ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان روویداوە شۆڕشە؟
Wednesday, 21/07/2021, 0:21
پرسی سەرەکی ئەوەیە ئایا ئەو ئاڵوگۆڕەی کە لە رۆژئاوای کوردستان دوای ٩ ساڵ لە ئارادایە دەکرێ ناوی شۆڕشیی لە سەر دابنرێ؟جوابی ئەو پەسیارە هەرئاواهەسان نییە وپێویستیی بە بەڵگەی باوەڕپێکراوی مێژوویی هەیە.بۆ سەلماندی ئەو باسەش مرۆڤی کورد هیچ پێویست ناکا روولە بەڵگەنامەکانی ناو نەتەوەیی بکا،باشترین وسەلمێنەرترین کار ئەوەیە کە چاوبە چاوبە مێژووی خۆماندا بخشێنینەوە.بۆ ئەو کارەش هەڵسەنگاندن وتوێکاریی ودەستکەوتی ئەو سەرهەڵدانانە بخەینە سەر تای تەرازووی دیرۆک تا بزانین بەرهەم بەرووبوومی سەرهەڵدانەکانی کورد کوان؟ئایا ئەوەی تا ئیستێ کراوە شۆڕش بون؟یان واتای شۆڕش چییە؟ئایادەکرێ شەڕی چەکداری بە شۆڕش ناوزەد بکرێ؟ئایا چەندکەس کە لە دەوری بەرنامە وئەساسنامەی حیزبیی کۆ بوونەوە ولۆگۆیەک وئاڵایەک ودرووشمی بریقەداریان راست کردوە دەبێتە شۆڕش؟ ئایا بەرێوەبەرانی ئەو حیزبە شۆڕشگێرن؟رێژەی زۆریی شەهیدانی هەرحیزبێک کە خۆیانیان پێ هەڵاوەسیوە پێناسەیەکە بۆ ئەوەیە ئەوحیزبە وبەرێوەبەرانی خۆیان وەک شۆڕشگێڕپێناسە بکەن؟پێناسەی شۆڕشگێڕیی لە روانگەی زانستیی کۆمەڵناسیی شۆڕش چۆن دیاریی دەکرێ؟ئایا سەرکردەی شۆڕشگێڕ دەبێ ئاشبەتاڵ رابگەیەنێ؟ئایا سەرکردەی شۆڕشگێڕ خۆی رادەستی دووژمن دەکا؟ئایا سەرکردەی شۆڕشگێر ئەو مافەی پێدراوە بەتەنیا لە ناوحیزبەکەی بڕیار بدا؟ئایا رێکخراوەی شۆڕشگێڕمنداڵی کورد هان دەدا تا بە دژی رۆلەی کورد شەڕی کورد بە تفەنگیی کورد هەڵگیرسێ؟ئایا سەرۆک هۆز وسەرۆک عەشیرە دەتوانن بەرپرسایەتی شۆڕشێکی نیشتمانی وەئەستۆ بگرن؟ ئایا پێگەی چینایەتی وتاقمێک زەوی دارودەرەبەگ رێگا دەدا کە وەک شۆڕشگێر خاوەن لە دۆزیی کورد دەرکەون؟ئایا شێخ ومەلاوسۆفی باوەڕ دەتوانن هەڵگیرسێنەریی شۆڕشێکی مەزنیی نیشتمانی بن؟ئایا سەرکردەی شۆڕش بۆی هەیە نۆکەرایەتی داگیرکاربکا وخاکی بەشێک لە وڵاتی کورد بخاتە ژێردەستیی دڕندەترین دووژمنی کورد؟
خوێنەریی هێژا،ئەگەر سرنج بدەنە ئەو چەند رستەیە خواروو لە بەردەم هەر رستەیەک نیشآنی / ؟ / پرسیارم داناوە.بۆئەوەی کە بۆخۆتان بڕیاریی لە سەر بدەن.بۆ ئەوەی جوابێکی تارادەیەک پێویست وەربگرنەوە بگەرێنەوە بۆ مێژووی سەرهەڵدانەکان حیزب ورێکخراوەکانی کورد.ئەو مێژوویەی کە زۆر جار لە سەرخواستی کورد نەهاتۆتە ئاراوە،بە بێ ئەوەی پرسمان پێبکەن سەرانە کورد وحیزبەکانیان بۆ خۆیان مقەستیان وەبەرناوە وبۆخۆشیان دوروویانە!هەرکاتیش تووشی شکست بون،تاوانەکانیان خستۆتە ملی دووژمن، بە بێ ئەوەی پرسمان پێ بکەن! حیزبەکان لێک دادەبڕێن،پرسمان پێناکەن! ئاشت دەبنە هەر پرسمان پێناکەن!من لێرەدا ناخوازم ناوی ئەو سەرکردانە بنووسم کە خۆیان رادەستی دووژمن کردوە یان فریوی دووژمنیان خواردووە یان لە بەر بێ سیاسەتیی ونەزانیی خۆیان،تەسلیمی دووژمن بون.
ئایا ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان روودەداشۆڕشە؟
بۆجوابی ئەو پرسیارە گرنگە دەکرێ ئاوڕێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕآست بدەیەنەوە ئەویش بەپووختی وبە کورتی.رۆژهەڵاتی ناوەرآست لە سەر گۆی زەوی لە ناوچەیەکی گەلێک ستڕاتیژیک هەڵكەوتووە.لە کۆی ١٨ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەرآست ١٣ وڵات لە وڵاتانی عەڕەبین. پڕدانیشتووترینیان بریتین لە وڵاتی میسروئێران وتورکیە!هەروەها برینترینیشیان وڵاتی عەڕەبستانی سعودیە.
لەووڵاتانەی کە ناوم هێناوە بۆ دەرمانی چاوهێشەشە تاقە دڵۆپێک لە ئازادی ودێمۆکڕاسی وئابووریەکی بە هێزی تێدا بەدی ناکرێ.تەواویان رژیمگەلێکی بێرەحم وکوردکوژودیکتاتۆڕن.هێچ گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی ویان یاسایەکی بنەڕەتیی بۆ یەکسانیی ووەک هەوی تێدا نابینرێ.لە حاڵێکدا رۆژهەڵاتی ناوەرآشت یەکەم ویستگەی شآرستانییەت وپێشکەوتن بووە لە جیهاندا. لەو ناوچەیەداکە پڕي لە رەگەز ونیژادی هەمەرەنگ زمانەکانی کوردی،فارسی،لۆریی،ئاشووریی،ئازەربایجانییەکان،تورکەکانی ئانادۆڵی،بلووچەکان،عەڕەبەکان،قیبتیەکان، تورمانەکانی عێڕاق وبەڕ بەڕەکان تێدا دەژین. زمانی سەرەکی ئەو ناوچەیە، فارسی،تورکی ئازەربایجانی،کوردی،لۆریی،بلووچیی،ئاشووریی،تورکی ئیستانبوڵی،یونانیی،عیبڕیی،هەروەها زمانەکانی ئوردوووپشتوون.
لە تەواوی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕآست کە سەرجەم لە ١٨ وڵات پێکهاتووە،تاقە وڵاتێک شک نابەم کە زمانی کوردیی بە رەسمیی ناسرابێ وئیزنی پەرەپێدانی پێدرابێ!ئەگەر باسی باشووری کوردستانی ژێردەستیی ئەو دووبنەماڵەیە بکەین،وەها زمانەکەمانیان تووشی ئاژاوە وسەرلێشێواوی کردوە کە خۆزگە هەر نەبوایە.
رۆژئاوای کوردستان
بۆ ئەو ئاڵوگۆڕآنەی کە لە رۆژئاوای کوردستان روویانداوە وتەمەنیی ٩ ساڵیی زۆر کەمە.کورد لەو بەشە لە وڵات شەڕی مەزنیشیی لە سەر تاقی کراوەتەوە.سەرەڕآی کەموکورتیەکانی هەیی مرۆڤ دەتوانێ بارودۆخیی سیاسی وئابووری وفەرهەنگی وکۆمەڵایەتی وپاراستن وبەرئەنگار بونە دەگەڵ بنەماڵەی بارزانی وئەردۆغان وزۆر گرفتی دیکە کە هەن،بەشۆڕش
ناوبەرێ.شۆڕشێک کە بە دەستی بەتاڵ بەڵام لەسەر هیزیی گەلی خۆی توانیویە بەرەو پێشکەوتن هەنگاو بنێ.لە رۆژئاوای کوردستان سەردەمی حافزئەسەدی کوردکوژ نزیکەی نیومیلیون کورد هەر ناسنامەی پێنەدەدرا!کەس نەیدەزانێ ئەوانە وەک مرۆڤ بە حیساب دێن،وەک کورد بە حیساب دێن،وەک عەڕەب بە حیساب دێن؟
مرۆڤی کورد ئەگەر تۆزێک هەستیی نیشتمان پەروەریی ومرۆڤانەی دەدەڵ دابێ دەزانێ لە نێوان دەسەڵاتدارانی باشووروسیستمی خۆ بەڕێوە بەریی جیاوازیی یەکجار زۆرە.لە بیرمان نەچی لە هەردووک بەشی وڵات ،کورد خاوەن دەسەڵاتە.بۆیە من لەسەر ئەو باوەڕەم ئەوەی کە لە رۆژئاوای کوردستان بەرەو پێش هەنگاو دەنێ شۆڕشێکی مەزنە ودەستپێکێکی مەزنیشە بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات.
لە ٩ساڵی رابورووداچەند جاڕێک چاو بەسەر یاسای بنەرەتیی ئەو بەشە لە ووڵات خشێندراوە.هەر لە ساڵوەگەرێی ٩ ساڵەی ئەو شۆڕشەدا خەریکن یاسای بنەڕيتی زیاتر بەرەو دێمۆکڕاتیکتر بنووسنەوە.مرۆڤ ئەگەر چاو لە یاسای بنەڕەتیی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕآست دەکا،بۆی دەردەکەوێ کە هیچکامیان تەنانەت بۆن وبەرامەی یاسای بنەرەتیی رۆژئاوای کوردستانی لێنایە.بەتایبەت لە ئاست یەکسانیی لە نێوان ژن وپیاووزۆر بابەتی دیکەش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست