کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسرور پارچە زەوییەک بە کەریم گۆڵانی دەدات

Thursday, 08/07/2021, 12:09


كه‌ریم گوڵانی له‌ گه‌عده‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات، رۆژی دواتر مه‌سرور  500 مه‌تری له‌ به‌حركه‌ی هه‌ولێر پێده‌دات


له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو  كه‌ریم گوڵانی، له‌ گه‌عده‌یه‌كی شه‌وانه‌دا كه‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی دژه‌ تیرۆرو ده‌زگای پاراستن تیدا ئاماده‌بوون، له‌وانه‌ حاجی پشتیوان به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌وروبه‌ر و رائید سه‌لام و عه‌قید بارزان كۆی و بارزان قه‌ساب و هێرشه‌ ره‌ش تیدا ئاماده‌بوون، به‌ گۆرانییه‌وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ مه‌سرۆر بارزانی و وه‌یسی بارزانی كردووه‌، كه‌ ئه‌منیتی هه‌ولێریان پاراستووه‌ و ریگه‌ ناده‌ن هه‌ولیر تیكیچیت.
هه‌روه‌ها له‌به‌ندێكدا كه‌ریم گوڵانی ناسراو به‌ (كه‌ریم پاراسیتۆڵ) دژی گه‌نجانی بادینان و گیراوانی بادینان به‌ ڕێگه‌ی مه‌نه‌لۆج جنیو سوكایه‌تی پیكردوون، له‌و دانیشتنه‌دا 25 جار به‌سه‌رخۆشی كفری كردووه‌ و، تا ئه‌وه‌ی كه‌ریم گوڵانی به‌و ئه‌فسه‌ره‌ گه‌نده‌ل و پیاوكوژو منداڵبازانی ئاسایشی گوتووه‌، ریگه‌ مه‌ده‌ن یه‌ك كه‌س له‌ هه‌ولێر باسی لاهۆر تاله‌بانی بكات، پێی گوتووه‌ پیتزافرۆشه‌كه‌ی به‌ریتانیا، به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ گوتییه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول رۆژی 5 ( حه‌فازه‌ی) بۆ ده‌گۆرن، ئه‌وه‌نده‌ خه‌لكی پارتی كوشت تا خوا به‌وشیوه‌یه‌ی لێكردووه‌.
دوای گه‌عده‌كه‌ بارزان قه‌ساب و هیرشه‌ ره‌ش 5000 دۆلاریان به‌خشیش پێداوه‌.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن عه‌مید دیار مزوری و لیوا محمه‌د سه‌لیم مزوری یه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌، كه‌ رۆژی دوای گه‌عده‌كه‌ مه‌سرور بارزانی 500 مه‌تر زه‌وی به‌خشیوه‌ته‌ كه‌ریم  گوڵانەی له‌ كه‌رتی به‌حركه‌ی هه‌ولێر
ته‌نها وینه‌ی خۆیمان به‌ده‌ست كه‌وتییه‌، ئەوانەی پاراستن نەیانهێشتووە وێنەیان بگیرێت.

فه‌یسه‌ڵ شاخۆ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە