کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورته‌ى هه‌واڵه‌كان (19)

Sunday, 27/06/2021, 2:09


چۆنتان بۆ ئەگێڕینەوە وایە

-سەرچاوەیەکى هەواڵ پێى راگەیاندین کە ئەو شەوەى خولە چەخماخە،ببورن کچەکەى شێخ ڤیاگرا ئەوبەزم و تەقەیەى نایەوە،ئەسڵى مەسەلەکە نە وەستان بووەللەبازگە و ،نەسوکایەتى نەتەڕەماش، کورت و کرمانجى ئەوڤیاگرا زادەیە بڕێک تلیاک و ملیاکى پێ بووە، پۆلیس و ئاشایسش خەبەریان بۆهاتوە کە ئەو ئوتومبیلە ژمارە(11111سلێمانى) جۆرى رانج رۆڤێر  ئەو شتە خەرتەى پێ یە ،ئیتر سەرتان نەیەشێنم عانێک قەوەتەکە ویستویانە تەفتیشى بکەن،شێخ زادە رێگەى نەداوە وکردویەتى بەهاتو هاوار،عەلەل فەور تەلەفونى بۆ قەوەتەئاڵتونیەکەى باوکى کردوە، ئەوانیش بەسورعەتى بەرق بەخۆیان دۆشکەو بیکەیسى یەوە هاتونەتە فریاى و،پێنج شەشێکیان کەلەپاچە کردووە،خۆشیان یەک دوویەکیان بریندارە، یەکێک لەوانەى بریندارە کوڕى شێخ ڤیاگراو زاواى هۆشیارى ساڵح رەفعەتە. ئاگایانى سیاسى سوێند و تەڵاق ئەخۆن ئەڵێن ئەو هێزەى ئەو شەوە ئەو بەزم و تەقەو هەرایەى ناوەتەوە ،گەر بهاتایە نیوەى ئەوە لەکەرکوک و جەلەولا مقاوەمەیان بکردایە ئەلعانەکێ مادەى 140 ئوتوماتیکى تەتبیق کرابوو. پێشمەرگە لە حەمرین و خاڵس جڕت و فڕتى ئەهات.
 
- ئەمجارەش هەر سەحنەکە لەسەر بنەماڵەى شێخ ڤیاگرایە، ماوەیەک لەمەوپێش رێزانى برازاى شێخ دلێر، پێشنیازێکى کرد تیایدا وتى،هەقە لەمەولا مناڵ لەبرى ئەوەى بەناوى باوکى یەوە ناوبنرێت،با بەناوى دایکیەوە بێت، ئەمەش مشتومڕێکى زۆرى نایەوە،چونکە تا ئێستا لەهیچ سوچێکى ئەم کەونە شتى وانەبووە  مەگەر لەئاوایى حەمەى کەرەم! ،شارەزایەکى بوارى خێزان وکۆمەڵگە کەنەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت فەرمووى: رێزان خان زۆر بەشکو و گومانە کچى حەقیقى شێخ دلێر بێت، بۆیە  ئەم پێشنیازەى کردووە ئەمەش بۆخۆى  گومان ئەخاتەوە،کە ناوبراو ئەولادى غیر شەرعى ئەو عائیلەیە بێت و شێخ دلێر باوکى راستەقینەى بێت،چونکە هەموو لایەک ئەزانن کە براکەى شێخ ڤیاگرا دایم و درهەم هەرخەریکى بێ نامووسى و شەڕواڵ پیسى و سۆزانی یە، بۆیە ئەوپرسەى وروژاندوە، ئەیەوێت ئەسڵ و نەسەبى خۆى بدۆزێتەوە.
 
-لەسەروبەندى گران بوونى بەنزیندا شاسوارى عەول واحید بڕیاری داوە خۆى بەنزین بهێنێت و بە نرخی کەمتر لە بەنزینخانەکان دابەشى بکات، بۆئەوەش ماوەى دوو رۆژە سەرقاڵى ئەو کارەیە، سەیرەکەى ئەوەیە کەبەنزینخانەکە رێک لەناو پڕۆژەى چاڤیلاندە،کە شتى وا نابێَت و محاڵە، کاسبکارانى بەردەم چاڤیلاند ئەم کارەى  شاسوار بەجۆرێکى نوێ لە بانگەشەى هەڵبژاردن دائەنێن، ئەڵێن هەقە شاسوار لەبرى ئەوە ئاوڕێک لە گرانى نرخى شتومەکى ناو چاڤیلاند باتەوە، بۆنموونە بوتڵێک ئاولەناوچاڤیلاند بە 500 دینارە کەچى لەناو بازاڕ دوودانەى بە 250 دینارە،شازى لەفە لەناوبازاڕ ناگاتە 1500 دینار،کەچى لەناو چاڤیلاند بە 3000 هەزار و زیاترە.جالەهەمووى خۆشتر شاسوار لەسلێمانى بەنزینى هێناوە،کەچى لە شەقڵاوە و دهۆک نرخى بەنزین دابەزیوە، جێى وەبیر هێنانەوەیە،کە شوفێرێک دواى بەسەربردنى 17 دانە سەعات لەسەرەى بەنزیندا ئەوجا توانى بیست لیتر بەدەست بێنێت، لەسەر ئەو بابەتە نەوەیەکى  بارام بەگ سێ بەسێ تەڵاقىداکرماند و وتى بەبیلاهى ئەگەربێت ئێمە تۆزێک غیرەتمان هەبێت لەبرى 17 سەعات 2 سەعات رێگە بگرین وبێینە سەرجادە نەک بەنزین خاس ئەوێت بگرە حکومەتیش مەحف ئەکەینەوە تۆزى ناهێڵین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە