شاسوار عه‌بدولواحید هەوڵی نزیکبوونەوە لە پارتی دەدات
Wednesday, 16/06/2021, 0:37
چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی په‌یوه‌ندی كردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی گەوجی نوێ، زۆربه‌ی سۆشیال میدیاکانی ته‌نیوه‌ته‌وه. بۆ راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه، له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌لاحی زاوای حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سكرتیری حزبی سۆشیالیسته‌وه ئاشكرابووه، كه شاسوار عه‌بدولواحید له سەرەتای ئەمساڵدا تاکۆ ئیستا سێ 3 جار له ڕێگه‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموده‌وه، هەوڵی داوە، کە مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی پێشوازی لێ لێبکەن.
سەرچاوەیەک لە سەری رەشەوە ئەوەی ئاشکراکرد، شاسوار داوای ئەوەی کردووە کە هەوڵی ئەوە دەدات بە یارمەتی پارتیی چارەسەری کێشەکانی خۆی كیشه‌كانی خۆی بكات لەو رێگایەشەوە ببیته دۆستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
به‌پێی وته‌كانی سه‌لاحی زاوای حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، دوای ئه‌وه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانییه‌وه ده‌كات، مەسعود بارزانیش به حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودی راگه‌یاندووه، نه‌من و نه مه‌سروری كورم ئاماده‌نین شاسوار ببینین، به‌ڵام عارف ته‌یفورمان راسپاردووه، کە له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه‌و، بزانین داوای چی ده‌كات؟!
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له شیخ سه‌رهه‌د ئامۆزای عارف ته‌یفورو، کە كادری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلیمانییە ئاشكرای كرد، كه شاسوار عه‌بدولواحید داوای كردووه، كیشه‌ی قه‌رزی 65 ملیار دیناری حكومه‌تی بۆ بكه‌ن، ئه‌ویش ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پرۆژه سیاسییه‌كه‌ی ده‌بێت، واز لە سیاسەت دەهێنێت و خه‌ریكی كاری بازرگانی خۆی ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست