کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میتی توركی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نووسینگه‌ی ده‌كاته‌وه‌

Saturday, 19/06/2021, 17:55


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نزیك له‌ ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌، نزیك له‌ لیوا سه‌ربه‌ست ره‌ئیس عه‌بدوللا به‌ریوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌، ئاشكرا بووه‌ كه‌ ماوه‌ی 20 رۆژه‌ نووسنیگه‌یه‌كی نهینی تایبه‌ت به‌ میتی توركی كراوه‌ته‌وه‌و، تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ 69 كه‌س له‌ سه‌رنشینانی ئه‌وروپی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌وڵیر به‌ پاسپۆرتی بیانیوه‌ راگیراون، به‌تۆمه‌تی سخوری كردن بۆ پارتی كریكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌وه‌!.
به‌ پی هه‌مانس ه‌رچاوه‌ رۆژانه‌ له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ وابه‌سته‌یه‌ به‌ ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌ریوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ كاكادیری ده‌زگای پاراستن بووه‌، له‌ ستێر گروپ و ئیستا بۆته‌ به‌ریوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیر، هه‌موو زانیاریه‌كان له‌ نووسینگه‌ی نهینی میتی ناو فرۆكه‌خانه‌ ئاراسته‌ی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ ده‌كریت، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌وروپاوه‌ به‌ریگه‌ی هه‌ولیره‌وه‌ ده‌یانه‌ویت بگه‌رینه‌وه‌ باشووری كوردستان.
ئه‌وه‌ی جیگای ئاماژه‌پیدانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رنشینه‌كان پاسپۆرتی بیانییان هه‌بووه‌، ده‌زگای ئاسایشی پاراستنی پارتی نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستگیریان بكات و، پاش ئه‌وه‌ی لیكۆیانه‌وهیان له‌گه‌ل كراوه‌ ،بۆ هه‌مان فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌و ولاته‌ گیردراونه‌ته‌وه‌ كه‌ لیوه‌ گه‌شتی هه‌ولیریان كردبوو.
به‌ڕێگه‌ی چه‌ند سه‌رنشینیكی بیانی ئاگاداری بالۆیزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ولاته‌ ئه‌وروپی یه‌كان كراوه‌، كه‌ پاراستن و میتی توركی هه‌ولی ده‌ستگیركردنیان داون،ئه‌وانیش به‌ كارتی سوور ئینزاری هه‌ولیریان كردووه‌، هه‌ر هاولاتیه‌كی بیانی ، یا ئه‌وانه‌ی پاسپۆرتی بیانیان هه‌بیت، ده‌ستگیر بكرین ئه‌وا سزای توندی هه‌ولێر ده‌دریت و، هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بووه‌ هه‌موو راگیراوه‌كان بۆ ولاته‌كانیان نیردراونه‌ته‌وه‌.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە