بەرەو یادی 13ساڵەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس و شاعیر سۆران مامە حەمە
Monday, 19/07/2021, 1:30
سۆرانەکەمان شۆرشی ڕاچەڵەکاندن بوو..دژی تاک ڕەوی دەسڵاتی کوردیی وپارتە قۆرغکارەکان ، سۆرانەکەمان تێکشکاندنی بەر بەستەگەورەکەی بەردەم ڕۆژنامەنوسانبوو..،
تیرۆرکردنی ئەم لاوە کەرکوکییە وەرچەرخانی ڕەوڕەوەی فکرو ئایدۆڵۆژیاو ئازادبوونی کۆیلەکان بوو !!،
بە تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە هەستانەوەو بەخەبەرهێنانەوەی گەنج وخەڵکی بەش مەینتەتخواردووی ئەم نیشتیمانە ستەم دیدەیەبوو ، بە تیرۆرکردنی گەنجە نەترسەکەی قەڵای کەرکوک بۆ ڕای گشتی وخەڵکی هەڕێم و گشت وڵاتانی دنیای سەلماند کە ئازادی و ڕای ئازاد و ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ و میدیای سەربەخۆ لە ژێر مەترسیدایەو هەڕەشەی گەورەی لەسەرە لە لایەن هەردوو حزبی پارتی ویەکێتیە وە ،کە بەناو دیموکراسن ..بەڵام تەواو ئەو پاشگرەیان بۆ مەرامی سیاسی و حزبی خۆیان قۆستۆتەوە ..پێچەوانەی دیموکراسی و ئازادین .
سۆران دەنگێک بوو بۆهەموو سەردەمەکان، ڕەنگێک بوو بەبێ جیاوازی ،
بەگژاچوونەوە بوو بە ڕووی بەرپرسە گەندەڵ و فەسادەکانی ناوچەکەیدا..دەنگێک بۆ ئازادی بوو .
هاوارێک بوو لەبری هەموو هاوارە کپکراوەکان ..!
سۆرانەکەمان: ڕێچکەیەک بوو بۆ گرتنە دەستی هەزاران قەڵەمی تیژکراواوی تر ...
سۆرانەکەمان : خوێنێکە بەردەوام لێی دەچۆڕێت تائەو کاتەی دەسڵاتی کوردی و حکومڕانانی هەرێمی کوردستان ڕەوڕەوەی حکومداریان دەگۆرن و ئازادیان پێ قبوڵ دەبێت .
خامەیەکی تیرۆرکراو لە بری من ئێوەو هەمووان .
سۆرانەکەمان : ناو و یادت کوێرنابێتەوەو خامۆش نابێت.
سۆرانەکەمان: نەیویست قەڵەمەکەی و ویژدانی بفرۆشێت و خۆی پێ رزگار بکات .
شه هیدی قەڵەم سڵی نەدەکردەوە ،سەرە ڕای ئەوەی هەڕەشەی تیرۆری لەسەربوو ، بەردەوامی بە ڕەخنەو کاری ڕۆژنامەنوسیەکەی دابوو ، سۆران قوربانیەکی تری دەستی دەسڵات وحزبی کوردیە !؟
بەڵام سۆران نەیدەزانی لە دوای تیرۆرکردنی کۆمەڵێک بەناو نوسەرو ڕۆژنامەنوس یاری بەخوێنەکەیەوە دەکەن و کەیسی تیرۆرکردنەکەی بۆ لەبەرژەوەندی خۆیان و قەڵەمەکانیان بەکار دەهێنن وگۆقارو ڕۆژنامەکانیان پێ پڕ فرۆش دەکەن ...!، دەبنە کۆیلەی حزب و قەڵەمەکانیان بۆ پاڵپشتی خوێنڕێژەکان بەکاردهێنن ..،
سۆرانەکەمان : لە سایەی دەسەڵاتی کوردیدا شەهیدکرا و کەیسەکەیشی هەر لە سایەی دەسڵاتی حزبی کوردیدا غەلق کراوە ..!،
کاتێک (سۆران) خوێنی ڕژاو تیرۆرکرا زۆرمان وت ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ پانتای ئازادی وڕۆژنامەگەری وکاری ڕۆژنامەنوسی .
ئەوەتا ئێستا مەترسیەگەورەکە دەرکەوتووە ، کە زیندانەکانیان پڕ کردوە لە ڕۆژنامەنوس وچالاکوان و ئازادیخوزان ، تۆمەتی گەورە گەورەیان دەدەنە پاڵیان و جارێ بەسیخورو جارێک بە تێکدەر حکومیان دەدەن..
دادگاو یاسایان کردۆتە شوێنی حزبی و لەژێر چەپۆکی ئەواندا کاری پێدەکرێت ..!
روون و ئاشکرایە بۆ هەموو لایەک هیچ دەسڵاتێکی حکومڕانی ستەمکارو زاڵم و خوێن ڕێژ تا سەر لە دەسڵات و پلەو حکومکردندا نەماوەتەوەو بەر چەپۆکی گەل کەوتووە ، داتەپیوبوون و بۆیە ئەم حزب و دەسڵادارانە هەرێمی کوردستانیش بۆیان ناچێتە سەرو مێژووی پیسیان و شۆرشی درۆزنانەیان هەر لەناو دەچێت و دەسڕێنەوە لە مێژووی گەلدا .
چونکە ئەمانە بونەتە کەڵەگاو تێکدەری ڕەوشی ئابوری وئازادی و دەرونی خەڵکەی کوردستان .
تاوەکو ئەم زۆردارانەو نادادانە لەسەر حکوم بن ، لەهەر شوێنک دەنگێکی بوێر و نارازی هەبێت ..ئەوە دەسڵات هەوڵی داوە برینێک لە جەستەی دروست بکات وسەر ئەنجام دیکوژێت و کپی دەکات ..و بکوژیش لە کۆمەڵگای کوردیدا جێگای کراوەتەوەو پاڵپشتی لێ دەکرت ..
سۆرانەکامان: نە وون دەبیت نە لەیاد دەچتەوە ،ئەوەتا سەدان قەڵەم چرای ئەو ڕێگەیەتن ، کە خوێنی خۆت کردە قوربانی..، وەخاوەن قەڵەمە ڕاستەکان قەڵەمەکەیان فڕێ نادەن و خامەیان پڕ ئازادی دەبێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست