Monday, 05/07/2021, 21:49
پێتان سەیر نەبێت بەناو پارێزگای هەڵەبجە ئیستە بەدەست کۆمەڵێک دزو جەردەو (ئۆتراخ چی) یان قاچاخ چی دەرمانو دزو مافیاوە بەڕێوە دەچێت کەسیش ناتوانێت پێیان بڵێت پشتی چاوتان برۆیە ئەوکەیسەی دکتۆرە باخان باشترین نمونەی بەڵگە نەویستەوەدەیان نمونەی زیندوی تر هەن کە بەرۆکی خەڵکی ئەوشارە شهیدەیان گرتوە وەدەبێت سەرانی ئەوشارە بەرەو دادگا ڕاپێچ بکرێن من بۆخۆم نمونەیەک یان چیرۆکێکی کورت دەگێڕمەوە کەپشت ڕاستی بەڵگەکانی دکتۆرە باخان دەردەخات کەکەرتی تەندروستی ئەوشارە چۆن نوقمی گەندەڵی بوە .
کات کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹یە شەو خەبەرمان
پێگەشت کە خوشکە زایەکم منداڵی بوە،ئێمەش بەیانی ڕۆیشتین بۆسەردانی بۆنەخۆشخانەی
هەڵەبجە کاتێک خوشکەزاکەمم دیت چاوی سور بوبو دوای چاکو چۆنی وتی ئەمشەو لەم
جەهەندەمە ڕۆژم کردۆتەوە تابەیانی لەبێکارە بایدا نەخەوتوین منیش پێم گوت ئەی
دەنگو باسی منداڵەکە وتی باشەبەڵام لەژوری غودەجە کاتێک چوم بۆ ژوری غودەج سەیرم
لێهات وام زانی بۆ هێلانەی سیسیرگەو حەشەرات چوم تەرمی دەیان سیسیرگە لەژوری غودەج
بوو وتم ئەمە چیە ؟ خوشکەزاکەم وتی هێشتا چیت دیوە وتی ئەمشەو کارمەندەکانی خەستە
خانەکەهەموو خەوتن و بەدکتۆرە خەفەرەکانیشەوە کارەباشمان نەبوە لەم تاریکستان و
گەرمایەدا مردوین بەڕاستی پێم سەیربو ئەم شارە چەندقوربانی داوە چۆن بۆتە ناسنامەی
کورد ئیستەش بەدەستی ئەم قاچاغ چیانەی دەرمانو نەوتەوە چۆن گیری خواردوە ئەمەی
دەینوسم ڕاستی قسەکانی دکتۆرە باخانە وەدڵنیام هەموتاکێکی نیشتەجێی ئەو شارە ڕۆژێک
ڕێگەی کەوتبێتە ئەو نەخۆش خانەیە دەیان موعاناتی هەیە و ناتوانێت دەری بڕێت
باشترین نمونە دکتۆرە باخانە کەویژدانی ئازاری داوە خەمی هەڵەبجەیە کانی تەقاندەوە
ڕای گشتی لەسەر ئەو مەلەفە ئاگادار کرد بۆیە دەبێت قاچاخ چیەکانی دەرمان و
مافیاکانی تەندروستی لەو شارەدا دەر بکرێن چونکە خەڵکی کوردستان بەتایبەت ئەو شارە
کراونەتە مشکی تاقیگە ئەوەندە دەرمانی بەسەر چو شتی بەسەر چویان داوەتە خەڵک
وەلەسەر خەڵک تاقیان کردوەتەوە بۆیە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی دەبێت خەڵکی هەڵەبجە ڕێز
لەو بوێریەی دکتۆرە باخان بگرن ئەو مافیاو بازرگانانە لەهەڵەبجەدا دەربکرێن
یابدرێنە دادگا دەنا هەڵەبجە دوای دەساڵی تر دەبێتە سەرچاوەی نەخۆشی و خەڵکی
ئەوشارەش باجەکەی ئەدەن چونکە گەندەڵی و گەندە خۆری لەلای کەرتی تەندروستی ئەوشارە
بۆتە مۆدێل زۆرنامەردانە ڕۆژانە خەڵکی ئەوشارە لەژێر ڕەحمەتو هەیمەنەی قاچاخ
چیەکانی دەرمان دەمێنێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست