بۆ جاری دووه‌م ژنه به‌عسییه‌ك به بریاری بارزانی ده‌بیته كاندید
Thursday, 08/07/2021, 12:21
بۆ جاری دووه‌م مه‌سعود بارزانی ژنه سیخورێكی به‌عس ، كه هاسه‌ره‌كه‌شی پیاوی ئه‌منی عه‌ربه‌ت بووه، كاندید كراوه بۆ په‌رله‌مانی عیراقی له‌سه‌ر لیستی پارتی
ئه‌شواق جاف خه‌ڵكی سنووری كفرییه‌و، دواتر له به‌غداد نیشته‌جێبووه له سەردەمی به‌عسدا و، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی ژنی خزمیكی عه‌زیز خۆشناو بووه، كه له‌لایه‌ن یه‌كیتییه‌وه به هۆی خراپی و سیخوری بۆ ئه‌منی سلیمانی به سزای گه‌ل گه‌یه‌ندرا، دواتریش ئه‌شواق جاف به‌ریگه‌ی دكتۆر ئومید مه‌دحه‌ت وه‌زیری پیشووتری ته‌ندروستی رژێمی به‌عس، جارێك به‌دیداری سه‌دام حسین گه‌یشتوون و، دوای ئه‌وه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان به ده‌زگای ئه‌منی سلیمانییه‌وه هه‌بووه‌و، له سلیمانی دریژه‌یان به‌ژیانداوه تا دوای راپه‌رین .
ئه‌شواق جاف به‌هۆی عه‌ره‌بی زانینی و دۆستایه‌تی بۆ فازیل میرانی و عزه‌دین به‌رواری و، كاری سیخوری به‌نهینی بۆ ده‌زگای پاراستن، له خولی پیشوو تردا هه‌رچه‌نده سیفییه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن كۆمیسۆنی هه‌لبژاردنه‌كانه‌وه ره‌تكرایه‌وه، به‌هۆی په‌یوه‌ندی رابردووی به حزبی به‌عس و ئه‌منی رژێمی له‌ناوچوه‌وه، به‌لام به‌فشاری مه‌سعود بارزانی رابه‌ریی خیانه‌تكارانی كوردستان و ئه‌ندازیاری 31ی ئاب، ئه‌شواق جاف دانرا .
ئه‌شواق جاف خێزانی محمه‌د گرێزه‌یی كارگێری پیشووی لقی 4 پارتی بووه، كه ئیستا خانه‌نشینه به‌پله‌ی به‌ریوه‌به‌ری گشتی بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك رۆژ له حكومه‌ت ده‌وامی كردبیت.
محمه‌د گرێزه‌یی له زه‌مه‌نی رژێمی به‌عسدا په‌یوه‌ندی به ئه‌منی عه‌ربه‌ته‌وه هه‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی ریكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له سیلمانی- قه‌ره‌داغ بۆ رژیمی به‌عس ئاشكرا كرد، له ناو زینداندا و خۆی ئازاد كرا‌و، كه‌مال قه‌ره‌داغی ئه‌و تیكۆشه‌ره چه‌ند جارێك باسی ئه‌وه‌ی كردووه، وازی له پارتی هینا پاش ئه‌وه‌ی محمه‌د گریزه‌یی له‌ناو پارتییدا بینیوه و، بریاری دا بگه‌ریته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، كه چه‌ندین سال زیندانی و چه‌ره‌مه‌سه‌ری و ئازاره زیندانیان له‌سه‌ر بینی یوه.
ئه‌شواق جاف خاوه‌نی كارگه‌یه‌ك و دوو كۆمپانیا و گه‌وره‌ترین مه‌زره‌عه و ڤیلاو خانووه، له‌سنووری شاره‌زوور له گرێزه و، له شه‌قلاوه‌و هه‌ولیر خانوو ڤیلاو شوقه‌ی هه‌یه.
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پارتی له سنووری لقی 12 پارتی رازی نه‌بوون، به‌لام سانا‌و فه‌ره‌یدون جوانرۆیی وفازیل میرانی و زه‌عیم عه‌لی و عزه‌دین به‌رواری وپشتیوانیان كردووه، به‌لام به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12 به ئاشكرا وتویه‌تی من باوكم خه‌باتگیربووه‌و شه‌هیدی پارتی یه، چۆن ده‌بیت ئافره‌تیك خزمه‌تی به‌به‌عس كردبیت كاندیدی سنووری هه‌له‌بجه‌یه‌ك بیت، كه به‌عس كیمیابارانی كردبیت.
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست