مردنی سه‌عدی یوسف خه‌مباری نه‌كردم
Tuesday, 15/06/2021, 23:59
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رووی سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆجیاوه چه‌پێكی شۆرشگێر بوو ، به‌ڵام ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ی هه‌زارانی تر ده‌قه‌كانی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی چه‌پگه‌رانه به هه‌مان شێوه‌ی ده‌قی فكر و ئایدیۆلۆجیای قه‌و مه‌چی و ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو قورئانی ته‌ماشا ده‌كرد و، ئه‌گه‌ر له ناخدا باوه‌ڕی به شتێك هه‌بووبێت به رواڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌پ و ماركسیسزم ده‌ریده‌بڕی و به‌هانه‌ی بۆ سه‌لماندنی به ریزكردنی وشه‌ی شیعریی بریقوباقی بۆ ده‌هۆنیه‌وه. به زاره‌كی وای نیشان ده‌دا كه بیریی نه‌ته‌وه‌یی تێپه‌ڕاندووه كه‌چی مافی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی تری نه‌سه‌لماند و له قۆناغێكدا به روكه‌ش شتێكی ده‌وت و له قۆناغێكی تر به پێی باردۆخی تایبه‌تی خۆی نه‌ك په‌شیمان ده‌بووه‌وه به‌ڵكو ئینكاری راكانی پێشوتری خۆیشی ده‌كرد. زمانزانێكی عه‌ره‌بی باش بوو به ناڕاسته‌وخۆش بێت به بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌چیه راستڕه‌و وئیسلامه‌ویه توندڕه‌وه‌كان زمانی عه‌ره‌بیی به موقه‌دده‌س داده‌نا و، كه‌س هیچ هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه‌ی لێ نه‌دی و هه‌میشه سوژنی ره‌خنه‌ی له‌وانیتر ده‌بوو بێ ئه‌وه‌ی رؤژێك هه‌ست بكه‌یت ئه‌وه‌ی ئێدعای ده‌كات له لایه‌نگیری هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێش به بێ نه‌ته‌وه‌په‌رستی ده‌سه‌له‌مێنێت.
وه‌كو ئه‌وانیتری نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی و ئیسلامچیه توندڕه‌وه‌كان دژی به‌فه‌رمیبونی زمانی كوردی بوو له عیراقدا ، هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی له‌برامبه‌ر ئه‌نفال و كیمیابارانی كورد نه‌بوو، ده‌ی نه‌ك وه‌كو نه‌ته‌وه به‌ڵكو وه‌كو باوه‌ڕبون به مافی مرۆڤیش بۆ گه‌لێكی سته‌مدیده چی جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ قه‌رزاوی و موفتیه توندڕه‌و و ئیخوانه‌كانی ئسلام هه‌بوو له ئاست پرسی كورد.
ئه‌وه به‌سه ته‌نها بپرسین كه‌سیك خۆی به چه‌پزانی عه‌یار بیست وچوار بزانێت و له چه‌مك و بیر و فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم ئاگادار بێت، مه‌عقوله تێڕوانینی له چه‌مكێكی گرنگی وه‌كو مافی نه‌ته‌وایه‌تی و چاره‌نوسی گه‌لێكی به‌شخوراو وابێت و سیاسه‌ت تێكه‌ڵی فكر و فه‌لسه‌فه بكات و له روانگه‌ی چه‌پگه‌رایی ره‌قو ته‌قی خۆیه‌وه یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌چیه‌كی عه‌ره‌بی جه‌زیره و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به مه‌یمون و وڵاتێكی زوڵملێكراوی وه‌كو كوردستان به قردستان وه‌سف بكات، ئه‌مه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه پێی بڵێیت چه‌پی هه‌ژار په‌روه‌ر یان به شاعیرێكی سه‌رزاره‌كی رواڵه‌تی خودخه‌ڵتێنه‌ربیبینیت. بۆیه كه مرد زۆر كه‌سی خه‌مبار نه‌كرد، به منیشه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست