ده‌زگاى تيرۆریستى پاراستن خرايه سه‌ر ميتى تورك بابۆ مەسعود بارزانى سه‌رپه‌رشتى ده‌كات
Sunday, 20/06/2021, 21:48
كێشه‌ى بنه‌ماله‌ى بارزانى له ته‌قينه‌وه‌دايه، کە دواى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى مه‌له‌في نه‌وت له‌لايه‌ن نيچرڤانه‌وه پالى نا به‌مامى ده‌ست بكات به تێكدان و بچوك كردنه‌وه‌ى هه‌يكه‌لى پارتى و گواستنه‌وه‌ى ده‌سته‌لات له مه‌كتى سياسيه‌وه بۆ باره‌گاى بارزانى. به‌ده‌ر له په‌يره‌وى ناوخۆى حیزبه‌كه‌ى هه‌نگاوى مسعوود ته‌واوى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بي سياسي په‌راويز خراون، ته‌نيا رۆژى هه‌لبژاردنه‌كانيان به‌ده‌ست ماوه كه ممارسه‌ى پارتايه‌تى خۆيان بكه‌ن و ته‌واوى كاديرانى تر له به‌رپرسى لق و ناوچه‌و كاگيره‌كان، هەموویان كران به‌دووبه‌ش به‌شێكيان خرانه سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌شه‌كه‌ى تريش خرانه سه‌ر ليوا تايبه‌تيه‌كانى گۆلان و بارزان، كه موچه‌كانيان وه‌ك ته‌واوى فرمانبه‌رانى تر 21% لى ده‌بردريت، پيشيه‌نى لق و ناوچه‌كانيش خرانه سه‌ر گومرگى برايم خه‌ليل و حاجي عومران به‌مه پارتى ئه‌و سەنگه‌ى جارانى نه‌ما وه‌ك حزبێكى رێكخراو كرا به كۆمپانياى ماڵى بارزان و خودى مەسعودبارزانى .
|
بابۆی کوڕی مەسعود (لە رەحمی دایکییەوە بو کارخانەیەکی دیکەی خیانەت) |
له دوا هه‌نگاوى تێكدانى پارتیدا مسعود بارزانى ده‌زگاى تيرۆستى پاراستنی خستە سه‌ر ده‌زگاى ميتى تورك و كه‌و‌ته ژير فەرمانى ئه‌و ده‌زگایە و باره‌گايه‌كى تايبه‌ت له گوندى بارزان كرايه‌وه بۆ كار و چالاكيه‌كانى هاوبه‌شى (ميت و پاراستن) به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌لا مسته‌فا كورى مەسعوود ناوسراو به (بابۆ)
له يه‌كه‌م چالاكيدا ته‌واوى ئه‌ندامانى ئه‌و ده‌زگايه خراونه‌ته خزمه‌تى ده‌زگاى ميت، هەرچی چالاکی و زانياى كۆكردنه‌وه هەیە دەبێت بەسەر بەرپرسێکی باڵای میتدا، ئەو هەموو زانیارییەکان وەربگرێت، بە بێ پرسی میتی تورک نابێت هیچ کارێک ئەنجام بدرێت، بەتایبەتی له‌سه‌ر ئه‌ندامانى پارتى كرێكارانى كوردستان. سەرچاوەکە دەڵێت چه‌ندين هێرشى تيرۆستى له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو روياندا به‌هۆى پيدانى زانيارى به ده‌زگاى ميت و فرۆكه سيخوره‌كانى ده‌وله‌تى تورك له كوردستان، تايبه‌تى ناوچه‌ى ژێر دەسەڵاتی پارتیی.
ئەم هەموو گۆڕانکارییانە و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ترسناكتريت هه‌نگاوى مەسعود بارزانيه دواى ئه‌نجام دانى ريفراندۆم و فرۆشتنى 51% خاكى كوردستان به به‌غداد ليره‌وه تيكدانى پارتى و په‌راوێز خستنى جێگرى سه‌رۆكى پارتى و ئه‌ندامانى تر‌ى مه‌كته‌بي سياسى و سه‌ركردايه‌تى واى كردوه پاره‌ى نه‌وت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى مەسرووى كوڕه گه‌وره‌ى بارزانى بەبێ ره‌چاوكردنى دابه‌زين و هه‌لسانى نرخى نه‌وت له‌بازاره‌كانى جيهان.
نۆماديانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست