کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رمانده‌یه‌كی پارتی نهێنی به‌ریوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری ئاشكرا ده‌كات

Monday, 05/07/2021, 4:07


سدقی زراری یه‌كیكه‌ له‌ فه‌رمانده‌و كوره‌ شه‌هیدی پارتی یه‌و، له‌ دوو سالی رابردوو ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر بوو به‌بریاری بروسك قه‌ساب به‌ریوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگی پارتی له‌ پیرمام و، ده‌یان تۆمه‌تیان بۆ دروست كردبوو، كه‌ گوایه‌ ته‌عدا له‌ خه‌ڵكی ده‌كاو، قاچاخچی ده‌رمان و تلیاكه‌و، زیاتر له‌ ساڵێك له‌ زیندان مایه‌وه‌،له‌گه‌ل زیاتر له‌ 30 كه‌سی تر.
بروسك قه‌ساب به‌ ئاشكرا وتبووی ده‌بیت پۆرتی سدقی زراری بشكینم له‌گه‌ا سه‌لامی شیخ شیمه‌ی هارونی هه‌ناره‌ییی و، هه‌ر واشی كرد هه‌ردووكیانی به‌ چه‌ندین تۆمه‌ت زیندانی كرد و، وه‌ك بروسك قه‌ساب ئاشكرای كردبوو، هه‌ردووكیانم ته‌مبێ كردوو، یه‌كی چه‌ند ملیۆن دۆلارێكیشمان لی وه‌ر گرتن.
سدقی زراری ویرای ئازادبوونی به‌ چه‌ندین شیوه‌ هه‌ره‌شه‌ی بۆ بروسك ناردووه‌، كه‌ هه‌رچی دزی و گه‌نده‌لی و خاوه‌ وه‌رگرتن له‌ زیندانه‌كان و قومارخانو یانه‌كانی شه‌وانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌م، كه‌ زیاتر له‌ 120 زیندانی به‌ چه‌ندین تۆمه‌ته‌وه‌ ده‌ستیركردبوون، له‌ پیناوی پاره‌و خاوه‌ وه‌رگرتن، یه‌كی سالێك زیاتر هیشتنه‌وه‌ تا بیان خه‌شینیت و، سه‌رانه‌یان لی بسه‌نیت.
سدقی زراری ئاشكرای كردووه‌ ، كه‌ بروسك قه‌ساب  ئه‌و پیاوه‌ نه‌بووه‌ كه‌ سه‌رانه‌و خاوه‌ وه‌ربگریت و، دوای ئاشكرابوو كه‌ بروسك قه‌ساب بۆ خۆی و نه‌جاته‌ عه‌لی فاتم  هه‌رچی خیانه‌ته‌ له‌ پارتیان كردووه‌ و، بۆته‌ خاوه‌نی 200 ملیۆن دۆلار و، دواین جار لێژنه‌كه‌یان كه‌شف بوو، كه‌ براكه‌ی خۆی و ملازم محمه‌د و حاكم سمكۆ چۆن ده‌یان ملیۆن دۆلاریان له‌ قاچاخچی چه‌ك و قومارخانه‌و پالاوتگه‌ نایاسایی كان وه‌رگرتووه‌و،بوونه‌ته‌ باندی گه‌وره‌ له‌ناو پارتی یدا .
سدقی زراری ئاشكرای كردبوو كه‌ زریبار ئه‌و گه‌نجه‌ی توانی بۆری نه‌وت كون بكات و پاشان ببیته‌ خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلار و دوای ده‌ست گیر كردنی به‌ خاوه‌ وه‌رگرتنی 10 ملیۆن دۆلار ئازاد كردو گه‌یشته‌ ئه‌لمانیاوه‌، له‌لای چه‌ندان كه‌س باسی بی ئه‌خلاقی بروسك قه‌سابی كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ل نه‌جات عه‌لی فاتم یه‌ك باندی سه‌رانه‌و گه‌نده‌لی و قاچاخچیتی و فرۆشتنی پۆستی سه‌ربازین و ته‌كه‌تولی گه‌وره‌یان دروست كردووه‌و، به‌ كوری براكانی خۆیانه‌وه‌، سه‌دان كاری نا ئه‌خلاقی و نایاسایان ئه‌نجام داوه‌.
هه‌رچی تاوانباری كون كردنی بۆری نه‌وت و، ئه‌وانه‌شی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ و شه‌راكه‌تیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ل داعش به‌ ملیۆنان دۆلار هه‌موویان ئازاد كراون و، سدقی زراری به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ نیهاد بارزانی  ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ قاچاخچیتی نه‌وت له‌گه‌ل داعش قه‌ناعه‌تی به‌ بنمه‌اله‌ی بارزانی  وه‌یسی بارزانی هیناوه‌و، هه‌موو تاوانباره‌كانی به‌ ملیۆنان دۆلار فرۆشتۆته‌وه‌.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە