لەم کورتە راپۆرتەدا چەند نهێنیەک لەسەر دزیی و خیانەتی کوڕەکانی شێخ جەنگی ئاشکرا دەکەین
Wednesday, 16/06/2021, 0:50
جگه له پۆلاد شیخ جه‌نگی به‌رپرسی دژه تیرۆری یه‌كیتی، ئەمڕۆ هیچ كه‌سێك نا‌توانیت یه‌ك بار لە زوونی سەوز له ئێرانەوە بهێنێتە ناو هه‌رێمی كوردستان، بە تایبەتی له مه‌رزی باشماخه‌وه، ئەویش به بێ وه‌رگرتنی هیچ بره پاره‌یه‌ك کە دێتە ئەمدیو.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە پەیامنێری کوردستانپۆست لە سلێمانی ئاشکرای کرد، کە لە دانیشتنێکی خواردنەوەدا و به‌پێی قسەکانی خالد ماوه‌تی و سه‌رخێڵی ئاسایش، كه دوو سێ شەو پێش ئیستا له باخه‌كه‌ی خالد ماوه‌تی له سیته‌ك ئاشكرای كردووه، ئه‌وه‌ی پۆلاد شیخ جه‌نگی و ئاراس و ئاسۆی برایان له مه‌رزه‌كانی گومرگی ده‌یكه‌ن، دوژمن به‌و میلله‌ته‌ی نه‌كردووه، شه‌وانه به بێ وه‌رگرتنی هیچ پاره‌یه‌ك، ده‌یان لۆری بارهه‌ڵگری مه‌وادی هێلكه و دوگ و جگه‌ر و گۆشت و به‌نزین و مه‌وادی بیناسازی و دێتەناو هه‌ریمەوە، له پشته‌وه خۆیان پاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرن، كه شوانه به 5 ملیۆن دۆلار له 3 مه‌رزه‌وه به سه‌رپه‌رشتی لاهۆر شیخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌چێته گیرڤانی خیزانێكه‌وه، کە لە هەمانکاتدا هه‌زاران موچەخۆر له سلیمانی نه‌ك مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو بەبێ مووچه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌و شه‌وه به پی سه‌رچاوه‌كه‌مان، كه زیاتر له 12 ئه‌فسه‌ری ئاسایشی نزیك له وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایشی سلیمانی ناره‌زایان هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك خالد ماوه‌تی باسی كردبوو، ئه‌وان عه‌تا سه‌راویان ریسوا كردووه‌و، خه‌ریكی سیناریۆن بۆ له‌ناو به‌ردنی، ئه‌وا هه‌ر ئیواره ئیمه كه‌سمان نه‌ماوین.
شایانی باسە شه‌وانه هه‌ر یه‌كه له پۆلاد و ئاسۆ و ئاكۆ و ئاراس و لاهۆر له بنه‌ماله‌ی شیخ جه‌نگی ، له داهاتی 3 مه‌رزی سنووری سلیمانی 5 ملیۆن دۆلار وەردەگرن و، به رۆژیش 5 ملیۆن دۆلار ده‌چیته سه‌ر حسابی یه‌كێتی، واته له شه‌و و رۆژێکدا 10 ملیۆن دۆلار له داهاتی گومرگه‌كان ناچێته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه، كه شه‌وانه‌ی 4 ئۆتۆمبیلی بار هه‌ڵگر كه دێتە مه‌رزی باشماخ ده‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ی سه‌یر بكریت چی تێدایه، یه‌كسه‌ر 2 ئۆتۆمبیلی جۆری میك زه‌مینی دوا و پیشی ده‌گرن بۆ قه‌لاچوالان ده‌چێت، ئەمەش گومانی هێنانی تلیاك و مه‌وادی هۆشبه‌ری زیاتر لێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ گومانی چه‌ك و مووشه‌كی ئێرانی بۆ سنووری ژیر ده‌سته‌ڵاتی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست