کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی باندێكی تلیاك فرۆشی زیره‌ڤانی

Wednesday, 16/06/2021, 21:27


چه‌ند رۆژی رابردوو هیزه‌كانی نه‌هیشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ر له‌ هه‌ولێرو دهۆك، 3 باندی گه‌وره‌ی تلیاك فرۆش و قاچاخچی مه‌وادی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ باندێكیان سه‌ربه‌ هیزه‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی زیره‌ڤانی پارتی بووه‌.
به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مقه‌ده‌م هۆزان محمه‌د ئه‌فسه‌ری دژه‌ تیرۆری پارتی و، عه‌مید رۆسته‌م مه‌نتك ئه‌فسه‌ری دژه‌ تیرۆری گشتی ، كه‌ ئه‌ركی له‌ناو دادگای هه‌ولێردایه‌، ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ مقده‌م سیامه‌ندی زیره‌ڤانی ناسراو به‌ (سیكۆ) تا ئێستا 3 جار به‌ قاچاخچیتی مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌و، هه‌موو جارێك به‌ ڕێگه‌ی مقه‌ده‌م قادر چاوشین ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری و، لیوا به‌هجه‌ت سیلكی به‌رپرسی هه‌واڵگری زیره‌ڤانی ئازاد ده‌كریت ، به‌جۆرێك سیكۆی زیره‌ڤانی به‌ چه‌كه‌وه‌ ده‌چیته‌ ناو ئاسایش ومه‌وادی هۆشبه‌ر به‌ زیندانه‌كانیش ده‌فرۆشیته‌وه‌،
سیامه‌ند زیره‌ڤانی ده‌ستی له‌ كوشتنی چه‌ند كه‌سێكدا هه‌یه‌، كه‌ ئاشكرایان كردبوو كه‌ سیكۆ قاچاخچیتی باندی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌كات و، دواتریش هه‌ر خۆی سیخوری به‌سه‌ر قاچاخچی یه‌كانه‌وه‌ ده‌كات .
سیكۆ بۆته‌ خاوه‌نی 20 ملیۆن دۆلار و، وه‌ك خۆی چه‌ند ین جار باسی كردووه‌، كه‌ لیوا به‌هجه‌ت سیلكی فه‌رمانده‌ی هه‌والگری زیره‌ڤانی پشتویانی راسته‌وخۆمه‌و، منیش بۆ ئه‌وان كاری باشم كردووه‌.
سیكۆی زیره‌ڤانی باسی له‌ بوونی ده‌یان ئه‌فسه‌ری زیره‌ڤانی كردووه‌، كه‌ باندی قاچاخچیتی نه‌وت و تلیاكن و، به‌ بێ ترس ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ وه‌ك خۆم كارده‌كه‌ن و، خاوه‌نی سه‌دان بندیواری ناو زیره‌ڤانین و، له‌وانه‌  لیوا سه‌ید هه‌ژار و لیوا ئه‌حمه‌د كۆیی .

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە