ڕۆژ ئاوا لە هەرچوار لاوە تەوقێندرابوو هێزەڪانی گروپە توندەڕەوە ئیسلامیەڪانیش تەنگی نەفەسیان بە زۆر ناوچەڪە بڕی بوو چونڪە جوگرافیاكەی وا نەخشێنرابوو بەشێڪ لە ناو چەڪەدا ڪە ڪوردنیشین و خاڪی ڪوردان بوو عەرەبەڪانی شامی و دێری و تەیی و بەگاری، تێدا نیشتەجێ ڪرابوون ڪە ئەوانیش ڕاستەو خۆ دژی هەژموونی و نەتەوەییی و ناسنامەی ڪوردی بوون.شەڕێی دەستەوێخەی شاری سەرێ ڪانی ڪە بە زمانی عەرەبە هاوردەڪان پێ دەوترێت( الرئس العین) ، لە شەوێڪی سەرماو و سۆڵەدا شەڕێڪی سەخت دروست بوو لەنێوان هێزەڪانی جەبهەت نەسر و لایەن گرانی دەوڵەت و ئارتەشی دەوڵەتی سوریە، بە بن ڪەوتنی ئارتەشی دەوڵەت ڪۆتایی پێهات و جەبهەت نەسرە بە پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی دارای و سەربازی دەوڵەتی تورڪیە سەرڪەوتنی بەسەر ئارتەشی سوریەدا ڕاگەیاند، ئەو ڪاتە ڪە گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە هاتن.ئێمەش بە هەموو هێزڪەمانەوە ڪە پێك هاتبوون لە چەند گەنجێڪی خۆبەخش و ناشارەزا لە شەڕ بە کچ و ڪوڕە وە ،  ئامادەڪاریمان دەڪرد بۆ ئەوەی لە شاری قامیشلۆ خۆمان بگەینیە شاری سەرێ ڪانی ڪە دەوڵەمەند ترینش شارە لەڕووی هەبوونی ئاوی شیرینی ژێر زەوی و سەرزەوی ئەو کات من و چەند گەنجێك بە نیوەی شەو ونەشارەزایی ڕومان ڪردە سەنگەرەڪانی شەڕ ، ئەوکات بەرەی نوسرە دەی ویست خۆمان لێ نزیك بکاتەوە ، تا دەرفەتێك پەلامارمان بدات شارەڪە چەند ڪۆڵانێڪی ئەساسی و سەنتەری شار بە تەواوی ڪۆنتڕۆڵ ڪرا بەگشتی چەندین ڪەسیان بەدیل گرت وپاشان ڕەمیان ڪردن ڪە ئەندامانی ئارتەشی سوریە بوون، ماوەیەك بەسەر چوو بەهەموو هێزی خۆیانەوە پەلاماری ئێمەیان ودا چەند ئەندامێڪی مەدەنی ئێمەیان شەهید ڪرد، ئێمەش لەگەڵ گروپە گەنجەڪانی قامیشڵۆ ڕووبەڕویان بوینەوە .شەر سەعات هەشتی ئێوارە دەستی پێ ڪرد بە هەموو توانان چەڪی زەبەڵاعەوە هاتن چەند شوێنێڪیان گرت، ئێمەش تەنها و تەنها چەکی سادەو تاپڕو کلاشینكۆف و نارنجۆڪمان پێ بوون، بەڵام لە ڕووی ئیرادەوە بەهێزو بەتوانا بووین بەتایبەت کچەڪانی گروپەڪەمان که چی شارەزایەڪی ئەوتۆشیان نەبوو بەڵام بە ورەیەڪی پۆڵاینەوە ڕووبەڕووی چەتەڪانی بەرەی نوسرە دەبوونەوە، ئەندامانی چەتەڪانیش زۆر شۆك دەبوون ڪاتێك دەنگی. هەل هەلەی. ژنە ڪانیان دەبیست، شەڕەڪە تا بەرەبەیان بەردەوام بوو لە نزیك سناعە، هەژدە لاشی جەتەکان ڪەوتە دەستی ئێمە لەگەڵ یەک دۆشڪەی دونزدە ملیم ڪە وەك چەڪی ئۆتۆم وابوو بۆ ئێمە چونڪە گەورەترین سیلاح بوو بۆمان نەمان بوو ئاوا چەڪی قورس لە بەرەی شەرجێگیرمان ڪرد،ئەندامانی جەتە لە بەرەی نوسڕە بە پاڵ پشتی دووەم هێزی ناتۆ دەهاتنە سەرمان، ئەو کات بۆمان ڕوون بویەوە ڪە ئاخۆ ئیرادە چەندە گرینگە لە شەڕدا،شەڕەڪە زۆر بەسەرڪەوتنی ئێمە ڪۆتایی دەهات چونڪە ئێمە بەرخودانمان دەڪرد ، راستە چەند شوێنی ئەساسیان گرت و چەند ئەندامی ئێمەیان شەهیدو بریندارڪرد بەڵام واقیعی شەرەڪە بەلای ئێمەدا سەرڪەوتن بوو چونڪە کاتێك ئەوان هێرشییان هێنا سەر شارەڪە بە دە کات ژمێر شارەڪەیان کۆنتڕۆڵ ڪرد ڪە نزیڪەی دوو هەزار لەشڪری ڕژێمی سوریای تیا بوو ، گروپی ئێمە لە چاو ئەوان دا ئەوەندە موهیم نەبوو، هەر فشەیان بە گروپەڪەمان دەهات، وایان دەزانی هەموومان مناڵین و فشەین، بەڵام ڪە واقیعەڪە و شەڕەڪەو ئیرادەی ئێمەیان و گەنجەڪانیان بینی بەیانی یەڪسەر داوای دیالۆگیان لە ئێمە ڪرد ووتیان کاکە ئێوە کێن ! وەرن ئێمە براین، دەیان ویست ئێمە بخەنە ژێر ڕڪێفی خۆیان چونڪە گەنجەڪان بە هەموو تواناینەوە بەرگری بێ وێنەیان نواند بەڕاستی بە تایبەت کچەڪان بە ئیرادە بوون وەك ڕێحان ، و گوڵان ، بەهارو ، مزگین و دەلیلاو، نازدار و زیلان و ڕوڪەن ، دلار، زۆر زیرەك بوون ڪە هەموویان خەڵڪی شاری قامیشلۆ بوون، ڕیحان لە هەمویان بچوکتر بوو بەڵام زۆر چاو ڪراوە بوو هەتاڪو بەیانی نەدەخەوت زۆر چوست و چالاك بوو نیشانە شڪێن بوو قەناسەڪەی لە خۆی درێژ تر بوو بەڵام زۆر دەست ڕاست بوو لە نیشانە دا ڪە تازەش فێری قەناسە بوو، گوڵانیش شەهید بوو ڪە زۆر ئازایانە شەڕی دوژمنی دەڪردو نارنجۆڪی زۆر بە باش بەڪار دەهێنا، واتە عەدەد نارنجۆك بوو دەستەڪانیشی درێژ بوون بۆ نارنجۆك هاویشتن ، کچەڪانی تریش بێ وێنە قارەمان بوون، کچانی قامیشلۆ ئەوەندە ئازاو چاو نەترس و بە غیرەت و بە جەسارەت بوون،.  لە پاش چەند ڕۆژێك ئاگر بەست شەڕێڪی زۆر زۆر دژوارو سەخت دەستی پێ ڪرد خەڵڪی شارەڪەش هەموویان بە چەڪی فەردی خۆی و تاپڕو نوزل و چەڪی سەرەتایی ڪەوتنە ناوشەڕەڪە توانرا نیوەی شارەڪە ڕزگار بڪرێت لە جەتەڪانی بەرەی نوسڕە، شەڕەڪە ماوەی چواردە ڕۆژی خایاند لەو چواردە ڕۆژە دا تەنها بۆ یەك دەقەش شەرو دەنگی هاوان و تۆپ و نارنجۆك و کلاشینڪۆف و ئاربیجی ڕانەوەستا، بە قورسترین شەرێ ئەو ساڵ لە قەڵام درا ڪە چەندین هاوڵاتی مەدەنی و سفیل و مناڵ تیادا شەهید بوون، چەندین ڪەسیش لە ئێمە شەهیدوو بریندار بوون ، بەدەیان لاشەی چەتەڪانیش ڪەوتنە دەستی ئێمە، ئەوشەڕەمان بەدرێژایی چواردە ڕۆژەڪە قازانج ڪرد و نیوەی هەناسەی شارەڪەمان گەڕاندەوە، ئەوجار خەڵڪەڪە زیاتر بەگوڕوو تین و جەسوور بوونەوە، .  شەوێك چەتەڪانی بەرەی نوسڕە و ڪەتیبەڪانی تر هێرشیان ڪردە سەر فرنی نان ڪە نزیڪی جەبهەی گروپەڪەمان بوو ئەوان ژمارەیان زۆر بوو هەموویان نزیڪەی حەفتاو دوو ڪەتیبە بوو، شەڕێڪی زۆر سەخت ڕووی دا، گولە باران و تەم و مژێڪی گەلەك زۆر ناوچەڪەی داپۆشی بوو ، گروپێكی ئێمە لە نۆ ڪەس پێ دەهات لە ناو فرنەڪە گیریان خواردبوو، بە دەستی چەتەڪان لە هەموو باسڪێڪەوە لێیان دەدان، گروپەڪەش هی  قامیشڵو بوون و گەنج بوون تەجروبەیەڪی شەریان نەبوو بەگشتیش مەدەنی بوون تەنها بەرپرسیارەڪەیان ڪە ناوی گۆران بوو ڪەمێك شارەزای شەری هەبوو ئەویش بە گولەی قەناس شەهید ڪرا هەر ئەم شەوە پەیوەندی پێ وەڪردم و ووتی فریام ڪەوە، منیش لەگەڵ گروپەڪەم خۆمان گەیاندە شوێنەڪە و دەستمان ڪرد بە هێرش ڪردن و بۆ ڕزگار ڪردنی گروپەڪە ڪە داڵدە درابوون لە لایەن چەتەڪانەوە، . بەڵام ڪەچوون تاریڪە شەوێڪی زۆر بەساف و بەترسی بوو من و یەڪێك بەناوی زنار لەگەڵ پێج ڪچ چووین کچەکان لە سەربان پاراستنی ئێمەیان دەڪرد تا خۆمان گەیاندە نزیڪی چەتەڪان من و زنار ڪە عەدەد ئاربێجی بوو، لە ڕێگاڪە دا و لەناو مژو تەم و تومانەڪەدا پێم لە شتێڪی نەرم نا!!! واخ واخم هات ڪە سەیرم ڪرد ڪابرای چەتەیە و بریندارە ووتی، ئەشهەددو لائیلاهە ئیلەلا ، وە ئەشهەدوو ئەنە محمد ڕسول اللە، بەسەر سڪی ئەو دا ڕۆیشتم ڪە نەم دەدیت لە بەر تاریڪی و شوێنەڪەش چاڵێك بوو، ئەوەندە ترسام لە ژیانی خۆم دا جاری یەڪەمم بوو ئەوەنده بترسم لەو ڪابرایە بریندەرە ڪە چوار فیشەڪی بەر ڪەوتبوو هێشتا نەمردبوو ئەوەندە گرس و قەڵەو بوو بەیانی سەیری جەنازەڪەم ڪرد ترس دیسان دای گرتمەوە ڪە من چۆن پێم لێناوە وە نەم بینی بوو. شەرەڪەمان ڪرد و چەندین چەتەمان بە ئاربیجی و نارجۆك ناردە دۆزەخ،  بەلام بەداخەوە گوران شەهید بوو  ڪە تەنها گولەیەك بە پاشە سەری ڪەوتبوو دەست بەجێ گیانی پاڪی سپاردبوو، لە گەڵ چەند هەڤاڵی تری ئێمەو گروپی گۆران جێگەی داخ بوو فیشەك وەڪو باران بەسەرمان دادەهات، بەڵام شانسی مردن تەنها تەجرووبەو زانای و هونەری شەرڪردنە بەرامبەری دوژمنەڪەت و هەستی ژیان لەو ڪاتانە دا ئەوەندە زراو وناسك ئەبێت ڪە مرۆڤ بیری لێ ناڪاتەوە.نوسینەڪەم بەردەوام دەبێت لە بەشی دووەم ، داستانی نەبەردی ڪۆبانێ. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە