کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سه‌ردانى جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى وه‌زیرى دارایی بۆ لاى فه‌خرى كه‌ریم خانى كۆنه‌ به‌عسى

Wednesday, 23/06/2021, 20:04


ئاوات جه‌ناب له‌ بنه‌چه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ پێویستى به‌ پار و كارى بازرگانى نه‌بووه‌ ئاماده‌ش نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هیچ بازرگانێك رێكبكه‌وێ، له‌وه‌یانا سه‌ركه‌وتوو بووه‌، ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار وه‌ك به‌رپرسى دارایی گۆڕان پاره‌كانى خۆى داوه‌ته‌ حیزبه‌كه‌ى، له‌و دزیه‌ بۆته‌وه‌، چونكه‌ پێشتر به‌ چه‌ندین به‌رپرسیارێتیدا تێپه‌ڕیوه‌. به‌ڵام جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى هه‌ریه‌كه‌و له‌ باڵێكى ناو گۆڕانه‌وه‌ هاتوون، بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ندى سلێمانى نه‌ما په‌یوه‌ندى پێوه‌ نه‌كه‌ن هه‌ر جاره‌ و له‌گه‌ڵ یه‌كێك رێكده‌كه‌ون، هه‌ریه‌كه‌و سه‌ر به‌و باڵه‌ن، به‌ربه‌ره‌كانێكى تونده‌ بۆ په‌یدا كردنى پاره‌ هه‌یه‌ وه‌ك باڵه‌كان، پرۆژه‌كانى سلێمانى به‌ پاره‌ى پێشوه‌خته‌ نه‌بوبێ كاره‌كه‌یان بۆ نه‌كردووه‌، سه‌ره‌تا پاره‌كه‌ پێشه‌كیه‌ك بده‌ى، پرۆژه‌یه‌كى بچوكمان هه‌بوو وه‌ك پێشه‌كى پاره‌یان لێ وه‌رگرتوین، به‌ ئاشكرا پێمانیان وت پرۆژه‌ى گه‌وره‌تر بێنن خۆتان و كاتتان به‌و پرۆژه‌ بچوكانه‌وه‌ خه‌ریك مه‌كه‌ن،
ده‌ستیان  له‌گه‌ڵ زۆرى ئه‌و بازرگانانه‌ تێكه‌ڵ كردووه‌ بۆ هێنانى كه‌ل و په‌ل ئه‌وجاره‌یان رویان له‌ ماڵى كه‌ریم خانى كۆنه‌ به‌عسى كردووه‌، خۆیان و پارێزه‌ره‌كانیان خوانێِكى شاهانه‌ى بۆ ڕێكخستون به‌ڵینیان داوه‌ ژێربه‌ژێر كارى قاچاخچێتى بۆ بكه‌ن، په‌له‌قاژه‌یانه‌ بۆ په‌یداكردن و كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌، هه‌موو شتێكیان له‌ نێوان خۆیان بڕاندۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كارانه‌ چییان بۆ ده‌مێنَێته‌وه‌، ئه‌وانیش هه‌موو ئاماده‌یه‌كان ده‌ربڕیوه‌ بۆ هاوكارى كردنى كاره‌كانى و هێنانى مه‌واد بینا و بازرگانى، ئه‌گه‌ر ئاوات له‌گه‌ڵیان شه‌ریك نه‌بێ چۆن ئه‌وه‌ قبوڵ ده‌كات كارى بازرگانى به‌به‌ر چاوى هه‌موو خه‌ڵك بكرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە