کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاواریك لە ( سەلیم بەگ ) وە بۆ رۆلەكانى رەسەنەكانى شاری سلیمانى و یانەى كەمال سەلیم

Thursday, 08/07/2021, 7:55


بیشەكی بیش دەست بی كردنى ناوەرۆكى بابەتەكە بیم باش بوو بۆ جیلی ئیستا و نەوەى تازە كەسایەتى سەلیم بەگ بناسینم ئەو كەسایەتیەى كە حیزبە دەسەلات دارە خاك فرۆشەكەی كوردستان هەموو كاریك ئەكات بۆ سرینەوەى ناوى ئەو كەسایەتیە جوانەى شاری سلیمانى رەسەن و خەلكەكەى كە ئەمەش هەر لە دوای رابەرینەوە كۆمەلیك جەقۆ وەشین و كۆمەلیك كەس كە هیج ئینتیما و خۆشەویستییەكیان بۆ شارەكە نیە هینایانە ئەم شارەوە و سەرەتا بە روخاندنى فولكەكان و دواتریش بە سرینەوەى كەلتوورى كەرەكە كۆنەكانى شاری سلیمانى رەسەن دەستیان بی كرد نامەویت لە بابەتەكە لابدەم بەلام وەكو سەرەتا وتم ئەبیت ئیمە كەسایەتى سەلیم بەك بناسین ئینجا بابەتەكە روون بكەینەوە 

سەلیم بەك كی بوو ؟

سەلیم بەگ میران بەگ وەسمانبەگ رۆستەم بەگی گەورەی میرەدێ بووە یەكیك بووە لە كەسایەتیە رەسەنەكانى كوردستان كە هەمیشە لە شۆرشەكانى كورد و خەبات دزی داكیركەران جەنكاوە 
یەكیك لە كورەكانى ئەم كەسایەتیە خۆشەویستەى ناو كوردستان كوریكی قارەمان بووە بە ناوى كەمال سەلیم بەك 
لە خێزانێکی کورد پەروەر و بنەماڵەیەکی موڵک دارودیرینی شاری سلیمانیە.ساڵی 1941 لە گەڕەکی مەڵکەندی-حاجی حان ی شاری هەڵمەت و قوربانی لە د ایک بوە.ه.ساڵی 1959 ئامادەیی تەواو ئەکا و هاوکاری براکانی ئەکات لە سەرپەرشتی موڵکەکانی باوکیدا.هەر لە ناوەڕاستی پەنجاکانەوە بوە بە ئەندامێکی کاراو لی هاتووی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) و لە زۆربەی بۆنەکان دا ڕۆڵی بەرجاوی بینیوە.هەر لە منداڵیەوە خولیای یاری تۆپی پێی هەبوو و لە زۆربەی تیپە میللیەکانی ئه و کاتە دا یاریزانێکی لیهاتوو بوو،تا ساڵی 1957،بە هاوکاری مامۆستای بە توانا(ئەنوەر ئەحمەد فەتاح) ناسراو بە ئەحمەد چاوشین تیپی وەرزشی (ئاسۆ) یا ن دامەزراند،کە تیپیکی هەرە ئاست بەرزی ئەوکاتە بوو،وە ساڵی 1959 بوو بە یاریزانی هەڵبژاردەی شاری سلیمانی.خوالیخۆشبوو کوردایەتی و وەرزشی دابوو لە یەک و لە گیانیدا ئەگوزەرا،دۆستێکئ دیرین و هاوپۆلی برای گەوره و دڵسۆزم(د.نەوزاد) بوو.هەمیشە بەسۆز بوو بۆ منداڵی هەژاراان و بەرگری لی ئەکردن.بە هۆی ململانی و ناوکۆکئ بیرو باوەرەوە،کە دوژمنایەتی لی کەوتەوە،ناچار،لەساڵئ 1962 دا چەکی شەرەفی بۆشۆڕشی ئەیلوولی ئه و کاتە کردە شانی و لە زۆربەی بەرەکانی جەنگ دا،نەبەدرێکی بێوێنەی دەنواند.لە بەرە بەیانئ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 16-08-1963 دا لە ملەی وێڵەیەر،دەستێکی رەشی تۆڵە ئامیز،بردیانە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کورد و کوردستان.تەرمی پیرۆزئ هەر لە نزیک ویڵەدەر نێژرا و دواتر لە ساڵی 1970 دا گوێزرایەوە بۆ گردەکەی باوکی خوالێخۆشبووی لە نزیک هۆمەرە کوێر بە ناوی گردی سەلیم بەگ و بە خاک لەوئ بە شکو مەندیەوە دوو بارە سپێردرایەوە.لە پیروزی ناوی ئه و پاڵەوانە و وەک وەفادارەیک یۆ خولیا وەرزشیەکەی،دەستەیەک لاوی وەرزش وانی خۆین گەرمئ ئه و سەردەمە، لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابوردوەوە تیپێکی وەرزشیان پیک هێنا بە ناوی (تیپی یەکگرتووی کەمال سەلیم) کە ئاستێکی نایابی لە خۆ گرتبوو وە لە ماوەی نزیک چارەکە سەدەیەک دا چەندین مەدالیای زێرینی بەدەست هێنا.
هەزاران چەپکە گوڵی نێرگسی تەڕی بەهاری کوردستان بۆە سەر مەزاری ئه و نەمره و هەموو ئەوانەی کە گوڵاڵە سوورەی ئەم خاکەیان بە خوێنی گەشیان ئاوژین کرد
وەكو هەموو لایەك ئاكادارین یانەى وەرزشی كەمال سەلیم یەكیك بوو لە یانە هەر بەهیزەكانى كوردستان و سلیمانى و زۆربەی یاریزانانی شاری سلیمانى لەو یانەیەوە بیكەیشتن و دروست بوون 
بەلام بە داخەوە بە بریاریكی لاهورى ملهور و هاو ئاوازەكانى هەردوو یانەى كەمال سەلیم و یانەی وەرزشی ئەزمەریان تواندەوە و ئەو ناوە جوانەیان بۆ یەكجاری لە بیر و هۆشی وەرزش دۆستانى شارەكە سریەوە و كردیان بە یەك یانە بە ناوى یانەی وەرزشی (نەورۆز) بەلام ئەوەى جیكای سەرنجە ئەو یانەیە هیج رۆزیك ئامادە نەبووە بە دیریك بە وشەیەك بەو زەویە داكیر كراوەى كە لە بشت ماجیدی مۆلی سلیمانیەوە خەریكن ئەیكەن بە یاریكایەكی كەورە بە ناوی یاریكای یانەی وەرزشی نەوروز ناوی شەهیدی قارەمان و بەش مەینەت و خەمخۆر ( كەمال سەلیم ) بهینن كە ئەمەش یەكیكی ترە لە بلانەكانی یەكیتی و تاقمەكەى لاهور شیخ جەنكی كە خۆی سەرۆكایەتى یانەی وەرزشی نەورۆز ئەكات هەروەك جۆن كردی سەلیم بەكیش كە مولكی مالی سەلیم بەك بوو داكیریان كرد و كردیان بە كردی ئیبراهیم ئەحمەدی كۆر بە كۆر و عادل موراد بە هەمان شیوەش یانەكەشیان لی داكیر كردن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە