کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵه‌كه‌ی كوردستانپۆست ،نوێترین گه‌نده‌ڵی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئاشكرا ده‌كات

Monday, 21/06/2021, 22:43


له‌ هه‌فته‌ی رابردوو هه‌واڵێكمان له‌سه‌ر كیشه‌ی نێوان فه‌رهه‌نگ خالد به‌ریوه‌به‌ری گشتی دیوان و سه‌روه‌ر كه‌مال هاواری بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی بلاو كرده‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر پاره‌ی هاندانی كارمه‌ندان كیشه‌یان هه‌بووه‌ و، دواتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ریگه‌ی دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ ته‌له‌فون كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی ئاگادار كردۆته‌وه‌، كه‌ مه‌سرور بارزانی زۆر توره‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی كوردستانپۆست و، په‌له‌ بكه‌ن له‌ چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كانتان.
له‌ رۆژی 14حوزه‌یران به‌ ئاماده‌بوونی كه‌مال موسلیم وه‌یزری بازرگانی گوایه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كه‌یان داوه‌، له‌ملاوه‌ گه‌وره‌ترین و نوێترین گه‌نده‌لی تریان ئه‌نجام داوه‌، به‌وه‌ی بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك بری 150 هه‌زار دینار سه‌رف كراوه‌و، به‌لام بۆ به‌ریوه‌به‌ره‌كان و راویژكارو شاره‌زاو سه‌رۆكی لیژنه‌كان و بریكاری وه‌زاره‌ت و خودی كه‌مال موسلیم هه‌ریه‌كه‌یان، 1200 یه‌ك ملیۆن دووسه‌د هه‌زار دیناریان برابه‌ش كردووه‌و، گه‌وره‌ترین غه‌در له‌و كارمه‌ندانه‌ كراوه‌، كه‌ دوو مانگه‌ ئه‌و پاره‌یان دواخستووه‌و، ته‌نها بۆ یه‌ك مانگیش ئه‌و پاره‌ی هاندانانه‌ سه‌رف كراوه‌، له‌كاتێكدا راوێژكارو به‌ریوه‌به‌رو شاره‌زای واهه‌بووه‌، له‌ مانگیكدا ته‌نها 4 رۆژ ده‌وامیان كردووه‌و، به‌وشیوه‌یه‌ش گه‌نده‌لیان كردووه‌و، له‌ مافی ئه‌و كارمه‌ندانانه‌یان دزیوه‌ بۆ گیرڤانی خۆیان.
كه‌مال موسلیم چاوپۆشی له‌ هه‌موو تاوان و دزی و گه‌نده‌لی یه‌كانی پارتی یه‌كان ده‌كات و، نهینی یه‌كه‌ش ئاشكرایه‌ كه‌بۆته‌ پیاوی مه‌سرور بارزانی.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە