گرێکوێرەکان
Monday, 05/07/2021, 22:08
من دیسان دەنووسم، دیموکراتەکان، وەک تاوس دێنە بەر زەینم، ڕەنگاو ڕەنگ و بەناز و فیزن.
بە بۆچوونی من، دیمۆکراتەکان، ئێران زۆر بەھێز دەکەن و تورکیا ئازاد دەکەن بۆ زۆر تاوان، تا ئەو ڕادەیە، کەبەشێکی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تەسلیم دەکەن، بە ناڕاستە و خۆ، ئەوان ھێدی ھێدی، قسەکانیسەرۆک ترامپ جێبەجێ دەکەن.
کۆبوونەوەی ئەمجارەی زلھێزەکان، وەک ھەموو کۆبوونەوەکانی لەو چەشنە، ئەوە نییە، کە لە مێدیاکانەوە بڵاودەبنەوە.
سەبارەت بە خۆمان، تەنیا ھەناسەیەک کە ماوە، ئەو بەرگرییەیە کە لە قەندیل بە زۆر شێوە بەردەوامە، ئەوەسەرەڕای ئەو زیانانەی لێمان دەکەوێت، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە، کە ئێستا لە زۆر کات و شوێندا، توانایمانۆڕکردنی بە ئێمە داوە، نیشانەی زیندوێتییە، بەدەستھێنانی ئاشتی، قوربانی زۆری دەوێ، نەتەوەی ئێمەش،بەرگری لە نەمامی ئاشتی دەکات و دەیەوێ ڕەگ دابوکتێ، بەڵام شەڕەنگێزیی ئۆردوگان، ھەموو دەرگاکانیئاشتی داخستووە و دەرگاکانی بە ڕوی دۆزەخدا بۆ نەتەوەکەمان کردۆتەوە، ھەموو سەرکەوتنێکی قەندیل،داخستنی دەرگایەکە لە فاشیزم و سازدانی گیانی ئازادیخوازیی نەتەوەکەیە و ھەنگاوێکە بۆ پووچبوونەیتەلیسمی کوردایەتی کردنێکی ساختەی، حیزبگەلی داڕزاو.
بەرپرسی یەکەمی ناتۆ وتی: ھێرش بۆ سەر ھەر وڵاتێکی ناتۆ ھێرشە بۆ سەر ھەموو وڵاتانی ئەندامانی ناتۆ.
کەواتە پێچەوانەکەشی ڕاستە، ھەر وڵاتێکی ناتۆ ھێرش بکاتە سەر ھەر گەلێک، بەو مانایەیە کە ھەموووڵاتانی ئەندامانی ناتۆ، ئەو ھێرشەیان کردووە، ئەمەش مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی ئەوروپاییەکان دەخاتە،ژێر پرسیاری گەورەوە.
من دەزانم بۆ ڕۆژنامە نووسێک نەھاتە دەنگ و ئەم پرسیارەی لە بەرپرسی یەکەمی ناتۆ نەکرد!!.
لە خوارەوە وەڵامم داوەتەوە.
لەم ھێرشانەی سەر ئاڤاشین و زنجیرە چیای گاردا، بۆ یەکەم جارە لە مێژووی تێکۆشانی کوردا، ھاوکێشەکەبوویە: یەک بە چوار.
ڕژاندنی یەک دڵۆپ خوێنی کورد، بەھۆی تاکتیکی جەنگیی خوشک و برا گەریلاکانمانەوە، بەرانبەر بووە بە چواردڵۆپە خوێنی ڕژاوی ھێزی فاشستی داگیرکەر، قۆناغێکی نوێی تێکۆشانێکی سەردەمیانەیە بۆ کورد.
لە ڕووی مرۆییەوە، جێگای داخە، بەڵام چی بکەیت، دەستی ئاشتی درێژ دەکەیت، دەستت دەبڕنەوە، ھەنگاوبۆ ئاشتی ھەڵدەگری، ڕێگات پێدەگرن و تەڵەت بۆ دەنێنەوە.
خۆی واقعی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کۆمەڵێک گرێ کوێرە و دژایەتییە، کە تاکو دێت، گرێکان کوێرتر ودژایەتییەکان توندتر دەبنەوە.
یەک وڵاتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نادۆزییەوە، گرفتاری دەیان کێشەی جدی :
کۆمەڵایەتی، ئێتنیکی، ئەخلاقی،یاسایی و ئابووری نەبووبێتەوە!!.
بەھاری عەرەبی بۆ میللەتەکانیان، بوویە دۆزەخی عەرەبی و تێدا مرۆڤ وەک پارچەیەک پەڕۆی کۆن، دەسووتێنرێت. ئەو پینەوپەڕۆیەی ناوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، تا ئێرە بڕی کرد، تا ئێرە توانرا سەری دابپۆشرێت و سەرقاپەکەی ھەڵنەدرێتەوە.
تۆ بڕوانە: چ بازرگانییەک، ھێندەی فرۆشتنی میللەتانی ناوچەکە بە برەو و ڕەواجدارە؟!
ڕژێمەکان، میللەتەکانی خۆیان برسی کردووە و تەنیا دەرگایەکی بژێویان بە کراوەیی بۆ جێھێشتوون، کە فلتەری دەزگا سەربازی و سیخوڕیەکانی دەسەڵاتەکانیانە.
لە دەنگوباسەکانی، وردە شەڕ و درشتەشەڕەکانی ناوچەکە بڕوانە، ئەوەی جاران فانتاسیای دەرھێنەری فیلمەکان بوون، ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا بوونەتە واقعی ڕۆژانە!!.
ھێزە گەورەکان، دەسەڵات و حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین، تەفرەدەدەن و دەترسێنن، دەسەڵات وحیزبەکانیش میللەتەکانی خۆیان، گومڕادەکەن و دەترسێنن، ئەمەش بۆ مانەوە و بەرژەوەندی ھەردووفەرمانڕانییەکەیە.
• ئێستا بە برەوترین بازرگانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، دروستکردنی حیزبە، جا بە ناوی نەتەوەوە بێت یا ئاین،ئاوێنەی نەتەوەیش، تەڵخ بووە و تەم گرتوویەتی، ئەوەی ماوە و دەبریقێتەوە ئاینە، کە خۆی لە دوو مەزھەبی سوونە و شیعەدا دەردەبڕێت، کە ئەوانیش بە دوو ئەدەبیاتی لە ھەزار ساڵە زیاترەوە، بەرگی سەردەمی ئەلکترۆنیان پۆشیوە و تازە بە تازە، وێنەی پشت گوێچکەی مەلۆتکەیەکی تازە لە دایک بوو، کە مووڕەگەکانی شێوەی
( اللە) یپێکھێناوە، دەکەنە سەلمێنەری بوونی خوا و لە ھەزاران پەیجەوە سبحانەڵڵای بۆ دەنووسن!!.
• مرۆڤی ڕۆژھەڵاتی ناوین بەولێکدانەوەیەی، بارستاییەکی چەند ھەزار تەنی لەکتبێی ئاینی بۆی کردووە، ڕێگای دۆزینەوەی خوای لێ شێوێنرا و لە ئەنجامدا خۆشی ون کرد!!.
• جگە لەو مەشخەڵەی لە قەندیل، لە نیشتمانی ئێمەدا ئەدرەشێتەوە و بانگی زیندوویەتی نەتەوەیەک ھاوار دەکات،زیدوویەکی تر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا جوڵە ناکات، ھەموو ڕوخسارەکانی زیندوو بوون لە جیھانی ڕۆژھەڵاتیناوەڕاستدا، گۆڕستانێکە دەمی کردۆتەوە بۆ قوتدانی ئەو مرۆڤگەلەی:
بۆ پەیداکردنی نانی ئەمڕۆیان سبەینێی خۆیان ھەڕاج دەکەن.
بۆت بسەلمێنم؟!:
ئێمە چەندمان خوێندۆتەوە، سەبارەت بە ڕۆشنبیرانی دەرباری شاکان؟!
زۆر و زەوەند.
• شاکان دراویان دەدا و شەراب و ژن، ڕۆشنبیرانیش بەباڵای پاشای ڕووتوقوتدا، ھەڵیان دەدا.
• شمشێر و سەری بڕاو، تەنیا حەقیقەتی مێژووی ئەم ناوچەیەیە.
• لەدوایشدا نووسین و شیعری ئەوان بوونە ئەدەبیات و مێژوو، تا لە سەردەمی تینووتاوگرتنی نەتەوەگەریی کوێرانەدا بووشن بە گۆرانی سەر زاران.
ئەی ئێستاکە، ڕۆشنبیران چی دەکەن؟!!.
ئەگەر قەڵەمێک بە سانایی دەتوانرێت، بشکێنرێت، خۆ داستانی باوک و حەوت کوڕەکەی سەلماندی کە حەوت قەڵم، پێکەوە ھیچ کام لە کوڕەکان بۆیان نەشکا؟!.
ئەی ئەگەر ببن بە: حەوسەد قەڵەم، حەوت ھەزار قەڵەم و حەوت ملیێۆن قەڵەم؟!!.
چی لە بەردەم قەڵەمەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ھەرێمی باشووردا بۆتە ڕێگر کە شایان بەوە بێت، قەڵەمەکانئەرکی بەرھەم ھێنانی ئازادی بۆ نەتەوەکانیان فەرامۆش بکەن؟!
بۆیە دەڵێم تەنیا زیندووی ڕۆژھەڵاتی ناوین، ئەو ھەناسەیەی قەندیلە کە لە نیشتمانی ئێمەدایە.
چوونکە لەوێ، لەو بەرزاییەوە، خوشکەکەم پاشای:
ئاشتیخواز و
دادپەروەر و
جەنگاوەر و
پارێزەری ژینگەشە.
ئەمە بانگی من نییە بۆ شەڕ، جوانکردنی خوێن نییە بۆ ڕشتن، پێداگرتنە لەسەر بەرھەمھێنانی ئاشتی.
بەخشینی خوێنی دڵمە بە دڵی خوشکێکم، کە ڕشتنی یەک دڵۆپی خوێنی ئەو، بوونم دەلەرزێنێ و تەونی ڕستنی ئیرادە لە دەروونمدا دەخاتەوە گەڕ و چرای ئازاد بوونم بۆ ھەڵدەکات.
ڕۆژھەڵاتی ناوین، بە ھۆی فەرمانڕانانێکەوە، کە یا دەسەڵاتیان پشتاوپشت بە میرات بۆ بەجێماوە، یا بە ھۆی کودەتاوە بوونەتە فەرمانڕان، یا بەھۆی حیزبگەلێکەوە، کە سەرکردەیەتی حیزبەکانیان لە باوانەوە بە دیاریپێشکەش کراوە:
لاواز، نەزان ، دەستەوسان و بێ ئیرادەن، بۆ مانەوەی خۆیان، کۆمەڵێک ھەرچی و پەرچی، لەدەوری دەسەڵاتەکەیان کۆدەکەنەوە، لە خراپترین کەسایەتی کۆمەڵگاکانیان.
ئەفسانەیەک ھەیە بەدەم ئەسکەندەری مەکەدۆنیاوە دەیگێڕنەوە، پڕاوپڕ باسی بارودۆخی فەرمانڕانیی ئێستای ڕۆژھەڵاتی ناوین دەکات، بە ھەرێمەکەی خۆشمانەوە، دەڵێن:
"کاتێ ئەسکەندەر، ئێرانی دوای دەوڵەتی مادی داگیرکرد، لە چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە گەورەیە، تیا ما!!.
نامەیەکی بۆ ( ئەریستۆ) ی مامۆستای نووسی:
- وڵاتێکی زۆر گەورەم داگیرکردووە، ھەرچەند بیری لێدەکەمەوە ناتوانم بەڕێوەی بەرم، ھاتووە بە بیرمدا بۆخەڵکەکەی خۆی بەجێ بێڵم!!.
پاش ماوەیەک وەڵامی نامەکەی بۆ دێتەوە و ئەریستۆ بۆی نووسی بوو:
- بە پێچەوانەی ئەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە، بەڕێوەبردنی وڵاتی وا زۆر ئاسانە: کارەکان بە گەجەروگوجەربسپێرە، ئەوانەی شایان بەو پلەو پایانە نین، ئەوان خزمەتێکت پێ دەکەن، ھەرگیز بە خەیاڵتدا نەھاتووە.
ئەو کەسانەش کە دڵسۆزی وڵاتی خۆیانن:
- یا بەدەستی ئەم گەجەر و گوجەرانە، لە ناودەچن.
- یا لە کونجی زیندانیان توند دەکەن تا دەمرن.
- یا دەکشێنە دواوە و بێدەنگ دەبن.
- یا سەری خۆیان ھەڵدەگرن و وڵات جێدێڵن".
ئایا ئەمە تابلۆ و پیلانی فەرمانڕانیی و فەرمانڕانانی، ئێستای ڕۆژھەڵاتی ناوین نییە؟!.
ھەر بەم ھۆیەوە، فەرمانڕانانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کە بوونەتە بڕیاردەری چارەنووسی میللەتەکانی خۆشیان،لاواز و دەستەوسانی دنیا بەھێز و لایەنە بەھێزەکە بوون و ھەرگیز ھەڵبژاردەی ئەوەیان نییە، کە لە یەکێک لەوگرێبەستانەی دەیکەن، بتوانن ژیوان ببنەوە.
بێگوومان مرۆڤ، تا بەھێز بێت، توانای ژیوان بوونەوەی زیاترە و ئەگەری ژیوان بوونەوەشی زیاترە.
لە حاڵی ئێستادا، وڵاتە یەکگرتووەکان، گرفتی گەورەتری ھەیە، کە خۆی بۆ تەرخان بکات، بۆ نموونە، گەشەی زۆرخێرای چین و پەلھاویشتنی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفریقادا.
بۆیە ئەفگانستان و ھەرێم و تەنانەت ڕۆژھەڵاتی ناوینیش، بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان، بۆتە سەرئێشەیەکی درێژخایەن( وەک نەخۆشییەکی درێژخایەنە) کە دەبێت جار و بار ئاوڕی لێبدەنەوە، بەڵام نەچنە ژێر بارەکەیەوە، ئەوەش:
خۆی لە بەیاننامە، نیگەرانی و ئەو شتانەدا دەبینێتەوە، بێ ئەوەی ھەنگاوێکی کرداریی بۆ بنرێت.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە ڕۆژھەڵاتی ناوین دەکشێتەوە بە ھەرێمیشەوە، بە تورکیا و ئێرانی دەسپێرێ، تاشەڕی ئایندەی نێوان ئەو دوومەزھەبە، خۆیان بیکەن و گیانی سەربازانی ئەوان ئیتر، نابێتە پارێزەری، سەرئێشەیەکی درێژ خایەن، کە ناوی ڕۆژھەڵاتی ناوینە.
• ڕەنگە تورکیا و ئێران ببنە ھۆی ئەو سەرئێشە نوێیەی، وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ ڕوسیای دروست دەکات وجێدەھێڵێت.
کشانەوەی ھێزەکان لە ئەفگانستان و چۆڵکردنی ڕۆژھەڵاتی ناوین لە چەکی قورسی بەرگریی ئاسمانی، زەنگینزیک بوونەوەی مەترسییە گەورەکەیە، کە ئەفسووس دەبێت بڵێم: ھەموو ھۆکان و زەمینەی پێکدادانی خوێناویھەموو کەس لەگەڵ ھەموو کەس، ھەیە و دەمێکە ئامادەکراوە.
خاڵی کۆتایی ماوە کە بیڵێم:
پشتبەستن بە لێکدانەوەی میدیایی، پشت بەستنە، بە گوریسێکی لە حاڵی پچڕاندا،بۆ کەسێکی کە خەریکە لە زەریادا شەپۆلەکان نوقمی دەکەن. میدیاکان زۆر جاران زەمینەسازی گومڕاکردنیگەلانن، ھەندێکێکی زۆر کەمیان نەبێت، دەنا کاریان ئەوەیە و کاسپییەکیان لەوەدایە.
بۆ کورد یەک چارەسەر ھەیە، نەتەوەکە، لە بنی ھەرەمی فەرمانڕانییەوە، خۆی ڕێک بخات و خۆی خاڵی بکاتەوە لەکلتووری حیزبە داڕزاوەکانی. ئەستەم نییە!!.
چوونکە:
• ئەوەی گەنمی چاند، ھەم گەنمی دەبێت ھەم کا.
• بەڵام ئەوەی کا دەچێنێ، نە گەنمی دەبێت نە کا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست