کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی ئابڕووچوونی ئه‌خلاقی له‌ نێو یانه‌ی وه‌رزشی سیروان

Saturday, 19/06/2021, 19:57


دوێنی 18 - 5 - 2021 گه‌وره‌ترین ئابڕووچوونی ئه‌خلاقی له‌ یانه‌ی وه‌رزشی سیروان ئاشکرا بوو، كه‌ ئاواتی شیخ جه‌ناب سه‌رۆكێتی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری له‌ سلیمانی، ئه‌و ئابڕووچوونە ئاشكرابووه‌ كه‌ یاریزانێكی پیاو، بە ناوی سیروان حامید کە راهێنەری یانەکەشە، ده‌ستدریژی كردۆته‌ سه‌ر 18 یاریزانی كچ له‌ یانه‌ی وه‌رزشی سیروان و، ئێستا یاریزانه‌كه‌ راگیراوه‌ و كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌ یاریزانانه‌ به‌ رووداوه‌كه‌یان زانیوه‌، هه‌ره‌شه‌ نه‌ك له‌ یاریزانه‌كه‌، بەڵكو له‌ ته‌واوی ستافی كارگێری و سه‌رۆكی یانه‌كه‌ كراوه‌، كه‌ ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارای سه‌رۆكێتی!.
سیروان حامید ئەو هەتیوە ناشرینەی کە دەستدرێژی کردۆتە سەر ئەو کچانە
دۆسیه‌ی ته‌واو بۆ هه‌ر 18 كچه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ئاواتی شیخ جه‌نابیش بۆ خۆ ده‌رباز كردن له‌و تاوانه‌ قیزەونه‌، به‌ بریارێك لیژنه‌یه‌كی بۆ لیكۆلینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ئه‌و تاوانانه‌ پێکهیناوه‌ ، ته‌واوی یاریزانه‌كانیش سڕ كراون، تا ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئەو بڕێارەی ئاشکراکرد، کە دەڵێت ناچارین یانه‌ی سیروان نه‌ك سزا بده‌ین،به‌ڵكو یانه‌كه‌ به‌ته‌واوی دابخه‌ین!
شایانی باسە دوێنی ئەم هەواڵە لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی هەرێم و سایت و رۆژنامەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام هەموویان راستیەکانیان شاردبوویەوە،  وەکو سەرچاوەکە دەڵێت هەر هەواڵ و رووداوێک کە دەستی بەرپرس و دەزگایەکی حیزبی تێدابێت  راگەیاندنەکانی کوردستان هەوڵ دەدەن بەلارێدای بەرن و راستیی رووداوەکان وەکو خۆی باس ناکەن، ئه‌م رووداوە نەک یەکەمین بەڵکو سیه‌هه‌مین جاره‌ ئابڕوچوونێکی ئه‌خلاقی له‌ یانه‌ وه‌زرشییه‌كانی كوردستان روو ده‌دات ، له‌ هه‌ولیر سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كیتی تۆپی پێ ، کە ئه‌و  ئابڕووچونە ئه‌خلاقه‌یه‌ی به‌ ده‌نگ و ره‌نگ یاریزانێكی هه‌وێیر بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ چۆن سه‌فین كانه‌بی ده‌ستدریژی كردبووه‌ سه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ وه‌رزشه‌وانه‌، هه‌روه‌ها له‌ یانه‌ی بازیانیش هه‌مان دیارده‌ی نا ئه‌خلاقی له‌ یانه‌ی وه‌رزشی بازیان ئاشكرابوو، تا ئیستا كیشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون. چونکە بۆ هەموویان بەرپرسێک، لەو دەستدرێژی و بەدڕەوشتییەداا دەستی هەیە، گومانیش دەکرێت کە ئاواتی شێخ جەناب کەم تا زۆر  ئەگەر دەستی تێدا نەبێت، پێشتر ئاگاداربووە و دەنگی نەکردووە.

سیروان چوارباخی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە