سێكوچكه‌ى دزی و مافیایی نێوان سامانه سروشتیه‌كان و ئاسایش و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بناسه
Tuesday, 22/06/2021, 1:24
سێكوچكه‌ى دزی و مافیایی نێوان سامانه سروشتیه‌كان و ئاسایش و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بناسه
باندێكی مه‌ترسیدار دزی و ته‌نده‌ر وه‌رگرتن و ده‌ركردنی خه‌ڵك له نێوان وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان و ئاسایشی گشتی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى ده‌یان ملیۆن دۆلاره و له‌ده‌ره‌وه‌ى كاره‌كانیان هه‌فتانه كۆده‌بنه‌وه و كۆمپانیای وه‌همیان دامه‌زراندوه و سه‌رانه له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن .
بانده دزه‌كه پێكهاتوه له نێوان ( ئاسایشی گشتی و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان) بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه :
*سه‌باح - به‌رپرسی به‌شی سیاسی ئاسایسی گشتی .
*كاروان بابان - به‌رپرس و راوێژكارى ئه‌منی له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان.
*سیامه‌ند كریم - كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ( كۆمپانیای ئۆرێكس كه ئیستا ناوىگۆریه بۆ FORZA ئێستا ئه‌و ناوه به‌كار دێنێ) .
ئه‌م گروپه ته‌ندر و به‌كرێ گرتن و گواستنه‌وه‌ى تاوه‌رى كۆلین و ته‌نده‌ری كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان بۆ خۆیان قۆرخ كردووه هه‌ر كه‌سێك ببێته به‌ربه‌ستیان له كۆمپانیاكان تۆمه‌تى جه‌لالی بوون و ده‌ستی ده‌ره‌كى و فایلی بۆ دروست ده‌كه‌ن .
سه‌باح پێشتریش له ریگه‌ى محمد میرزا خه‌ریكی ئه‌و كارانه بووه به‌لام ئێستا خۆی ئه‌و كارانه ده‌كات به شه‌ریكی له‌گه‌ل سیامه‌ند و كاروان بابان.
ماوه‌یه‌كه سیامه‌ند و كاروان به هه‌ماهه‌نگی سه‌باحی ئاسایش خه‌ریكی ته‌سفیه و ده‌ركردنى ئه‌و مۆزه‌فانه‌ن كه له كۆمپانیایی ئۆرێكس بونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دزییه‌كانیان، به بیانوو و دروستكردنى تۆمه‌تی هه‌لبه‌ستراو و چه‌ندین كارمه‌ندیان ناردۆته‌وه مالێ و فایلی جاسوسیشیان بۆ هه‌ندێك دروست كردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا سیامه‌ند 8 ده‌فته‌ر دۆلاری داوه به سه‌باح و محمد میرزا له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنى ئه‌و 8 كه‌سه‌ی كۆمپانیای ئۆرێكس .
هه‌فتانه كاروان بابان و سیامه‌ند كریم و سه‌باح له شوێنه‌كى تایبه‌ت كۆده‌بنه‌وه و پلانی دژی نه‌یاران و هه‌ندیكَ خه‌لك داده‌نێن كه له بازنه‌ى ئه‌واند نین .
سیامه‌ند كریمى كۆنه جه‌لالی له كۆمپانی په‌نجه‌ى راوه‌شاندیه گۆتیتی هه‌ركه‌س له خۆی لابدا له‌و شته‌ى داواى ده‌كه‌م و نه‌یكا به‌ئاسایش ده‌ریده‌كه‌م و كاك سه‌باحه و به یه‌ك ته‌له‌فۆن كتابی پێده‌كه‌م ، سیامه‌ند مه‌به‌ستى له‌وه‌دا اوه بوو هه‌ر هه‌ركه‌س ببێته رێگر له‌به‌رده‌م دزییه‌كانى به نووسراوى ئاسایش ده‌رده‌كرێ .
كاروان بابان كوری لیوا به‌ختیار بابانی كۆنه حسكه و دزی و حیزی به میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه و كۆرێكی گه‌نده‌له وه‌كو بابی و سه‌رانه له كۆمپانیاكان وه‌رده‌گى و چه‌ندین ته‌نده‌ر و خزمه‌تگوزاری له كۆمپانیاكان وه‌رگرتووه.
كاروان له‌گه‌ل سیامه‌ند شه‌ریكه دزه و له‌و ماوه‌یه له دانیشتنێك گوتبووی غه‌زاله ( به‌رێوبه‌ری گشتى گرێبه‌سته‌كان له و. سامانه سروشتیه ) كه‌سێكی بێ
مسته‌وایه ئاژانسی پاراستن كردیتیه ماكه‌ر له سه‌ر ئێمه و نازانی نووسراوێك بكات هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كانیشی لای خۆی قۆرغ كردووه.
كاروان و سیامه‌ند دواى ئه‌وه‌ى كێشه‌ی ته‌نده‌رێكیان هه‌بووه له سامانه سروشتیه‌كان وه‌ك ئه‌وىى ویستویانه بۆیان نه‌كراوه و له لایه‌ن غه‌زاله‌وه به‌ربه‌رستیان بۆ دروستكراوه كه‌وتوونه‌ته دروستكردنى تۆمه‌ت بۆ غه‌زاله و له چه‌ندین شوێن قسه‌ی خراپیان له‌سه‌ر كردووه و كه‌مپینیان له دژی ده‌ست پێكردووه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست