مه‌سعود بارزانی ده‌ستی به‌سه‌ر 10000 هه‌زار سكاڵادا گرتووه
Saturday, 03/07/2021, 22:44
به پێی زانیاریه‌كان له (حاكم ئازاد مه‌لا فه‌ندی) راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئاشكرابووه كه( حاكم ئازاد خۆشناو) سه‌رۆكی داواكاری گشتی له هه‌ولێر ، به ماوه‌ی( 4) ساڵ هه‌موو تواناكانی خسته سه‌ریه‌ك و،( 10000) سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه تۆماركرد بوو، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵكی گشتی و حكومییدا گرت بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو دۆسییه‌كان ته‌واو كرابوون، ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه گشت موڵكه‌كانیان به پێی یاسا لێبسێنرێته‌وه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پیشووی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر 10000 دۆسیه‌ی سكالاكانی ئه‌و سه‌ركرده و به‌رپرس و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی داوا كردبوو، به‌م شێوه‌یه به حاكم ئازاد خۆشناو راگه‌یاند بوو، ئیتر واز له‌مانه بهینه‌و، بچۆ به‌دوای كیشه‌ی تردا.
ئازاد مه‌لا فه‌ندی راوێژكاری مه‌سعود بارزانی چه‌ند جارێك داوای له بارزانی كردبوو، تا ئه‌و هه‌زاران سكالایانه با یه‌كلای بكرینه‌وه، هه‌وڵی چاكسازی بده‌ین.
له وه‌لامدا مه‌سعود بارزانی به حاكم ئازاد مه‌لا فه‌ندی راگه‌یاند بوو، ئه‌وه‌ی چووه چووه، له‌مه‌ولا ده‌توانین چاكسازی بكه‌ین.(12) حاكمی سه‌ربه دادگاكانی هه‌ولێر به نامه‌یه‌ك دوایان له مه‌سعود بارزانی كردبوو، كه نابیت ئه‌و هه‌زاران مولكی گشتییه به‌و شێوه‌یه ده‌ستی به‌سه‌را بگیریت؟!
به‌لام وه‌ڵامی مه‌سعود بارزانی ئەوه بووه، من بریاری خۆمداوه‌و كۆتایی پێ هاتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست