کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


خەونی دايکم

Saturday, 10/07/2021, 0:10


خەونی دايکم
حەقيقەت بوو
دوور لە درۆ و
نمايش و گەووجاندن بوو

خەونی دايکم
بەهارێکی ئەبەدی بوو
بارانی خۆشەويستی بوو بۆ هەمووان
داد پەروەری بۆ گشت سووچێکی نيشتيمان

خەونی دايکم
لەخەوی هيچ کەسێ نە ئەچوو
ئاخ لە خەوی دايکم
جۆراو جۆر بوو
بۆ مناڵان قووتابخانەو ماڵی جوان بوو
نانی گەرم و جل و بەرگی رەنگاو رەنگ بوو
وەکوومناڵانی ووڵاتە پێشکەوتوەکان هەموو پێداويستی لەبەر دەست بوو
دژی ئيش پێکردنی مناڵانی سەر جادە بوو
خەمی دوا ڕۆژی مناڵانی لەبەر دابوو

خەونی دايکم
سادەو روون بوو وەکوو
ئاوی رووبارەکان بەردوو مرواری لێ دياربوو

خەونی دايکم
لەرەگەوە دەرهێنانی ريشەی
هەل پەرست و هەژاری بوو
يەکسانی و ئازادی بوو بۆ کورد بۆ کوردستان
مرۆڤ بوونی مرۆڤەکان بێ پێوان بەرز بەرز تا کەشکەڵان

خەونی دايکم
باوەشێکی زۆرگەورە بوو بۆ گشت
بێ جياوازی لەئاين و زمان و پێست

خەونی دايکم
مشتێ گەنم ياخوود جۆ بوو
بەرهەمی جوتياری ناوە خۆ بوو
بێ جياوازی بە يەکسانی بۆشاروو دێ
دابەش
ئەکرێ

خەونی دايکم
هەيوان و حەوشەی گەورە بوون
پڕبوون لە دار ی ئەسپيندار
سێبەری دار
جێگای حەسانەوەی گەنج و پيربوو

خەونی دايکم
ژيان ئاسمانێکی بەهاريە
بۆ گشت جيهان
پێکەوە ژيان ئاراميە

خەونی دايکم
هێندە گەورەو جوان بوو
مانگ بوو بۆ شەوەتاريکەکان
ئەستێرە بوو بۆ ئاسمان
بەفر بوو بۆ چيا بەرزەکان
هەتاوبوو بۆ داروو بەردوو گوڵەکان
بارانی خۆشەويستی بوو
بۆتۆ بۆ ئەو بۆ ئيمە بۆ ئەوان بۆ جيهان

خەونی دايکم
بۆگەنجەکان هەردەم يارمەتی دەر بوو
بۆ فێربوونو پێشبڕکێی جيهانی هەردەم لە پێشەوە بوو

خەونی دايکم
چەندە جوان بوو
لە جيهانا شای خەونان بوو
جێگای هەموانی تێدابوو

خەونی دايکم
دژی نەزانين و نە خۆشی بوو
لە دژی شەڕ بوو
لەدژی تێکدان و سووتان بوو
لەدژی چەک و چەک بەدەست بوو
خەوی دايکم گەردەلوول و رەشەبابوو بۆ زۆرداران تريشقەوهەورە برووسکە بوو
بۆ دوژمنان

خەونی دايکم
لەدژی ترس و تۆقاندن بوو
کاری هەميشەی ديکتاتۆرۆ زۆرداران بوو

خەونی دايکم
زڕاندنی خەوی گەندە خۆروو ووتاربێژی خەڵەفاوی بێ وويژدان
بوو

خەونی دايکم
هێندە جوان بوو
چەترێ بەرز بەقەد قەنديل بەفری چياکانی بەسردا بتوێتەوە تەنهاو تەنها هەژارەکان لە سێبەری بحەسێنەوە

خەونی دايکم
گوڵێکی سوور
بۆ گەريلا و پێشمەرگەی دلێر چەپکە گوڵی رەنگاو رەنگ بوو
بۆ گشت ماڵێ بۆ ئاهەنگی ی
گشت دڵدارێ

خەونی دايکم
پۆشتەو چاوتێر
دژی چاوچنۆك و قيرسيچمەو ئێسقان رووتانەوە بێ بڕانەوە
لەکۆتاييدا خەوی دايکم ئەبێتە سێدارە بۆ هەر زۆردار و خوێن ڕێژێك
بۆ هەر خائن و داگيرکەرێك

خەونی دايکم
ئەبێتە وانەيەکی هەرگيز لە بير نەکراو
بۆ گەنجی تازە پێ گەيشتووی بە کۆيلە کراو

خەونی دايکم
هەردێتە دی ئەمڕۆ يان سبەی
ئازاد ئەبن گەنج و پير
ئەژين بەسەربەستی
مەردو ژير
ئەخەنەوە
نەوەی ئازاو دلێر
هەر وەکوو شێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە