کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستگیر كردنی دوو كارمه‌ندی هاتوچۆی سلیمانی، كه‌ گه‌وره‌ترین ساخته‌كاریان كردووه‌

Thursday, 08/07/2021, 12:05


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلیمانی یه‌وه‌، دوو كارمه‌ندی ژن به‌ناوه‌كانی( ج  ... ت ) ده‌ستگیركراون، كه‌ زیاتر له‌ 700 ملیۆن دینار وه‌سلی سزاو غرامه‌یان ساخته‌ كردووه‌!.
دوای ده‌ستیگركردنیان و لێكۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان دانیان به‌ گشت تاوانه‌كاندا ناوه‌و، ئێستا له‌ زیندانی معسكر سه‌لام زیندان كراون و، به‌لام به‌هۆی ده‌ست تیوه‌ردانی دوو به‌رپرسی گه‌وره‌ ، ئه‌م تاوانه‌ ریگه‌نه‌دراوه‌ هیچ كه‌ماڵێكی میدیای له‌سه‌ر هیچ شتێك بڵاو بكاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عه‌مید رزگاره‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ئاشكرابووه‌ سه‌دا 35 داهاتی هاتوچۆی سلیمانی بۆ خه‌زینه‌ی وه‌زاره‌تی دارای ده‌گه‌ریته‌وه‌و، له‌لایه‌ن مفه‌وه‌زێكی هاتوچۆ سه‌ربه‌ ده‌زگای زانیاری و ئیداره‌ی گشتی یه‌كیتی یه‌وه‌، هه‌موو رۆژێك سه‌دا 65 داهاتی هاتوچۆ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ قه‌لاچوالان و، ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆ ده‌سته‌لاتی زۆری هه‌یه‌، كه‌ خۆی ده‌توانیت به‌ ملیۆنان دینار گه‌ر بیه‌ویت هاوكاری ئه‌فسه‌ران و هه‌ركه‌سێك بكات.
ئه‌وكارمه‌نده‌ سه‌ربه‌ هۆبه‌ی ژمیریاری هاتوچۆی سلیمانی، شوقه‌و وه‌نه‌وشه‌و خانوو  مه‌زره‌عه‌ی له‌ سیته‌ك بۆ كراوه‌.

سیروان چوارباخی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە