پێشمەرگە دێرینەکان وەک مەعسووم عەلاقەیان نیە!
Tuesday, 20/07/2021, 21:56
٣٠ مای ١٩٦١ سەرۆک دیکتاتۆری دۆمەنیکان بەدەستی مارکسیەکان کوژرا، بەڵام پێش کوشتنی دیکتاتۆر "رەفائیل لیودانس تروخیلۆ" ٥٠ هەزار کەسی دۆمەنیکانیەکانی تیرۆر کرد، زۆربەشیان بەدەستی جەنەڕاڵ"ئەماندۆ" بوو. جارێک لەجارەکان کە جەنەڕاڵ"ئەرماندۆ" پایتەختی "سانتۆ دۆمنینگۆ" خەڵتانی خوێن کرد، لە تۆڵەی ئەوەی کە خەڵک خۆپیشاندانیان دژ بە دیکتاتۆر"ترخیلۆ" ئەنجامدا، هەر لەو کاتەدا کە جەنەڕاڵ ئەرماندۆ گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی. ترۆخیلۆ مەستبوو، داوای لە جەنەڕاڵ ئەرماندۆ کرد، کە کچە ١٧ ساڵیەکەی بانگ بکات بۆ کۆشکی کۆماری، هەرچەند جەنەڕال ئەرماندۆ ئاگادار بوو کە کەچە ١٧ ساڵیە خۆشەویستە نازەنینەکەی خۆشەویستی خۆی هەبوو، کەهاوتەمەنبوون، زۆرێک لە مەدیاکان کچەکەی ئەرماندۆ بە جوانترین کچی سەردەمی خۆی ناودەبەن، هەروەها جەنەڕاڵ ئەرماندۆ ئاگاداری داب و نەریتی دیکتاۆر ترۆخیلۆبوو، کە سنوور بەزێنترینی کەسایەتی جیهانە لە دەستدرێژیدا، چوونکە خوودی جەنەڕال ئەرماندۆ لەنزیکەوە ئاگاداری کارە قێزەنەکانی ترۆخیلۆیە، لێرەدا جەنەڕال ئەرماندۆ وەک ئێستای بەرپرسە باڵانی نیشتیمان دەسەلاتیان هەبوو، وەک فواد مەعسوم دەیتوانی مەردانە بڵێ گیراوانی بادینان کارێکی ناڕەوایە، نامەردانەو نادادیە و پێویستە هەرهەموومان دەنگ بەرز بکەیەنەوە و تا ئازادیان بێدەنگ نەبین، بەڵام مەعسوم کە هەڵبژاردە وپاڵێورای جەلال تەلابانیە و یەکێکە دامەزرێنەرانی ی ن ک، دەبێت نەک بێدەنگ بێت بەڵکوو دەبێت بڵێ من عەلاقم نیە، من عەلاقم نیە، بورهان کردنی ئاستی بێئەخلاقی و بێنامووسی فواد مەعسووم بورهان دەکات، کەبەلایەوە دڕنددەی و نادادای دەسەلات گرنگ نیە، ئەوەی بۆی گرنگە ژیانی خۆی منداڵە بەرەکانیەتی، وەک ئەڵین دنیا بسوتێ گرنگ نیە، لێردا دەردەکەوێت لە وهەزران لێدوانەی فواد مەعسووم دەربارەی نیشتیمان پەروەری، کوردایەتی، مافی مرۆڤ، یەکێتی و نیشتیمان، سەراپای کاوێژکاری و تەفەرەدانی خەڵکە هەژارەکە بوو.
جەنەڕال ئەرماندۆش وەک فواد مەعسوومی کرد، هەرچەند وەک ئەڵێن مرۆڤی مەرد هەر جارێک دەمرێت، هەروەک ئاواتەکەی " زەردەشتی مەزن" ئاواتەخوازی بوو، کەلە یەکەم زەنگی کوشتنمدا ئاشکرای دەکات،
"لهچهند رۆژی رابردوودا بۆ یهكهمین جار پێیان گوتم، كه تهمهنت چهندی نهماوه، یان بهگووتهی خۆیان مۆڵهتی ههناسهدانم لهم شارهدا نهماوه، بهڵام نه باكم بهمردنه و نه ئازاردان، لهچاوهڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵهتهكهمم تا دیداری بكوژهكانی خۆم بكهم، دوعاش دهكهم مردنێكی تراژیدیام پێببهخشن كه شایستهی ژیانه تراژیدیاكهم بێت. بۆیه ئهم قسانه دهكهم تابزانن گهنجهكانی ئهم ووڵاته چ هۆلیسۆسێكن و مردن سادهترین ههڵبژاردنیانه، بۆئهوهی تێبگهن كه ئهوهی ئێمه دهترسێنێت بهردهوامی ئهم رۆژگارهی ئێستایه بۆ نهوهیهكی داهاتوو، نهك مردنی خۆمان، كاری منیش خۆشبهختی برا بچوكهكانمه، نهك خۆم".
جەنەڕاڵ ئارماندۆ دەیتوانی بە فیشەکێک جوانمێری خۆی و گەلەکەی بستێنێتەوە،کەچی وەک فواد مەعسوم و پێشمەرگە دێرینەکانی کرد، کچە نەشمیلەکەی خۆی بۆ هێناو سەرۆکە دیکتاتۆرەکە دەستی کچە ١٧ سالانەکەی گرت و بردیە ژووری نوستن و پاش چەند خولەکەێک زێرەکەی کچەکەی کۆشکی بێویژدانی ئەرماندۆی نەهەژاند، هەرچەند لەیەکێک لە دۆکۆمێنتەکانی کە دەربارەی ئەرماندۆ نوسراوە، کە ئەرماندۆ لەوێداخوێڕی خوێڕی دەستدەکات بەگریان.
"فەرەح" هاوسەرشای گۆڕبەگۆڕیش، هەمان دیمەنی ترسناک لە بیەرەوەیەکانیدا باس دەکات، چوونکە ئەڵێ شا یەک بەیەکە كچ ژنەکانی وەزیرو جەنەڕاڵەکانی لە پێشچاو هەموومان دەبردەوە ژووری نوستن و سواریان دەبوو، کاتێکیش من واتا فەرەح ئێرەی"غیرە" خۆمم پێشانی شادا، شا لەوەمدا ووتی: کاتێک کە بە زۆر سواری ژن و کچی جەنەڕالەکان و وەزیرەکانی دەبێت، ئەوە بۆخۆشی خۆی نیە بەڵکوو بۆ شکاندنیان و سووکردنیانە، کە سبەینێ نەوێرێن لەئاستماندا چاو هەڵبهێنن
دڵنیام کە هەموومان هاودەنگین کەئەمڕۆی نیشتیمان لەسایەی سەری جووت بنەماڵەی مافیای خێڵێ مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش، ترسانکترین ڕۆژگارەکانیەتی لەهەر روویەکەوە سەرنجی لێبدەین، لەهەمووشیان ترسناکتر شکاندنی شکۆی گەلەکەمانە لەلایەن مەلا بەکرێگیراوەکانەوە، دەبینن وورد ووردە دەگەڕین پەلاماری شکۆی نەتەوەیمان دەدەن و سووکیان دەکەن لە پێچاوی خەڵکە بێئاگاکەمان، بی مەرام نیە، کە دەسەڵاتدارانی نەتەوەپەرست وفاشیەتی تورک، عەرەب و فارس، هەمیشە هەڵیانداوە کەئەو بۆنانەی بۆنی زیندوونەوە و ژیانەوەیان لێدێت بە تاسەوە هەوڵی سووکایەتی پێکردنی دەدەن، بۆ نموونە نەورۆز ساڵەهابوو، کە هەوڵیاندا کەبۆنەی نەورۆز بعەرەبێنن، یان بیکەنە بۆنەیەکی سروشتی وەک ڕۆژی جیهانی دارودرەخت پێشانی خەڵکی بدەن بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە کەنەورۆز بۆنەیەکی کوردی نیە، هەروەها تورکەکانیش هەوڵی زۆریاندا کە بەخەڵک بڵێێن کەنەورۆز بۆنەیەکی تورکیە و هیچ پەیوەندی بە کوردبوونەوە نیە، خۆشبەختانە دوژمنەکانی گەلەکەمان شکشتیان هێنا و بۆیان نەچووە سەر.
بەڵام ئێستا کۆمەڵێک مەلای نوێیان هێناوەتە پێشەوە و دەستیان کردووە بەلەوچە لەوچ، بێگوومان هەندێک لە مەولایانە دوای پەیداکردنی هەوادارن گوایە شتێکی نوێیان پێیەو خەڵکی لێئاگادار دەکەنەوە، کەئەمە گووناهێکە و خەڵک دەبێت ئاگاداری بێت و وازلێبهێنن، لەهەمانکاتیشدا دەبینن کەیەک دانە مەلای فارس، عەرەب یان تورک نەهاتوون کە دژی نەوروۆز لەوچە لەوچ بکەن،بەڵکوو بە پێچەوانەوە، لەسەرووی هەموویانەوە"ئیامم سادق" بە ڕۆژێکی پیرۆزی دەبینێت وئەڵێ هەرکە نەورۆز هات، خۆتان پاک بشۆن باشترین و جوانترین دەستەجل لەبەر بکەن.
فرموده امام صادق (ع) در مورد عید نوروز
فرموده ی زیبای امام صادق (ع) در مورد عید نوروز. عید نوروز یکی از جشن های باستانی ایرانیان است که با آغاز فصل بهار در ایران برگزار می گردد.
https://namnak.com/imam-sadegh-and-nowruz.p46468
هەربەپێی دوا دەرئەنجامی پسپۆڕانی دەرووناسی، مرۆڤ هەرلە سەرەتاوە بەدوای شکۆدا دەگەڕێت، جا چ ئاستی ووشیاری بەرز بێت یان لەنزمترین بواریشدا، بۆیە دەبینن ئەگەر سەرنج بدەیت کەلەناو کۆرو کۆمەڵدا، زۆر جار کەسێک لەپڕ هەستی بەرزی شکۆیی خۆی پێشاندەدا، هەرچەند کە ئاگاداری باسەکەش نیە، لەگەڵ ئەوەشدا پڕتاو هەوڵدەدات، کە ئەوەی لەدەروونیدایە بە دەووربەری خۆی ڕابگەیەنێت کە ئەویش قارەمان بووە و دەیەوێت بە شێویەک لە شێوەکان بیسەلمێنێت کە باشترین یاری کەر بووە، هەر بۆیەش شاعیری ناوداری فارس"بابک بیات" ئەڵێ ئەگەر دووبارە شیرین مەرگی فەرهاد ببینێت ئیتر غرورمان شکۆ و شانازیمان چی دەمێنێتەوە؟!
وای اگه کمون آرش بشکنه به دست کینه
وای اگه دوباره شیرین، مرگ فرهادو ببینه
دیگه از غرور این خاک چی میمونه؟ چی میمونه؟
واسه بچه های البرز چه کسی قصه میخونه
بە دڵنیای مەلا بەکرێگیراوە، دەیانەوێت کە شکۆی مێژوویمان بشکێنن، کەئیتر خۆمان لە خۆمان بێزار بین و خۆمان پەلاماری داب و نەریت و کەلەپورمان بدەین و وێرانتری بکەین، خاڵێک لەسەر دێر دانێ، دوانامامە بۆ پێشمەرگە دێرینەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست