کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێرەوە بیدەرە دەست خۆم

Tuesday, 13/07/2021, 22:50


 ئەو کاتەی مناڵ بووم و خەریکی فێربوونی پایسکیل بووم داوام لە هاوڕێکەم کرد با لە جادەکە دوورکەوینەوە و بچین بۆ لای ساحەکە لەوێ قەرەباڵغی و ئۆتۆمۆبیلی لێ نیە، هەر کە گەیشتینە ئەوێ پێم ووت،،دابەزە و لێرەوە بیدەرە دەستم خۆم.
ئێستا مەلا بەختیار بەکەماڵی ئیسراحەت پاڵی ناوەتە سەر  سەرینێکی زەرد و بە پاڤڵ ئەڵێ؛ لێرەوە  یەکێتی بە بەمن و ئیلاقەت نەبێ بەسەر هیچەوە.. دیارە وەك خەزووری ئەم کوڕە کەرەی تاڵەبانی کە جگە لە خواردنەوە و تلیاك کێشان هیچی تر فێر نەبوە و گوون و گوێز لەیەکتر جیا ناکاتەوە، هەر ئەبێ چاوەڕوانی کەسێکی وەك مەلای بێ عەمەل بن تا سوکانەکەی لەدەست وەربگرێ و بەدڵی خۆی و بنەماڵەی بارزانی یەکێتی بەن بەدار و بەرد. نە مەلا کەمتیار و نە کوڕە زمان نەزانەکەی تاڵەبانی بە یەکێتیەوە هیلاك نەبوون و هەتا بۆیان کرابێ سووك و ڕیسوایان کردوە. مەلا وویستی لە هەشتاکان یەکێتی تەسلیم بە پارتی بکا و بۆی نەچوە سەر، ئێدی ئێستا لەهەموو کات باشترە بۆ ئەوەی ئەم کارە بکات و جگە لە پاڤڵ ، هەریەك لە قوباد و پرۆ پارتیەکانی وەك شێخ جەعفەر و مستەفا چاو ڕەش و ئەرسەلان بایز و سەعدی ئەحمەد پیرەو تەواوی ئەوانی تریش ئامادەن ئەو کارە بکەن وبێ ئەوەی کەس بتوانێ بەربەست لەبەر دەمیاندا دروست بکا.
مەلا بەختیار ئەو کاتەی ووتی قەحبەم بچمەوە ڕیزەکانی یەکێتی و دواتر وەعدەکەی خۆی بەجێ هێناو وەك قەحبەیەکی سۆشیال دیموکرات بە قات و ڕیبات و پێڵاوی گرانبەهای ئیتالی درێژەی بەتەمەنی خۆی داو هەنووکە جادەکەی بەتەواوی بۆ تەخت بوو تا ڕیشەی یەکێتی و میژووەکەی ئەوەندەی تر سووك و ڕیسوا بکا و ڕیشەی لەبن دەربێنێ و بیکات بە حزبی یاپراغ خۆرەکان.
گەوجێکی وەك پاڤڵ نەك هەر شایەنی ئەوە نیە ببێ بەسەرۆکی یەکێتی، بەڵکە شایەنی ئەوەنیە ببێ بەسەرۆکی گرۆپێکی هیچ و پووچ و سەربەندی وەك ئەم تۆپەڵە پیاوانەی ئەمڕۆی یەکێتی. باشە سبەینێ لە کۆبونەوە پاڤڵ باسی چیان بۆ ئەکا و چیان پێ ئەڵێ! ئێ  باشە ئەم بەدەنە نە زمانی کوردی ئەزانێ، نە سەری لەسیاسەت دەرئەچێ ، نە لاپەڕەیەك مێژووی خوێندۆتەوە، نە پەرتووکێکی فەلسەفەی بەدەستەوە گرتوە، نە هۆنراوەیەکی کوردی لەبەرە ، نە ووتارێکی نووسیوە،، ئێ باشە پێمان ناڵێن ئەم جانەوەرە چیە تا بکرێ بە سەرۆك ، هیچ نەبوبێ باوکی لانی کەم بەو عەرەبیە شڕەی نووکتەی لەسەر کورد ئەکرد و گاڵتەی پێ ئەکرد، وەیان دەوڵەتی وەك خەونی شاعیران ناساندبوو، ئەی ئەم نا موبارەکە ئەبێ چی لێ ببیستین!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە