کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌‌به‌بڕیاری مه‌سرور بارزانی هه‌موو تاوانبارانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ئازاد ده‌كرین

Saturday, 19/06/2021, 19:45


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای دژه‌تیرۆری گشتی پارتی له‌ هه‌ولێر، له‌ مقه‌ده‌م هۆزان محه‌مه‌ده‌وه‌ ئاشكرابووه‌، كه‌ له‌سه‌ر داوای مه‌سرور بارزانی په‌رله‌مانی كوردستان، یاسایی نه‌هیشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ر له‌ تلیاك و جۆره‌كانی هه‌موار بكریته‌وه‌، به‌جۆرێك هه‌موو تاوانباران به‌ كه‌متر له‌ 5 ملیۆن دینار بده‌ن و ئازاد بكرین و، سه‌رۆك بانده‌كانیش له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ پاره‌ی زۆریان لیوه‌ر بگیریت.
مانگی رابردوو یاساكه‌ی په‌رله‌مان هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌و، ئیستا زیاتر له‌ 400 زیندانی حكومدراو، دۆسیه‌كانیان له‌ دادگا ئه‌كتیف كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یب ه‌دواداچوونیان بۆ بكریته‌وه‌و، هه‌مویان به‌ 5 ملیۆن دینار وه‌ك غرامه‌ ئازاد بكرین و، له‌م هه‌فته‌یه‌دا 120 تاوانبار ئازاد كراون.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ به‌بریاری مه‌سرۆر بارزانی رۆژانه‌ هه‌رچه‌ند مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌را بگیریت، ده‌دریته‌ وه‌یسی بارزانی برای و، ئه‌ویش به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك بۆ جارێكی تر له‌ عیراق و سوریا و توركیا ده‌فرۆشریته‌وه‌و، داهاته‌كه‌ی ده‌چیته‌ گیرڤانی بنه‌ماله‌ی بارزانی یه‌وه‌.
هه‌رچی سه‌رۆك بانده‌كانیشه‌ به‌ نهینی بێ دادگایكردن ئه‌وانه‌ی نزیكن له‌ پارتی و به‌رپرسانی پارتیه‌وه ئازاد ده‌كرین و، غه‌رامه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا ده‌دریته‌ لیژنه‌یه‌كی نهینی ده‌زگای پاراستن.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە