تازەترین هەواڵ لەسەر شەڕی نێوان ئەمەریکا و حەشدی شەعبی
Thursday, 08/07/2021, 8:11
بارزانى و ئه‌ردۆغان ئه‌و دوو كه‌سه ترسناك و شهرهنگيزهى ناوچه‌كه‌ن، کە ده‌ستيان به خوێنی چه‌ندين تاوان سووره.
ئه‌و دوو كه‌سه نه‌خۆشه مانه‌وه‌يان بهستراوهتوه به بوونى كيشه له‌ناوچه‌كه‌دا، کە له دواين پلانيان بۆ تێوه‌گلانى ئه‌مريكا له كيشه‌ى مه‌زهه‌بي له عيراق و سوريا ناردنى فرۆكه‌ى شهركهرى بي فرۆكه‌وانه (درۆن) بۆ لێدانى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ريكا. هۆكاره‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نيشتنى ترس له حەشدي شعبي، چونكه تاكه هێزه به‌رژه‌وه‌ندى بارزانى خستۆته به‌ر مه‌ترسێكى گه‌وره به له‌ناو چوونى بنه‌ماله‌ى بارزاني و كشانهوەى ناچاريه بۆ تورك و هيزهكهى ئه‌ردۆگان له باشوورى كوردستان، ئێمە لێرەدا نامانەوێت بە شان و باڵی حەشدی شەعبیدا هەڵبدەین و وەکو هێزێکی نیشتیمانی و فەریارەسی کورد چاولێبکەین.
ئەوە ئاشکرابووە، کە ئه‌حمه‌دى كورى ئه‌ردۆگان ده‌ستى گرتووه به‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى نه‌وه‌ت و نيوه‌ى گومرگى برايم خه‌ليل، کە دواى نه‌مانى بنه‌ماله‌ى بارزانى سه‌روه‌ته‌كه‌ى به‌ره‌و نەمان ده‌روات ته‌واوى سامانه‌كه‌ى له باشوور دهكهويته به‌ر مه‌ترسي و له‌ناوچوون
له مانگى 2 سالى 2021 كۆبونه‌وه‌يه‌كى نهينى به‌سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى ئه‌ردۆغان و بارزانى له شارى ئهستهمبۆلى توركيا به‌سترا شاندەکەی تورك له ئه‌ردۆغان و ئهحمهى كورى و يه‌ك ئه‌ندامى تايبه‌تى ميت كه سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانى ده‌وله‌تى تورك ده‌كات له باشوورى كوردستان، شاندەکەی بنهماڵەش پێکهاتبوو له مسعوود بارزانى و شيخ فستق و وهيسى كوڕی. له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا پلانى ( B - A ) دانرا پلانى ( A )ليدانى په‌كه‌كه بوو به‌و مه‌رجه‌ى يه‌كێتی نيشتمانى كوردستان به‌شدارى شه‌ره‌كه بكات و هيزهى په‌كه‌كه پهلكيش بكريت بۆ چوونه ناو شارى سليمانى ودواتر چوونى ميت و سوپاى توركيا بۆ سليمانى و كۆتایی هينان به حزبه‌كه‌ى بنه‌ماله‌ى تاله‌بانى و گه‌راندنه‌وه‌ى ده‌سته‌لاتى ناوچه‌كه هاوشيوهى هه‌ولير بۆ ژێر دەستی بنه‌ماله‌ى بارزانى.
لە کاتی سەرنەکەوتن و جێبەنەکردنی پلانی (A) ئەوا هەنگاو بۆ پلانی (B) دەبرێت.
پلانى( B ) ناردنى درۆنه‌كان بۆ شوينه ستراتيژيهكانى ئه‌مريكا له هه‌ريمى كوردستان و پهلكيش كردنى ئه‌مه‌ريكا بۆ ليدانى حه‌شد و نانه‌وه‌ى ئاژاوه و سووربونى ئه‌مه‌ريكا بۆ مانه‌وه‌ى له عيراق له پيناو پاراستنى سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌ردۆغان – بارزانى به‌مه ده‌ست كرا به جى به‌جى كردنى پلانى ( B ) ته‌واوى درۆنه‌كان هاوشيوهى درۆنه‌كانى ولاتى ئيران دروست كراون و تێچوونەکەی دهكهويته سه‌ر ئه‌ستۆى بنه‌ماله‌ى بارزانى خودى بارەگاى بارزانى هۆكارى ناردنى درۆنه‌كان دەکات هەروەها تاوانبار كردنى ولاتانى ئيران بهدرۆست كردنى درۆن و فرۆشتنى به حەشد له‌لايه‌ك و سووربونى ئه‌مريكا بۆ راگه‌ياندنى شهر دژى حەشدي شعبي.
ته‌واوى درۆنهكانيش له فرمانگاى تايبه‌تى ميت له ههوليرهوه ههڵدهدرين بۆ بۆمبه‌باران كردن له شارى بهغداديش هه‌مان پلان جىبهجى دهكريت هۆكارى سوتاندنى باره‌گاى لقي پارتيش دهگهريتهوه بۆ بۆنى ئه‌و هه‌واله كه باره‌گاى پارتى بۆته بنكه‌ى سه‌ربازى تورك له به‌غداد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست