کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە هەولێره‌وە زه‌نگی ئاشبه‌تاڵ لێدرا

Friday, 09/07/2021, 23:32


سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو لە نووسینگه‌یه‌کی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە په‌یامنێری کورد‌ستانپۆست لە پیرمام ڕاگه‌یاند، كە ‌لەکاتی ئێستادا، کە ئه‌م هەواڵە ئه‌نووسین بەسه‌دان ملیون دۆلار بە په‌لە ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وە ئه‌کرێ، ته‌نها لەیه‌ک نووسینگە ده‌ست کراوە بە ناردنی 100 ملیو‌ن دۆلار بۆ تورکیا. لە پرسیاری کوردستان کە سه‌رچاوه‌ی ئه‌م پارە زۆرە چییە و خاوه‌نه‌کانی کێن؟ سه‌رچاوه‌کە ووتی
سه‌ره‌تا ئه‌م 200-100 ملیون دۆلارە کە لەکاتی ئێستادا ئه‌نێردرێ بۆ تورکیا، ته‌نها دڵۆپیکە لە ده‌ریای تاوان و تاڵانی، بۆ سه‌رچاوه‌که‌شی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1. نەوت کە بەته‌واوی قۆرخ کراوە بۆ چه‌ند که‌سێک، ئه‌مجار هەندێک لە ده‌ڵاڵه‌کانیان کە کاری ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتيان بۆ ده‌که‌ن وه‌ک ئاشتی هەورامی. 
2. تاڵانکردنی زه‌وی كشتوكالى خه‌ڵک و زه‌وی گشتی، ئێستا هەر مناڵیکی ده‌سەڵاتدارا (ئه‌م مناڵە خوێڕی، گەمژه‌، بێ په‌روه‌ردەکراوانەی بەرپرسەکان، کە تاوانکارانە بوونەتە سه‌رچاوه‌ی تازه‌ی تاوان وخیانه‌ت وه‌ک باوکه‌کانیان) بە ته‌له‌فۆنی بۆ شارەوانی فه‌رمانی تاڵانی سه‌دان دۆنم زەوی کشتوکاڵ ئەد‌ات و بۆ سبه‌ی ئیفرازی ئه‌کات، کە لە ڕۆژێکا ده‌یان وسه‌دان ملیۆن پەیدا ئه‌کات، یان ئه‌یفرۆشێته‌وە بە ده‌ستی دوو، تا بکرێتە یه‌که‌ی نیشتەجێبوون، حکومه‌تیش لە مووچه‌ و سامانی گشتی پاره‌ی ئه‌داتێ، لەبەر ئەوەشە پارەی فەرمانبەران نادرێت.
3.  فرۆشتنی یه‌کەکانی نیشتەجێ بوون، کە بەناوی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنان واتا (ویران کردن) بە پاره‌ی گشتی دروست کراون، ئەویش لە سه‌ر زه‌وی تاڵانکراون، بە پاره‌یه‌کی زۆر کە بە عه‌ره‌ب فرۆشراون بە مه‌رجی تاپۆکردن لە سه‌ریان. واتە بەعه‌ره‌بکردنی هەولێر بە شێوه‌یه‌کی خیرا .عاره‌باکانش ته‌نیا مه‌به‌ستیان تاپۆکردنە، بەلایانه‌وە نرخ بایه‌خی نییە بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی خوێڕی وخائینیش پارە گرنگە وهەمووشتیکه‌، لای ئەوان خاکی کوردستان بایه‌خی نییە بۆیە ئەیفرۆشن، ئیتر له‌م به‌ینەدا خه‌ڵکی کوردستان و خاکی کوردستان دۆڕاوی هەمیشه‌یی ئه‌بێ.
4. قۆرخی بازار و قاچاخ کە وه‌ک هەموو ئه‌زانن ته‌واوی کاڵاکانی بازاڕ لە بتلێک ئاو تا سیاره‌ هەموو شتیکیان قۆرخ كردووە‌، ئه‌مڕۆ هەموو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زانێ بازاری شیر، ماست، ڕۆن، سه‌یارە و ‌کام جۆری سه‌یارە، هەتا ده‌رمان و مادەی هۆشبه‌ریش قۆرخ کراوە و کام که‌سی یان ئێستا کام مناڵی بەرپرس هەیە جومگەیەکی ئەو تاڵانیی و بازرگانییەی بەدەستەوە گرتووە. ده‌سه‌ڵاتی ویرانکەر ئه‌مجارە خاڵەگومرگیه‌کان و بەکار هینانی بۆ هاودەکردنی شتی قاچاخ لەلایه‌ن ده‌سەڵاتداران و دەڵاڵەکانیانەوە بە تەواویی کردۆتەوە.
 لەمه‌ر پرسیاری، خاوه‌نی ئه‌م بڕە پارە زۆرانە کێن ؟ سه‌رچاوه‌کە وه‌ڵامی دایه‌وه‌.
ئه‌م بڕە پارا‌نه‌ی، کە لە یەک ملیون تا دە ملیونە، ئه‌شێ بازرگانی ئاسايی بن، کە گوایە پاره‌ی حه‌ڵاڵە، بەڵام ئه‌مانە ژمارەیان کەمە، هەتا لەناو ئه‌مانەشدا کە لە 1-10 ملیۆن دۆلارهەناردە ئه‌که‌ن زۆربه‌یان پیاوی خواره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، لەڕیگه‌ی ده‌ڵاڵی لەشفرۆشی و کاری تاوان بواریان بۆ کراوه‌ته‌وە، تا لە تاڵانی و‌ڵاتدا شتێکیان پێببڕێت، یان پێیان دراوە.
ئەو بڕە پارانەی، کە خۆی لە نێوان 100- 500 ملیۆن دۆلار دەدات، کە ئێستا لە رێگه‌ی نووسینه‌گه‌کانی دراوه‌وە هاو‌ردە ئه‌کرێن ئه‌توانین بڵێین ئه‌مانە چینی 3 – 4 ی ده‌سه‌ڵاتن، کە ئه‌شێ لەگه‌ڵ چینی دووی ده‌سه‌ڵات بە هاوبه‌شی لە تاڵانی هه‌نارده‌ی بکه‌ن .
به‌ڵام هەرسێ چینەکەش کە بە ده‌یان و سه‌دان ملیارد دۆلار هاوردە ئه‌که‌ن، بانک بەکار دێنن لە کوردستان یان لە رێگه‌ی ئه‌م سه‌فیر و وەزیرانه‌ی لە بەغا وه‌کو پشکی کورد پێیان دراوە، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کورد پۆسته‌کانی بەغا بۆ دژایه‌تی کورد بە کار دینن لە رووی سیاسی ئابووریەوە. هەر سه‌رۆک کۆمارێک کورد نه‌بوو، کە بریارى دا کورد ۱/۳ ی که‌رکوکی به‌ربکه‌وێ و ۲/۳ شی بۆ تو‌رکمان و عه‌ره‌ب بیت.
کاتیک سه‌دام ئامادەبوو ٥۰/٥۰ بدات بەڵام بە بڕیاری ئێران قبوڵیان نەکرد، بۆیە ئەبینین ڕۆژانە تورکیا کورد ئه‌کوژێ لە باشوور هه‌زاران گوندی بەچۆڵکردن داوە، دار و‌ دارستان ئەبرێته‌وە و ئەسوتێنێ، بەڵام کورد بەناو سه‌رۆک کۆمارەکەی سه‌ری شۆر کردوە، تانیا خه‌می موچه‌که‌ی هەیە، پۆسته‌کەی بۆ دژایەتی کورد بەکار دێنێت بۆ تاڵانی، بەهەمان شێوە وه‌زیری ده‌رەوە و ئەم هەموو ئەم بەناو سەفیر و وەزیرو‌ وه‌کیل وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رلەمانانە، که‌سیان مێشێک موانیان نییە، به‌ڵام کاتیک خۆیان ئه‌گه‌نە ته‌نگانە ئەبێ گه‌ل بە ناوی کورد و نیشتیمان په‌روه‌رییه‌وە خۆیان بۆ بەئه‌نفال کردن بدات دەست دەکەن بە پروپاگەندە کردن، هەر بۆیە راده‌ستکردنی 51%ی خاکی کورد‌ستان بەده‌وڵه‌تی عێراق نمونه‌یه‌کی تازه‌ و زیندوە، کە ده‌سه‌ڵاتی هەریم و نوێنه‌رانی بەناو کورد چه‌ندە دژی به‌رژه‌وەند‌یه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، چ لە رووی سیاسی و نەهێشتنی ئابوری ولەدەستدانی خاکی کورد‌ستان. بۆیە گرنگە خەڵکی بایکۆتی ته‌واوی هەڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بکات بە ده‌ستی خۆی دژایه‌تی خۆی نه‌کات به‌ڵکو ڕۆژی هەڵبژاردن بکرێتە ڕۆژی سزادانی ده‌سه‌ڵاتداران و لە ناو بردنیان .
ده‌سه‌ڵاداران، ئه‌زانن دره‌نگ یا زوو ئه‌بێ لەلایه‌ن گه‌لەوە سزا بدرێن و ببنە په‌ند بۆ مێژووی کورد، کە جارێکی تر که‌س نه‌وێرێ خیانه‌ت بە خاک و و‌ڵات بکات، ئێستا ڕۆژی سزادان و ئاشبه‌تاڵیان زۆر نزیک بۆته‌وە، بەتایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی کە نوێنه‌رانی نه‌ته‌وەیه‌کگرتوه‌کان لە مانگی رابردودا بە ئاشکرا وه‌ک کورد ئه‌ڵێ، کە کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی ئاماده ‌نییە پارێزگاری لە کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ و تاوانکار بكات، بە دواشیا هێرشه‌کانی حەشد بۆ سه‌رهەولێر و ترسی هاتنی حەشد بۆ ناو هەولێر بۆتە هۆکاری ئه‌وەی، کە ده‌سه‌ڵاتداران بە هێواشی بریاری ئاشبەتاڵ بدەن تا ئەوه‌ی نەبراوە و تاڵان نه‌کراوە لە کوردستان بیبەنە دەرەوە و و یرانی بکه‌ن، هەروەک چۆن پێش هەڵاتنیان بە هه‌مان شێوه‌ی ئاشبەتاڵی ساڵی 1975، کە چۆن هەرچى سامانی وڵات بوو لە به‌رده‌ستیانا بوو ئاودیان کرد لە فرۆشگاکانی شۆرش، تاڵان کردنی و ئاودیو کردنی شۆڤڵ، سه‌یارە، ئەسپ و مه‌رو ره‌شەوه‌ڵاخ، وەئێستاش بەهه‌مان جۆر پێش ئاش به‌تاڵ هەموو شتێ ئه‌فرۆشن وئه‌یکەنە دۆلار و هەنارده‌ی و‌ڵاتانی بیگانه‌ی ئه‌که‌ن، ئیترنەوه‌ی داهاتوو نەگوندی ماوە نە شار، نە خاک، نە دارایی ماوه‌، هه‌نارده‌ی ئه‌م 100 - 200 ملیون دولارە لە ئێستادا به‌ڵگه‌یە بۆ راستی وته‌کان .هەڵبه‌تە ئاشبه‌تاڵی ئه‌م جارە کەوا زه‌نگه‌که‌ی لێدراوە بەمە جیاوازە لە ئاشبه‌تاڵی 1975، ئه‌مه‌ی ئه‌وسا هەر فریای تاڵانی هەندێک ‌لە کەلوپه‌ل و ئامێرو‌ ره‌شە وڵاخ که‌وتن، لەگه‌ڵ بردنی سه‌دان ملیون دۆڵاری خوێنی خه‌ڵکی داماو، کە لە نه‌زانی خۆیان دابوو بە کوشت، به‌ڵام لەئاش به‌تاڵی ئه‌م جارە هەموو خاک و شار و گوند و نه‌وت و بازاڕ و شاخ و ده‌شتیان فرۆشت، وەک ئه‌بینی بۆ نمونە لە هەولێر چ ره‌وشیکە بست نه‌ماوە تالان ویران نه‌کرابێ.
لێره‌دا پێویسیە ئاماژە بە ڕۆڵی دوژمنکارانه‌ی تورک بکرێ کە لە ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بەناو کوردی هەرێم کە گوێ لەمستی خۆیه‌تی هەوڵ ئه‌دات کوردستان بەتاڵ بکات لە هەموو سه‌رچاوه‌یه‌کی سامان و زانست، وه‌ک ئه‌بینی تا ٥۰ ساڵ ریگه‌ی پی دراوە نه‌وتی کوردستان تاڵان بکات . کاڵای ژه‌هراوی لە بازاره‌کانی کوردستان ساخ بکاتەوه‌، هەموو پاره‌ی کاشی کوردستان لە ریگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گوێ لەمستی خۆی ببا ئه‌م 100 ملیۆ‌ن دۆلارە کە ئیستا ئەنیردرێ باشترین نموونه‌یه‌. بەهه‌مان جۆر تو‌رکیا لە ریگه‌ی وه‌زیری فه‌لی خویندنی باڵای پیشووعلائه‌دیین، کە خزمی فوئاد مەعسومە، کوردستانی پركرد لە زانکۆی په‌یگمانگای هیچ و پوچی تورکی کە جگە لە پارە کشانه‌وه ‌و ویرانکردنی په‌روه‌ردە و زانست هیچ ئامانجێکیان نیه‌، لەمه‌ش ترسناکتر ساڵانە سه‌دان ده‌رچوی فه‌لی زانکۆکانی کوردستان ئەنیردرێن بۆ تورکیا کە زۆربه‌یان له‌وێ لە جاسوسی زیاتر هیچی تریان فیر ناکه‌ن، و ئه‌یانگیرنه‌وە کوردستان و لە زانکۆکان ئه‌بنە مامۆستا کە هیچیان پێ نییە، فێری خوێندکارانی بکەن.
په‌لەپروزه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بەم شیوە شێتانه‌ی، کە ده‌ستیان داوه‌تێ لە تاڵانی هەرچی شتێک پارە بکات وه‌ک ئه‌بینی ئیتر لە شاره‌کان زه‌و‌ی نه‌ما، کە ئەمە هەمووی ئاماژه‌یه‌، کە بە راستی زه‌نگی ئاشبه‌تاڵ لێدرا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانەی ئه‌مڕۆ خۆیان بۆ هەڵاتن و ئاشبەتاڵێکی تر ئامادەکردوه‌. لەبه‌رئەوە ده‌بێ:
1. تا دوای ئاشبه‌تال، که‌س مه‌مەله‌ی بازرگانی نه‌کات لە گه‌ل ده‌ڵاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌.
2. لە هەموو گه‌ره‌کێک و شار و‌ گوندیک گه‌نجان گروپی تۆڵە دروست بکه‌ن بۆ ده‌ستگیرکردنی تاواناکاران و دادگاییکردن و سزادانیان
3. هەڵبژاردنی داهاتوو بکه‌ن بە ڕۆژی سازدانی ده‌سه‌ڵات لە بری ده‌نگپێدانیان.

په‌یامنێری کوردستانپۆست لە پیرمام



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە