کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وارى یاریەکەى نێوان بنەماڵەى تاڵەبانى و بنەماڵەى شێخ جەنگى کێ دەیبات.

Tuesday, 13/07/2021, 22:46


لەپاش کۆنگرەى  ى ن ک بنەماڵەى تاڵە بانى لەناو سەرکردایەتى  ی ن ک دەسەڵاتیان پاشە کشەى کرد هەردو کوڕەکەى تاڵەبانى لەناو کۆنگرەى ی ن ک  پەراوێز خران لاهور جەنگى زۆربەى سەرکردایەتى ی ن ک بردەوە تەنانەت 60 ئەندامى سەربەلاهورسەرکەوتن بۆ سەرکردایەتى ى ن ک بەمەش پ د ک توشى شۆک بوو کارگەیشتە ئەوەى بنەماڵەى بارزانى بەهیچ شێوەیەک ئامادە نەبون لاهورجەنگى قبوڵ بکەن وەبیشى بینن هەر لەو ڕۆژەوە بنەماڵەى بارزانى لەهەوڵدان بۆئەوەى لاهور پەراوێز بخەن چونکە لاهور جەنگى سەرەڕاى هەمو تێبینیە کان لەسەرى بەڵام جەماوەرى ی ن ک تەنها لاهورجەنگى بە دژەپارتى دەناسن وە لە ڕاستیشدا هەر ئەم بڕوایە واى کرد بنەماڵەى بارزانى تەواوى توانایان بخەنە گەڕ بۆئەوەى لاهور لە سەر دەسەڵات بهێننە خوارەوە پەراوێزى بخەن ئەویش لەڕێگەى بنەماڵەى جەلال تاڵە بانیەوە واتە پ د ک دەستى خۆى نیەو مارى پێدەگرێت بۆیە هەر لەدواى دەر هێنانى دژە تیرۆر لە ژێر دەستى لاهور ئیتر مەسرور بەرزانى پارەى نارد بۆ پرۆژە تەواو نەکراوە کانى دەڤەرى سەوز لەم نێوەندەشدا سەرکردایەتیە کۆنەکانى ی ن ک نازناوى پڕۆپارتیان وەرگرت بونە کەسی بەرگرى کار لەو ئەجێندایە بەپێی ئەو هەواڵانەى کەدزەیان کردوەتە نێو میدیاکان بنەماڵەى شێخ جەنگى و لاهور بەبەر پرسیاردەزانرێن لە نەخۆش کەوتنى هێرۆ خاندا بەڵام تائیستا ئەم هەواڵە پشت ڕاست نەکراوەتەوە ئێستە ی ن ک دابەش بوە لەنێوان دوو جەمسەردا جەمسەرى ماڵى شێخ جەنگى وەجەمسەرى ماڵى تاڵە بانى بەپشتیوانى بنەماڵەى بارزانى لاهور جەنگى بێدەنگى هەڵبژاردوە بەڵام دوێنێ شەو لەتویتێکدا هێرشی توندى کردە سەر یارو نەیار وەلەو پەیامەدا ئاماژەى بە ئاڵاى شۆڕش دا کە مەبەستى مەلا بەختیارەو وەمەلا بەختیاریش یەکێکە لەژمارە پەراوێز خراوەکان بەڕاى چاودێران پێدە چێت مەلا بەختیار داینە مۆى ئەم کودەتایە بێت وە ئەڵقەى نزیک بونەوەى ماڵى مام جەلال و پارتى بێت ،سەر ئەنجامى ئەم بارگرژیەى نێوان باڵە کانى ناو ی ن ک لیستى هاو پەیمانى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان یەکێتى دەکەوێتە بەر مەترسی چونکە لاهور جەنگى سەرۆکى ئەو لیستەیە وە ئیستاش ژمارەى سەرەکى نێوان ئەم ململانێ یەیە سەر ئەنجام و کۆتای ئەم یاریە هەر جۆرێک بێت بنەماڵەى بارزانى براوەدەبن و ڕێکەوتنەکەى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان ی ن ک چارەنوسی دەکەوێتە مەترسیەوە پارتى چۆن براوە دەبن ؟پاتى بەهەرشێوەیەک براوەدەبێت گەر لاهور بکەوێت پارتى لە هەڵبژاردنە کاندا سودمەندى یەکەم دەبێت وەچارەنوسی بزوتنەوەى گۆڕانیش لێرەدا نادیارە گەر لاهوریش نەکەوێت ئەوا بنەماڵەى تاڵە بانى و جەماوەرە کەیان دەنگ نادەن بەلاهور هەمو دەنگە کان دەچنەوە خزمەتى پارتى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە