قوباد تاڵه‌بانییش کەوتۆتە تاڵان‌کردنی کوردستان
Friday, 18/06/2021, 2:46
رۆژی 2/6/2-21 قوباد تاڵه‌بانی له‌ناو شاری سلیمانی، زیاتر له 32000 هه‌زار مه‌تر دووجای به دكتۆر عزه‌ت سابیر و مه‌ریوانی حاجی جه‌مال ، به‌ناوی پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوونی ( سلێمانی ڤی‌و)، به بێ تهندرهو هیچ رهسمیاتێك داوته ئه‌و دوو كه‌سه، كه مه‌زه‌نده ده‌كریت به به‌های 34 ملیۆن دۆلار بیت، بۆ دروست كردنی چه‌ند ساختمانێكی 20 نهۆمی و، هه‌ر نهۆمی 6 شه‌وقه‌ی تیدا دروست ده‌كریت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه دوای ئه‌وه‌ی 1000 پارچه زه‌وی له هه‌ڵه‌بجه دابووه، مه‌لا یاسن سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی خانوو دروست كردن ، به‌ناوی كۆمپانیای به‌ریزه‌وه ته‌نها سه‌د خانوویه‌كی تیدا دروست كردووه‌و، ئیستا مه‌لا یاسین خه‌ریكی فرۆشتنی باپیاتی ئه‌و زه‌ویانه‌یه به چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلار.
له‌لایه‌كی تره‌وه قوباد تاله‌بانی 5000 مه‌تر زه‌وی داوه‌ته ریباز حه‌ملان له پشت پرۆژه‌ی سلیمانی تازه‌وه، بۆ دروست كردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جی بوون و، به پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌یوان تاله‌بانی یه‌وه ئاشکرای کرد، کە قوباد تاله‌بانی له سنووری چه‌مچه‌مال چه‌ند گوندێكی كریوه‌ته‌وه، كه زانیاری ووردی له‌سه‌ر هه‌یه، ژێر زه‌ویه‌كه‌ی نه‌وت و غازی تیدایه، زیاتر له 600 دۆنم ده‌بیت، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی خۆی ئاماده‌كردووه ده‌ست بكات به گه‌ڕان و تهنقیبی ئه‌و زه‌ویانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل دانا غاز گریبه‌ستی نوی ببه‌ستیت.
سیروان چوارباخی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست